By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ڕاپۆرتی سمیناری سیاسیی هاورێ عەبدوڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە لە وڵاتی سوئیس لە ژێر ناوی ئاوڕدانەوەیەک لە یەک ساڵ شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > ڕاپۆرتی سمیناری سیاسیی هاورێ عەبدوڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە لە وڵاتی سوئیس لە ژێر ناوی ئاوڕدانەوەیەک لە یەک ساڵ شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی
ڕاگەیاندن

ڕاپۆرتی سمیناری سیاسیی هاورێ عەبدوڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە لە وڵاتی سوئیس لە ژێر ناوی ئاوڕدانەوەیەک لە یەک ساڵ شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2023/11/13 at 1:37 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

کۆمیتەی کۆمەڵە لە سوئیس ڕۆژی ١١ی مانگی نۆڤامبری ٢٠٢٣ سمینارێکی سیاسیی بۆ هاوڕێ عەبدوڵا موهتەدی سکرتێڕی گشتیی کۆمەڵە لە یەکێ لە شارەکانی ئەو وڵاتە بە ڕێوە برد. سمینارەکە لە ماوەیەک پێشووترەوە ئامادەکاری باشی بۆ کرابوو. ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی سیاسیی دانیشتووی وڵاتی سوئیس، ڕۆشنبیران، هونەرمەندان و چالاکانی مەدەنی، کادرە لەمێژینەکانی #کۆمەڵە و ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵە تێیدا بەشدار بوون.

سمینارەکە کاتژمێر ١٤ بە سروودی بانگەواز سروودی ڕەسمیی کۆمەڵە دەستی پێ کرد. دواتر ساتێ بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی گیانبەختکردوانی شۆڕشی ژینا و هەموو گیانبەختکردوانی کوردستان ڕاگیرا. پاشان هاوڕێ فازڵ وەلیان بەرپرسی کۆمیتەی کۆمەڵە لە سوئیس بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و وتارێکی کورتی لە بارەی پێویستیی بەڕێوەبردنی ئەو سمینارە پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.

لە درێژەدا هاوڕێ عەبدوڵا موهتەدی سەبارەت بە شۆڕشی ژینا، هۆکارەکانی سەرهەڵدانی، دۆخی کوردستان و ئێران، چۆنیەتی سەرکوتی شۆڕشەکە و دۆخی ئەمڕۆی خەباتی خەڵکی کوردستان و ئێران دوا.

لە بەشی دووهەمی سمینارەکەدا بەشداربوان پرسیارەکانیان ئاراستەی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە کرد و وەڵامی خۆیان وەرگرتەوە. ژمارەیەک لە بەشداربوان دەستخۆشیان لە بەڕێوەبەرانی سمینارەکە کرد و وتیان دەمێکە چاوەڕێی وەها سمینارێکن، چوونکە پرسیاریان زۆر بوە و بێوەڵام مابوونەوە. هەروەها داوای ئەوەیان کرد لەم جۆرە کۆبوونەوانە زۆرتر بگیرێ و بەرچاوڕوونیی زۆرتر بە خەڵکی کوردستان بدرێ.

بەشێک لە پرسیارەکان لە بارەی کۆبوونەوە و ڕێکەوتننامەی جۆرج تاون و مەنشووری مەهسا بوون. لەو بارەشەوە کاک عەبدوڵا موهتەدی وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە. ئەوەی سەرنجڕاکێش بوو، ئەوە بوو هەندێ لە ئامادەبوانی سمینارەکە زانیاری ناڕوون و نادروستیان لە بارەی دانیشتنەکانی کاک عەبدوڵا لەگەڵ هێزە غەیرە کوردستانییەکان هەبوو یان لە سەرچاوەی دروستەوە پێیان نەگەیشتبوو. وەڵامەکانی کاک عەبدوڵا قانعی کردن و بەرچاوڕوونییەکی باش بوو بۆیان.

سمینارەکە لەو پەڕی ڕەزامەندیی بەشداربواندا کۆتایی پێ هات.

کۆمیتەی کۆمەڵە لە وڵاتی سوئیس سپاسی خۆی پێشکەش بەشداربوانی سمینارەکە دەکات. هەروەها دەستخۆشی لە هەموو ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵە دەکەین وا بۆ بەرپاکردنی ئەو سمینارە ماندوو بوون و بە لەخۆبوردووییەوە هەموو ئەرکێکیان قبووڵ کرد.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی سوئیس

١٢ی مانگی نوامبری ٢٠٢٣

ناوەندی ڕاگەیاندن 2023/11/13
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر همکاری برای اتحاد فراگیر و دمکراتیک
بابەتی دواتر ڕاگەیاندنی کۆتایی پلێنۆمی ٩ی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?