By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ڕاپۆڕتی دووهەمین کۆنگرەی فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە وڵاتی نۆروێژ (FKKN)
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > ڕاپۆڕتی دووهەمین کۆنگرەی فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە وڵاتی نۆروێژ (FKKN)
هەواڵ

ڕاپۆڕتی دووهەمین کۆنگرەی فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە وڵاتی نۆروێژ (FKKN)

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/10/06 at 10:19 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

فێدراسیۆنی ڕێکخراوە کوردستانییەکانی وڵاتی نۆروێژ لە ڕێکەوتی ٠٤/١٠/٢٠٢٠ بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.

جێی ئاماژەیە سەبارەت بە ڕەوشی بڵاوبوونەوەی ئێپێدێمی کرۆنا نەدەگونجا زیاتر لە پەنجا کەس بەشداری کۆنگرە بێ، بەڵام سەرەڕای ئەم گرفتە ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و کلتوری هەروەتر هەندێک ڕێکخراوەی سەربەخۆ وێڕای کۆمەڵ و ڕێکخراوە فەرمی و خاوەن مۆڵەتی یاسایی کە ئەندامانی فێدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کوردستانی لە وڵاتی نۆروێژن، زۆر بە گەرمی پێشوازیان لە دووهەمین کۆنگرەی فێدراسیۆن کرد و بەشداریان تێدا کرد.
بەرنامەکانی کۆنگرە بەم چەشنە بەڕێوە چوو:
ڕێزدارعەبدولباقی حوسێن- ئەندامی دەستەی کارگێڕی- وێرای بەخێر هێنانی میوانان و بەشداربووانی کۆنگرە، بە سرودی «ئەی ڕەقیب» و پاراستنی دەقەیەک بێدەنگی بۆ گیانبەختکردوانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەستپێکردنی فەرمی کۆنگرەی ڕاگەیاند.
پاشان بەڕێز «ڕۆدی ئیلگێن» وەک بەرپرسی دەستەی کارگێڕی پێشوو ڕاپۆرتی چالاکییەکانی فێدراسیۆنی لە ماوەی دوو کۆنگرە دا هێنایە بەر باس و ڵکۆڵینەوە.
لە درێژەی بەرنامەدا، بەڕێز «فەیس کۆگر» وەک بەرپرسی بەشی ماڵی، ڕاپۆرتی ماڵی ئاراستەی ئەندامان و بەشداربووانی کۆنگرە کرد.
شایانی باسە ئەندامانی فێدراسیون بەڕێزان: دیاکۆ مورادی، ئاریا ئەفشار، ئیبراهیم کۆنەپۆشی، خاتوزین بەرزەنجی، تاها بیژەنی، کەریم ئەڵاوەیسی وێڕای بەرز نرخاندنی ئەرکەکانی دەستەی کارێڕی، زۆر چالاکانە بەشداری باسەکانی کۆنگرە بوون و ڕا و تێبینەکانی خۆیان لە گەڵ بەشداربووان دابەش کرد.
لە درێژەی کۆنگرەدا دوو پێشنیار ئاراستەی بەڕێوبەرانی کۆنگرە کراو لە لایەن ئەندامان بە تێر و تەسەلی شرۆڤەکرا و لە ئاخر دا خسترا بەر دەنگدان:
یەک – گۆڕینی وشەی «کورد» لە تایتڵی نێوی «فێدراسیۆنی ڕێکخراوەی کورد لە وڵاتی نۆروێژ» بە «کوردستان» لە تایتڵی نێوی فێدراسیۆن بۆ «فدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کوردستانی لە وڵاتی نۆروژ» کە بە کۆی دەنگەوە پەسەند کرا.
دوو- زیاد کردنی وشەی «کلتوری» پێش وشەی «کوردستان» لە تایتڵی نێوی فێدراسیۆن واتا «فێدراسیۆنی ڕێکخراوە کلتورییەکانی کوردستان لە وڵاتی نۆروێژ» کە لایەن کۆنگرەوە پەسەند نەکرا.

لە فێدراسیۆن دا، نوێنەری هەر کام لە ڕێکخراوەکان ئەندامی کۆمیتەی گشتین، بەو واتایە کە هەر ڕێکخراوێک مافی هەیە نوێنەرێکی ئەندامی کۆمیتەی گشتی بێ.
لە کۆتایی کۆنگرەدا دەستەی کارگێڕی هەڵبژێردرا کە بریتین لە بەڕێزان:
١-ڕۆدی ئێلگین
٢-عەدنان موختار
٣-خەزاڵ نهلی
٤-ساڵح ئەحمەد
٥-عەبدولباقی حوسێن
جێگرانی دەستەی کارگێڕی بەڕێزان:
١-کەریم ئەڵاوەیسی
٢-دیاکۆ مورادی
ئێوارەی ٠٤/١٠/٢٠٢٠ کۆنگرە لە کەش و هەوایەکی دۆستانە کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

ئەسلۆ ٠٤/١٠/٢٠٢٠

    ناوەندی ڕاگەیاندن 2020/10/06
    بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
    Facebook Twitter Copy Link Print
    بابەتی پێشتر دواڕۆژ ژمارە ٩٦
    بابەتی دواتر وفدێکی کەجەکە سەردانی پەیوەندیەکانی کۆمەڵەی کرد

    لە تویتێرەوە

    Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
    کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
    © 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
    Welcome Back!

    Sign in to your account

    Lost your password?