By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: لە نۆ مانگدا زیاتر لە هەزار کەس لەسێدارەدراون
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتار > لە نۆ مانگدا زیاتر لە هەزار کەس لەسێدارەدراون
وتار

لە نۆ مانگدا زیاتر لە هەزار کەس لەسێدارەدراون

KomalaMedia
دوا ئاپدەیت: 2025/10/28 at 8:32 PM
KomalaMedia
هاوبەشکردن
4 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی سێشەممە لە ڕێگەی ڕاپۆرتێکەوە ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تەنیا لە ماوەی ٩ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥دا زیاتر لە هەزار کەسیان لە سێدارە داوە کە بەرزترین ژمارەیە کە لە ماوەی ١٥ ساڵدا تۆمار کراوە. ئەو ڕێکخراوە هۆشداری دەدات کە ئێران بە شێوەیەکی سیستماتیک “مافی ژیان”ی ئێرانییەکان پێشێل دەکات و داوای ڕاگرتنی خێرای لەسێدارەدانەکان و هەنگاویی جدیی جیهانی بۆ فشارخستنە سەر حکومەتی ئێران دەکات. ئەمساڵ لەگەڵ پەرەسەندنی پێکدادانە  ناوچەییەکان و دوای هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، شەپۆلێکی نوێی لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی و ئەمنی دەستیپێکردووە و لە دوایین نموونەدا بەهمەنی چوبی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدراوە. 

هێبا مۆریف، بەڕێوەبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقای ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ڕەوتەکە بە “ترسناک” وەسف دەکات و دەڵێت؛ “دەسەڵاتدارانی ئێران بە شێوەیەکی سیستماتیک سزای لەسێدارەدانیان کردووە بە چەک بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتی و لەناوبردنی مافی ژیان و دەبێت دەستبەجێ ئەم هێرشە ترسناکە بۆ سەر مافی ژیان بوەستێت.” ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی لێبوردنی نیۆدەوڵەتی دەریدەخات کە ئەمساڵ سەدان کەس بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە لەسێدارەدراون و ئەمەش پێشێلکردنی ستانداردەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکانە. بە پێی ڕاپۆرتەکە بەشێکی تری لەسێدارەدراوان نەیارانی سیاسی، خۆپیشاندەران ، چالاکانی مەدەنی ، ئەندامانی کەمینە نەتەوەییە سەرکوتکراوەکانی وەک کورد و بەلوچن و چەندین گیراوی تری وەک پەخشانی عەزیزی و وریشەی مورادییش بەرەوڕووی مەترسیی جێبەجێکردنی لەسێدارەدان بوونەوە. 

هاوکات و هاوشێوەی ڕێکخراوی لێبوردنی نیۆدەوڵەتی کارناسانی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک  ڕایانگەیاندووە کە لە ٩ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٥دا زیاتر لە هەزار کەس لەسێدارەدراون و ئەمەش چوونەسەرەوە و زیادبوونی بەرچاو”ی ژمارەی ئێعدامەکان لە ئێراندا دەردەخات. ئاژانسی بی بی سی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە پێنج ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هۆشدارییان داوە و ڕایانگەیاندووە کە ژمارەی ئێعدامەکان لە ئێران سەرسوڕهێنەرن و نیشاندەری پێشێلکارییەکی جیددی مافی ژیانە”. کارناسانی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایانگەیاندووە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناتوانێ لەبەرامبەر ئەو جۆرە پێشێلکارییە سیستماتیکیانە بێدەنگ بێت و پێویستە وڵاتان هەنگاوی دیپلۆماسی کۆنکرێت بنێن بۆ فشارخستنە سەر ئێران بۆ ڕاگرتنی ئەم شەپۆلە.

ئەم زیادبوونی لەسێدارەدانانە بەشێکە لە ستراتیژی بەرفراوانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی بۆ پاراستنی دەسەڵات و سەرکووتی سیاسی و ترس و تۆقاندن ئامانجی یەکەمی ئەم ڕەفتارانەیە. دوابەدوای ناڕەزایەتییە بەربڵاوەکانی بزووتنەوەی ژینا و پێکدادانەکانی ئەم دواییە لەگەڵ ئیسرائیل، ڕژیم پەرەی بە ئێعدامکردن داوە و ئەم چەکە وەک ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان بەکاردەهێنێت. لەسێدارەدانی زیندانیانی سیاسی پەیامێکی ڕاستەوخۆیە بۆ چالاکوانان و ناڕازییان و دەیانهەوێ بە کۆمەڵگا بڵێن کە هەر ناڕەزایەتییەک تێچوونێکی قورسی هەیە.

کۆنترۆڵی کۆمەڵایەتی و ئابووری یەکێکی تر لە هۆکارەکانە و بەردەنگی ئەم پلانە زیاتر ئەوانەن کە بە تۆمەتی “ناسیاسی” وەک بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکانەوە لە سێدارە دەدرێن. ئامارەکان دەریدەخەن کە زیاتر لە 70%ی لەسێدارەدراوان  پەیوەندییان بە مادە هۆشبەرەکانەوە هەیە و پرۆسەی پەسندکردنی ئەم سزایانە زۆربەی جارەکان بەبێ دادگاییکردنی دادپەروەرانە بەڕێوەدەچن. ئەم شێوازە بۆ کۆنترۆڵکردنی گروپە پەراوێزخراوەکانی وەک هەژاران و کەمینەکان و بەمەبەستی دروستکردنی ترس و تۆقاندنی گشتی بەکاردێت.

سەرەڕای ئەوەی لە هاوینی ٢٠٢٥دا ئاگربەستێکی کاتی لەگەڵ ئیسرائیلدا ئەنجامدرا، بەڵام ڕێژیم وەک نیشاندانی دەسەڵاتی ناوخۆیی لەسێدارەدانی زیاتر کردووە و ئەم ڕەوتە لە سەردەمی مەسعودی پزیشکیان  چڕتر بۆتەوە و زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ لەسێدارەدان لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا تۆمار کراوە.

تەنیا لە مانگی سێپتامبری ساڵی ٢٠٢٥ لانیکەم ٢٠٠ زیندانی لەسێدارەدراون کە ئەمەش زۆرترین ژمارەی ئێعدامەکانە لە ماوەی ٣٦ ساڵی ڕابردوو لە ماوەی یەک مانگدا. ژمارەی ئێعدامەکان لە سێپتامبر نزیکەی ٢.٥ هێندەی مانگی سێپتامبری ٢٠٢٤ ە. لە سێپتامبری ٢٠٢٤ ژمارەی ئێعدامەکان ٨٤ کەس بووە. ئەم شەپۆلە نوێیە نەک بەهێزیی کۆماری ئیسلامی، بەڵکوو لاوازی ئەم سیستمە لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا نیشان دەدات و ئەم ڕەفتارانە لەئاراستەی قەرەبووکردنەوەی ئەم لاوازییەدا بەڕێوەدەچێت. کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دژوارترین سەردەمی خوێدا بەسەر دەبات و قەیران هەموو بوارەکانی کۆمەڵگای ئێرانی تەنیوەتەوە.

TAGGED: ئاسۆی ڕۆژهەڵات, ئاسۆی ڕۆژهەڵات ژمارە ٢٠١, ڕەزا کەمانگەر, کۆمەڵە, لە نۆ مانگدا زیاتر لە هەزار کەس لەسێدارەدراون
KomalaMedia 2025/10/28
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بەشداریی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە کۆنفڕانسی نێودەوڵتی یەکسانی ڕەگەزی در لوسێرنی سوئیس
بابەتی دواتر چارەسەرێک بۆ ئێرانێکی نوێ بە گۆشەنیگای بەرژەوەندیی کوردستانی رۆژهەڵات. بۆچی وتارەکەی عەبدوڵڵا مۆهتەدی لە کۆنفرانسی “مافی مرۆڤ لە ئێرانی دوای کۆماری ئیسلامی” گرنگ و دروست و نەخشەڕێی  داهاتووە؟

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?