By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ڕاگەیاندنی دەستەی کارگێڕی کۆمەڵە سەبارەت بە تەقینەوەی کانگای ئازادشار
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > ڕاگەیاندنی دەستەی کارگێڕی کۆمەڵە سەبارەت بە تەقینەوەی کانگای ئازادشار
ڕاگەیاندن

ڕاگەیاندنی دەستەی کارگێڕی کۆمەڵە سەبارەت بە تەقینەوەی کانگای ئازادشار

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2017/05/07 at 12:02 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
هاوبەشکردن

گیانبەختکردنی دەیان کرێکار لە کانگەی ئازادشار تاوانێکە کە دەبێ وەکوو تاوانەکانی دیکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران چاوی لێبکرێ، کە لە هەموو ساڵانی دەسەڵاتیدا گەورەترین زوڵم و بێمافیی بەسەر کرێکاراندا سەپاندووە.

خاوەنەکانی ئەو کانگایە و بەڕێوەبەرەکانی دەسەڵاتداران و ناوەندە حکوومەتییەکانی ئێرانن و بۆیە کۆماری ئیسلامیی ئێران، یاسا دژە کرێکارییەکانی و ئەو دەسەڵاتە کە کۆمەڵگای پڕ کردووە لە ناعەداڵەتی و زوڵم بەرانبەر کرێکاران، تاوانباری سەرەکیی ئەم جینایەتەن.
ئەم کارەساتە ناکرێ وەکوو ڕووداوێک چاویلێبکرێ، دەیان کرێکار لەو کانگایەدا لە تەقینەوەیەک کە بە ئاسانێ دەکرا بەریپێبگیرێ گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆرتر بریندار بوون، ئەم کارەساتە ژیانی سەخت و کوێرەوەری بنەماڵەی کرێکارانی گیانبەختکردوو بە چەندین قات دژوارتر دەکا.
لە ئێرانی ژێردەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا لەبەر نەبوونی ستاندارد و ئەمنییەتی پێویست، کارکردن لە کارخانە و کارگە و ناوەندەکانی بەرهەمهێنان و بەتایبەتی لە کانگاکاندا مەترسییەکی گەورەیە بۆ گیانی کرێکاران و مەترسی مەرگ و برینداربوون نیگەرانییەکی هەمیشەیی کرێکارانە.
لەم چەند ساڵە ڕابردوودا بۆ نموونە ساڵی ٩٥ لە کانگای فلورینی تەبەس، ساڵی ٩١ لە کانگای یاڵی باکوور لە تەبەس، ساڵی ٩٢ لە کانگای پوودنە لە کرمان، ساڵی ٩٣ لە کانگایەکی بەردەخەڵووز لە کرمان، دەیان کرێکار گیانیان لە دەستداوە. ئەمانە تەنها نموونەیەک لە تاوانەکانی دەسەڵاتی دژەکرێکاری کۆماری ئیسلامیی ئێرانن. دۆخی ئەمنییەتی کرێکاران لە ناوەندەکانی دیکەی کارکردن لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیدا دۆخی ئەمنییەتی کرێکاران ئەگەر خراپتر نەبێ باشتریش نییە. لەم ساڵانەدا لە هەموو خەباتی کرێکاراندا نائەمنبوونی شوێنی کار یەکێک لە مەسئەلە سەرەکییەکان بوو کە چالاکانی کرێکاری خوازیاری گۆڕینی بوون ( جێگەی ئاماژەیە کە تەنها لە ساڵی ١٣٩٥ دا بە شێوەی ناوەنجی ڕۆژانە ٣ ناڕەزایەتی و چالاکیی کرێکاری کراوە)
کۆمەڵە خوازیاری ناسێندرانی تاوانبارە سەرەکییەکانی ئەم کارەساتەیە و، قەرەبوو کرانەوەی خەسارە ماڵییەکانی کرێکارانی قوربانی و دابینکردنی ژیانی خانەوادەی کرێکارانی بریندار و گیانبەختکردوو، بە ئەرکی سەرشانی حکوومەت و ناوەندە پەیوەندیدارەکان دەزانێ.
لە کۆتاییدا کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی گیانبەختکردووانی ئەم کارەساتە و هاوچینەکانیان لە هەموو ئێران دەکا و خۆی بەشداری خەمیان دەزانێ.
تەنها بە خەباتی یەکگرتوو و ڕێکخراو دەتوانین بەرەو ئامانجە ئینسانی و عەداڵەتخوازانەکانی چینی کرێکار بڕۆین.

دەستەی کارگێڕی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

ناوەندی ڕاگەیاندن 2017/05/07
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر اطلاعیە هیات اجرائی کومەلە .. در بارە فاجعە انفجار معدن آزاد شهر
بابەتی دواتر وتووێژی “کورد کاناڵ” لەگەڵ هاوڕێ رەزا کەعبی سەبارەت بە بایکۆتی هەڵبژاردنەکان

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?