By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ڕاگەیاندنی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران لەسەر حوكمی ئیعدامی ڕامین حسەین پەناهی
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > کوردی > ڕاگەیاندنی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران لەسەر حوكمی ئیعدامی ڕامین حسەین پەناهی
کوردیهەواڵ

ڕاگەیاندنی ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران لەسەر حوكمی ئیعدامی ڕامین حسەین پەناهی

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2018/01/27 at 11:25 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان
ئازادیخوازانی ئێران
كۆڕ و كۆمەڵەكانی پارێزەری مافی مرۆڤ
بەپێی ڕاگەیاندنی پارێزەر حوسەین ئەحمەدی نیاز و بنەماڵەی حسەین پەناهی دوێنێ پێنجشەممە رێكەوتی ٢٥ ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی،بە ناو دادگای شۆرش لە شاری سنه، حوكمی سێدارەی بۆ ڕامین حسەین پەناهی دەركردووە. ئەو حوكمه لە كاتێكدایه كە تەنیا یەك دانیشتنی دادگا گیراوە بۆ ڕامین و بە وتەی پارێزەرەكەی ئەو حوكمه زۆر لەپڕدا و هاوكات چاوەروان نەكراو بووه.
بەپێی قسەكانی خودی ڕامین و پارێزەرەكەشی، ناوبراو بۆ سەردانی بنەماڵەكەی چۆتەوە كوردستانی ئێران وبە هیچ شێوەیەك بەشداری لە تێكهەڵچوونی چەكداریدا نەبووە ، لەلایەكی ترەوە بە وتە و قسەی خۆدی رامین ، ناوبراو چەندین مانگ لە ژێر ئەشكەنجه دابووه، بۆیه بە لێكدانەوەی هەموو ئەوانه و بەپێی یاساكانی كۆماری ئیسلامیش ناوبراو شیاوی حوكمی سێداره نیه.
ئێمه وەك ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران ئەو حوكمه نامرۆڤانه و نایاسایی دەزانین و پێمانوایه دادگا بە تەواوی لەژێر سێبەری بار و دۆخی سیاسیدا ئەو حوكمەی داوە و لەڕاستیدا بۆ تۆله كردنەوەیە لە كۆمەڵانی خەڵكی رۆژهەڵات كە لە مانگەكانی ڕابردوودا چەندین جار خۆپێشاندان و كۆبوونەوەی گەورەی جەماوەریان پێكهێناوە.
داواكارین كۆمەڵانی خەڵكی ئازادیخوازی ئێران و كوردستان، كۆر و كۆمەڵ و رێكخراوە كوردوستانی، ئێرانی ونێونەتەوەییەكانی مافی مرۆڤ لەمەڕ ئەو حوكمه نادادپەروەرانەیه بێ دەنگ نەبن، ئەركه لەسەر هەموومان و بە تایبەت لەسەر چالاكانی ناوخۆی وڵات كە نیشانی بدەن دژی ئەو حوكمه و بە گشتی حوكمه سیاسیەكانن كە لە كوردستان زۆر زیاتر لە شوێنەكانی دیكه بەرێوە دەچن و كۆماری ئیسلامی دەستی قۆرسی خۆی هەموو كات لە كوردستان دەوەشێنێت، بێ دەنگ بوونی ئێمه ڕادە و ژمارەی ئەو كارەساتانه زیاتر دەكات و هەر رۆژ دەبێت شاهیدی ئیعدام و لەناوچوونی زیاتری ڕۆلەكانمان بین.

ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران
26ی ژانویەی 2018

ناوەندی ڕاگەیاندن 2018/01/27
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر وەفدێكی یەكێتی دیموكراتی كوردستان سەردانی بارەگای ناوەندی كۆمەڵەیان كرد
بابەتی دواتر بەشداری کۆمەڵە لە ئاکسیۆنی پشتیوانی لە عەفرین

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?