By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > کوردی > ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
کوردیهەواڵ

ڕاگەیاندنی کۆبوونەوەی ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2019/11/18 at 6:57 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!
ئەوڕۆ ٢٧ی مانگی خەزەڵوەر لە بارەگای کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کۆبوونەوەیەک بە بەشداریی بەرپرسانی یەکەمی ھێزەکانی ناوەند سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای ئێران و کوردستان بەڕێوەچوو. لەو دانیشتنەدا بۆ جارێکی دیکە پشتیوانی لە ناڕەزایەتی و ئیعتیرازی ڕەوای خەڵک و یەکدەنگ بوونیان کرایەوە، سیاسەتی سەرکوتی دڕندانەی کۆماری ئیسلامی مەحکوم کرا و بە تایبەتی سەرکوت و کوشتاری بەرین لە کوردستان ئاماژەی پێدرا. ناوەندی ھاوکاریی ھاتنە مەیدان و خۆڕاگری و بوێری خەڵکی بەرز نرخاند و جەختی کردەوە کە خۆپیشاندانی مەدەنی مافی جەماوەرە و ڕاکێشانی بەرەو توندوتیژی ڕێک لە ئەستۆی ھێزەکانی کۆماری ئیسلامییە. ھەموو لایەک لە ئێستادا لەسەر ئەو خاڵانەی خوارەوە ھاودەنگ بوون:
١. ناوەند ڕوو دەکاتە ھەموو ڕێکخراو و ناوەندە نێونەتەوەییەکان بۆ گوشار خستنە سەر کۆماری ئیسلامی و پشتیوانی لە ناڕەزایەتی و داوا ڕەواکانی خەڵکی ئێران و کوردستان، بە تایبەتی کۆتایی ھێنان بە سیاسەتی کوشتار و میلیتاریزە کردنی شارەکانی کوردستان. ھەروەھا تەئکید کراوە کە ناوەند لەو ھەلومەرجەدا ھاوکاری و ھاوئاھەنگی زیاتر لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێران و بزوتنەوە ئیعتیرازییەکانی ئێران بە پێویست دەزانێ و چاوەڕوانی پشتیوانی و ھاوئاھەنگییە لەگەڵیان.
٢. داوا لە ھەموو کوردانی ھەندەران دەکەین کە بە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی جەماوەریی پشتیوانی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بکەن. بە تایبەتی ڕوو دەکەینە تێکۆشەران و خەڵکانی رۆژھەڵاتی لە تاراوگە کە بەو پەڕی توانیان وەگەڕ بکەون. داوا لە ھێز و چالاکوانانی بەشەکانی دیکەی کوردستانیش دەکەین کە لەو ھەلومەرجەدا پشتیوانی دۆزی ڕەوا و خەباتی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بن. ھەروەھا داوا لە ڕێکخراو و ئەندامانی چوار حیزبەکەی ناوەند دەکەین کە بە ھاوئاھەنگی لەگەڵ یەکتر و باقی لایەنە سیاسیەکانی دیکە ڕۆژی شەممە ٢٣ی مانگی نوامبر ڕێپێوان و ئیعتیرازی سەراسەری لە دەرەوەی وڵات ساز بدەن.
٣. داوا لە چالاکوانانی ناوەوەی کوردستان دەکەین کە چۆن بۆیان بگونجێ بە وشیاری ناڕەزایەتیەکانیان درێژە پێبدەن و تێبکۆشن کە پیلانەکانی ڕژیم پووچەڵ بکەنەوە. ئێمەش هەوڵ دەدەین کە بە ھاوفیکری لەگەڵ چالاکوانانی ناوەوە لە شێوازی دیکەی ئیعتیرازی گشتییش لە داھاتوودا کەڵک وەربگرین.

ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
١٨. ١١. ٢٠١٩ بەرابەری ٢٧ خەزەڵوەری ١٣٩٨ ھەتاویی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2019/11/18
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر گردبوونەوەی سیاسی سەبارت بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران
بابەتی دواتر راگه‌یاندی ناوه‌ندی هاوكاری حێزبه‌كانی كوردستانی ئێران

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?