By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ڕاگەیەندراوی کەمپەینی بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردنەکانی نوێنەرایەتی مەجلیسی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > لاوانی پێشڕەو > ڕاگەیەندراوی کەمپەینی بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردنەکانی نوێنەرایەتی مەجلیسی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی
لاوانی پێشڕەو

ڕاگەیەندراوی کەمپەینی بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردنەکانی نوێنەرایەتی مەجلیسی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/02/05 at 2:00 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
1 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن


خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان
لاوانی خاوەن هەڵوێست
هەموومان ئاگادارین کە، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ماوەی دیکتاتۆریی 40ساڵەی خۆیدا، جگە لە سەرکوت و هەڵاواردن، کوشتن و بڕین و لەنێوبردنی نەتەوە بندەستەکان و لە سەرووی هەموویان نەتەوەی کورد، لە هیچ جۆرە کردەوەیەکی دڕندانە و نامرۆڤانە، پارێزی نەکردووە.
ئەم ڕێژیمە ماوە بە ماوە و لە ڕێگای هەڵبژاردنگەلێکی نمایەشییەوە و هەرجارە و بە پڕۆپاگەندای جۆراوجۆر و هەڵخەلەتاندن، خەڵکی کێشاوەتە سەر سندووقەکانی دەنگدان، کە مەبەستی سەرەکیی لەم کردەوەیە، بەڕێوەبردنی شانۆیەکە بۆ ڕەواییدان بە سیستەم و دەسەڵاتدارییە ناڕەواکەی.
لەو شانۆیەدا، شاروومەندانی ئێرانی چەشنی بووکەڵەی سەرشانۆ بەکاردەهێندرێن بۆ ڕەواییدان بە ئایدۆلۆژی چەقبەستووی ویلایەتی فەقیه و پەرە پێدانی کە بە درێژایی دەسەڵاتداری خۆی هیچ هەڵبژاردنێکی ئازادی تێدا بەڕێوە نەچوە و هێج بنەمایەکی ئینسانی و دیموکڕاسی تێدا ڕەچاو نەکراوە و بگرە هەموو کاتێکیش دژی وەستاوەنەتەوە.
لێژنەی هاوئاهەنگی ڕێکخراوەکانی لاوانی ڕۆژهەڵات بە مەبەستی بایکۆت کردنی شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕژیمی تۆتالیتەری کۆماری ئیسلامی، کەمپەینێکی ڕێک خستووە، کە داوا لە لاوان و بەگشتی خەڵکی بە هەڵوێستی کوردستان دەکات، کە لە ڕێگەی بەکارهێنانی و نووسینەوەی دروشمەکان و هەشتاگەکان لەسەر پلاکارد یان ناردنی ڤیدیۆ بە ناوەرۆکی بایکۆتی هەڵبژاردن دەنگی ناڕەزایەتیی خۆیان بەرانبەر بە ئەو شانۆیەی ڕێژیم دەرببڕن.

یەکدەنگیمان نیشانەی سەرکەوتنمانە

لێژنەی هاوئاهەنگی ڕێکخراوەکانی لاوانی ڕۆژهەڵات

ناوەندی ڕاگەیاندن 2020/02/03
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر ڕاگەیەندراوی “ناوەندی ژنانی ڕۆژهەڵات” لەمەڕ بایکۆتی شانۆگەریی هەڵبژاردن لە ئێراندا
بابەتی دواتر کۆبوونەوەی هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?