خەڵکی تێکۆشەری کوردستان
ژنانی ئازادیخواز و ماف ویست
لە درێژەی سەرکوتی گەلی کورد و پێخوستی مافەکانیدا، مامۆستا زارای موحەمەدی کەوتە ژێر فشار و هەڕەشەی ڕژیم و دەستگا داپڵۆسێنەر و بەناو بەشە دادوەریەکانی و پاشان لە دوای دوو ساڵ و نیو هێشتنەوەی مامۆستا زارا لە دەستبەسەری خانەگیدا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٨/١ بە ڕەسمی خستیە زیندان
زارا موحەمەدی لە لایەن بەناو دادگاکانی ڕژیم حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە، تەنیا تاوانی وتنەوەی وانەی زمانی دایکی بووە
ڕژیم ویستی بە هەڕەشەو هێشتنەوەی بەبێ چارەنووس، کۆڵی پێبدا، بەڵام وەک بێنیمان لە بەردەم دادگاو لە کاتی چوونی بۆ گرتوخانە، قەڵایەک لە باوەڕ بە ئامانجەکەی بوو
تاوانی زارا تەنیا وتنەوەی وانەی زمانی کوردی بوو بە منداڵانی کورد، ئەو وەک مامۆستایەک ئەرک و بەرپرسیارەتی خۆی بەجێگەیاندوە سەبارەت بە فێرکردن بە زمانی زکماکی
لەگەڵ ئەوەی کە ژنانی کورد لە کوردستان بەردەوام هەستی بەرپرسیارەتیان بوەو لەگەڵ خەبات بۆ ئامانجە نەتەوەییەکانمان، هاوکات بەرپرسیارەتی چینایەتیشیمان لەسەرەو ئێستا لە هەردوو بوارەکەدا سەرقافڵەو تێکۆشەری ئەو مەیدانەین
گرتن و لە بەندکردنی زارا بە حوکمی ناڕەواو بێ بنەماو دانە پاڵی تاوانی دروستکراو لە لایەن ڕژیمی ئاخوندیەوەیە، پاساو هەڵناگرێ و تەنیا ورە دەدات بە زاراو زاراکانی نیشتمان و زیندان دەکەنە سەنگەر وقوڕیش بەسەر ئەو دژمنە دەکەن کە هیوای بە بەندیخانەیە.
ئێمە لە ناوەندی ژنان کوردستانی ڕۆژهەڵات، سەپاندن و بەندکردنی زارا
مەحکوم و داوا لە کۆڕ و ناوەندە گشتیەکانی نێو نێونەتەوەی مافی مرۆڤ
دەکەین، چیتر لە بەرانبەر ستەمی بەردەوامی ڕژیمی ئێران بێدەنگ نەبن
کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژهەڵات
یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستان
یەکیەتیی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران
ڕێکخراوی ئافرەتانی خەباتی کوردستانی ئێران
ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد