By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ڕاگەیەنراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > کوردستان > ڕاگەیەنراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک
کوردستانناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران

ڕاگەیەنراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/03/06 at 4:00 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
6 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

کۆڕوکۆمەڵە نێونەتەوەییەکان!
ناوەند و ڕێکخراوە فەرهەنگییەکان !
مامۆستایانی نیشتمانپەروەر و سەرجەم خەڵکی کوردپەروەری کوردستان!
سەرەتا بە بۆنەی ڕۆژی جێهانیی زمانی دایک ئەو بۆنە فەرهەنگی و گرینگە جیهانییە لە سەرجەم خەمخۆرانی زمانی نەتەوەیی و مامۆستایانی دەروەست و فێرخوزانی تینووی زمان و شوناسی نەتەوەیی پیرۆزبایی دەڵێین.
وەکوو ئاگادارن مەبەست لە دیاری کردنی رۆژە جیهانییەکان لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە وەبیرهێنانەوەو گرینگی‌‌دان و ئاوڕدانەوەیەکی ڕژد وجییدییە لەو پرسە گرینگانەو یەکێک لەوانیش کە ٢ی ڕەشەمەی بۆ دەست‌نیشان کراوە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک-ەو هەربۆیەوە ئەمساڵیش بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە ڕووبەخەڵکی مافویستی کوردستان پەیامێکمان هەبێ و پێکەوە ئەویادە پیرۆزە بەرزڕابگرن.
ئەمسآل لە کاتێک‌دا پێشوازی لەو بۆنە دەکەین کە لە ڕەشبگیرییەکانی وەرزی زستانی ٩٩ی هەتاوی چەند کەس لە مامۆستایانی فێرگەکوردییەکان دەستبەسەر و چارەنووسیان ناڕوونەو هەروەها یەکێک لە کچانی ئازای نیشتمان تەنیا بە تاوانی فێرکردنی زمانی دایک کە مافێکی دانپێنراو و پەسندکراوەو لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە بەتوندی سزا دراوە.
کەتمانکردن و پێشێلکردنی زمانی دایک لە سیستەمی پەروەردەی کۆماری ئیسلامی تەنیا بۆ زمانی کوردی ناگەڕێتەوەو گەلانی دیکەی نێو جوغرافیای ئێران وەکو بەلووچ و عەرەب و ئازەری و لۆڕ و تورکەمەن و… لەومافەدا بێبەش و چەوساوەنەتەوە.

حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لە سەرەتای هاتنەسەرکارییەوە هەموو کات هەوڵیداوە بە سیاسەتی هەڵاواردنی ڕەگەزی و جێنسیەتی لە پرۆسەی خوێندن و خۆپێگەیاندن قوتابییان دوور بخاتەوە.
بەڵام بە هەوڵ و تێکۆشانی خەڵکی خۆڕاگر لە چوار دەیەی رابردوودا پێچەوانەی هەوڵەکانی رژیم بووەو ئەم ئاواتەی رژیم کە ئاسمیلە کردن و تواندنەوەی گەلان دیکە لە فەرهەنگ و زمانی زاڵ واتە فارسییە پووچەڵکراوەتەوە و ڕۆژ بەڕۆژ بەتایبەتی لەە کوردستان شاهیدی سەرهەڵدان و گەشەی زمانی دایک و ویستە نەتەوەییەکانین لەو بارەوەو نموونەکەشی ئەوەیە کە لە ڕۆژانی ڕابردوو خەڵکی کوردستان بەتایبەتی ژنان و کچان و دایکانی دڵسۆز و چاونەترسی کورد بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆ و ئامادەکردنی پەیام باسیان لەوە کردووە کە “خوێندن و نووسین بە زمانی دایک ئەگەر تاوان بێ! ئەوە ئێمەش تاوانبارین و بەتاوانی پیرۆز”.
پاڕاستن و پشتیوانی کردن لە پرسی زمانی دایک لە کاتێک‌دایە کە بە پێی جاڕنامەی جیهانیی مافی مرۆڤ، هەر کەسێک ئەو مافەی هەیە بە زمانی خۆی بخوێنێت و بنووسێت و بە زمانی خۆی پرۆسەی پەروەردە تێپەڕێنی، بەڵام مناڵانی کورد و نەتەوەکانی‌دیکەی ئێران لەم مافە بێبەرین. تەنانەت رژیم ئامادە نییە ماددەی ١٥ی یاسای بنەڕەتی وڵاتەکەی جێبەجێ بکات . هەر چەند ئەم ماددەیە بە پێی جارنامەی جیهانیی مافەکانی ئینسان ، دەرخەری پێشێلکردنی مافە کەلتوورییەکانی نەتەوەکانە لە ئێران.
لە ئێران تەنیا زمانی فارسی بە فەرمی ناسراوە و باقی نەتەوەكانی دیكە جگە لە (فارسە)كان لە مافی خوێندن و چالاكی كولتووری و سیاسی و كۆمەڵایەتی بە زمانی دایك نە تەنیا بێ بەش كراون، بەڵكوو هەر جۆر چالاكییەك بۆ ئازادی زمانی دایك بە تاوان بە ئەژمار دێت و زیندانەكانی كۆماری ئیسلامی پڕن لەو كەسانەی تەنیا تاوانیان هەوڵ بۆ بەرگری لە زمانی دایك و كولتووری خۆیان بووە.
ئێستاكە یەكێك لە كێشە كۆمەڵایەتییەكانی نیزامی پەروەردە و راهێنانی ئێران دیاردەی دواكەوتن لە خوێندن و برینی قۆناغەكانی خوێندنە، بە پێی ئامارەكان زۆرترین رێژەی دواكەوتنی خوێندن لە ئێران لەو ناوچانەیە كە زمانی دایكی ئەوان زمانی فارسی نییە و هەر لە سەرەتای منداڵی ناچار دەكرێن ئەلفوبێی ئەوان فێر بن(فارسی) و لە ئاکامدا ئەم گرفتە ساڵانە بە هەزاران منداڵ واز لە خوێندن دێنن.
خوێندن و نووسین بە زمانی دایک مافێکی ڕەوای هەموو کەسە سەر بە هەر نەتەوەییەکی جیاواز و شارەزایانی پەروەردە بەردەوام باس لە گرینگی خوێندن دەکەنەوە بە زمانی دایک، بەڵام خوێندکاران و قوتابیانی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران لەم مافە سەرەتاییە بێبەرین . سەرەڕای هەموو هەوڵەکان تا ئێستە ڕێژیم ئامادە نەبووە بە شێوەی شایستە وەڵامی خواستی خەڵک بداتەوەو ئەو دەرفەتە بچووکانەش کە کراوەتەوە ، تەنیا بە تێچووی خەڵکی خۆڕسک و خەمخۆر بووەو جێی پەنجەشیان سەرەڕای کۆسپ وتەگەرەکان لەسەر پرسی گەشەی زمانی دایک لە کوردستان بە بەراوەرد لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی نێو ئێران دیارو زیندووترە.
چەندین ساڵە ڕێژیم بە هەموو تواناکانییەوە هەموو کات هەوڵی بە پەراوێزخستنی هێزی کۆمەڵگا دەدا. ئەرکی مامۆستایان و وانەبێژانی زمانی کوردییە لە سەرانسەریی کوردستان کە لەگەڵ جێبەجێ کردنی ئەرکی راهێنان و پەروەردە کردن و خوێندنی بە زمانی دایک ، خۆیان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ ڕووداوە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکان ئامادە بکەن. بە پەروەردە کردن و بە ڕێکخراو بوون شکست بە سیاسەتی دژە زانستی ڕێژیم ببهێندرێرێ، واتە ئەو سیاسەتەی کە دەیهەوێت هێزی ئێوە پرش و بڵاو بێت.
بە پێی پەسەندکراوی یوونسکۆ مافی خوێندن بە زمانی نەتەوەکان مافێکی سروشتییەو پێویستە کاری بۆ بکرێت و حکوومەت و دەوڵەتەکانیش لەسەریانە هەموو ئامادەکارییەک بکەن بۆ خوێندن و کارکردن بە زمانی دایک.
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران وێڕای جەختکردنەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجمان لە داهاتوودا بە شێوەیەکی دیمۆکراتیکی فێدراڵ ئەتوانین پێکەوە بژین کە هەر نەتەوەو مافی ئەوەی هەبێت بە زمانی خۆی بخوێنێت و بنووسێت و کار بکات و هەرەها لەسەر پشتیوانی کردنی کۆڕو کۆمەڵی قوتابییان، خوێندکاران و مامۆستایان بۆ گەێشتن بە خواستەکانیان، هەموو هەوڵە سەرکوتکارییەکانی ڕێژیم لە سەر ئەو توێژانە مەحکووم دەکەین و هیواخوازین خۆری رووناکی بەخشی زانست بە سەر تاریکی جەهل و دیکتاتۆری‌دا سەرکەوێ.

ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران
٢١ی فێبریواری ٢٠٢١ی زایینی
٢ی رەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/02/20
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر دایکی هاورێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیانکرد
بابەتی دواتر گردبوونەوەیەک بۆ ڕێزلێنان لە ڕۆژی “زمانی دایکی” و ھەروەھا بۆ دەڕبرینی نارەزایەتی بەرامبەر سەپاندنی ٥ ساڵ بەندکران بەسەر زارا محەممەدی،مامۆستای زمانی کوردی لە شاری سنە بەڕێوەچوو.

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?