By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ژینگە ، نیشتمان و بەرەنگاری
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتار > ژینگە ، نیشتمان و بەرەنگاری
وتار

ژینگە ، نیشتمان و بەرەنگاری

KomalaMedia
دوا ئاپدەیت: 2025/08/20 at 8:08 PM
KomalaMedia
هاوبەشکردن
4 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ڕووداوی دڵتەزێنی گیانبەختکردنی سێ تێکۆشەرە  ژینگەپارێزەکەی سنە، تەنیا کارەساتێکی ئاسایی وەک کارەساتە هاوشێوە مرۆییەکان نەبوو، بەڵکو پەنجەرە و دەلاقەیەک بۆ تێگەیشتنێکی قووڵتر لە پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان مرۆڤ ، سروشت ، ناسنامە و سیاسەتیش بوو. لەم چیرۆکەدا ژینگە بووە ڕەمز و هێمای نیشتمان و بووە سەکۆیەک بۆ دەربڕینی ناسنامەی نەتەوەیی گەلێکی غەدرلێکراو. کردەوەی خۆبەخشانە و خۆنەویستانەی گەنجانی کورد بۆ پاراستنی دارستانەکان، لە لایەک خۆشەویستی بۆ نیشتمان پیشان دەدا و لە لایەکی دیکەشەوە دەبێتە ئامرازێک بۆ دەربڕینی ناڕەزایی سیاسی. ئەم ڕووداوە یارمەتیدەرمانە بۆ ئەوەی تێبگەین کە کێشەکانی ژینگە تەنیا پرسێکی تەکنیکی یان زانستی نین؛ بەڵکوو گرێدراوییەکی قوڵیان بە پێکهاتە کۆمەڵایەتی و سیاسی و کولتوورییەکانەوە هەیە. ئەم سێ گەنجە بۆ پاراستنی سامانی سروشتی و ئیکۆسیستەمی خاکەکەیان گیانی خۆیان بەخت کرد و ئەم کردەیە هێمای بەرپرسیارێتییەکی مەزنە بەرامبەر بە ژینگە کە پەیوەستە بە ناسنامەی “کوردبوون”یشەوە. لەم هەلومەرجەدا پاراستنی سروشت ئیتر ئەرکێکی ئەبستراکت نییە، بەڵکو لایەن و بەشێک لە ئەرکێکی نەتەوەیی و ناسنامەییەشە.  ئاگرکەوتنەوە لە  دارستانەکان و نەبوونی بەڕێوەبردنێکی کاریگەر لەلایەن حکومەتەوە لەلایەن کۆمەڵگاوە وەک هێمای بێباکی و بێهەڵوێستی حکومەتی ناوەندی بەرامبەر بە خەڵک و سامانە سروشتییەکانی کوردستان دەبیندرێ. هەر بەم هۆکارەشە کە پرسەی ئەو گیان بەختکردووانە  دەبێتە گردبوونەوەیەکی سیاسی و خەڵک ئەم دەرفەتەیان بەکارهێنا بۆ دەربڕینی ناڕەزایی سیاسی. دووبارەبوونەوەی بەردەوامی ئەم ڕووداوانە ئەوە دەردەخات کە لە بزربوونی دامەزراوەیەکی دەوڵەتیی کاریگەردا، خەڵکی ناوچەکە دەستەوەستان نەوەستاون و خۆیان بەرپرسیارێتی پاراستنی ژینگەیان لە ئەستۆ گرتووە.

نیشتمان بە تایبەتمەندییە جوغراییە ناوازەکان، دیمەنە سروشتییە دڵڕفێنەکان و ئیکۆسیستەمەکانی پێناسە دەکرێت. شاخ ، ڕووبار ، دارستان و دەریاچە نەک هەر بەشێکی دانەبڕاون لە خاک و جوغرافیای فیزیکی نەتەوەیەک، بەڵکوو هێمای ناسنامەی نەتەوەیی و کولتووریشن. چیای فوجی لە ژاپۆن ، دەماوەند لە ئێران و ئاویەر و قەندیل لە کوردستان تەنیا کۆمەڵێک چیا و دیاردەی سروشتی نین، بەڵکو بەشێکن لە شوناس و میراتی کولتووری خەڵکی ئەو وڵاتانەش و هەربۆیە پاراستنی ئەم هێمایانە بە واتای پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییشە.

زۆرێک لە چیرۆک ، ئەفسانە و داب و نەریتەکانی گەلان  ڕەگیان لە دڵی سروشتدا هەیە. چیای ئاگری ( ئاڕاڕات)  تەنیا کێوێکی سەرکەش و جوگرافیایەکی دڵڕفێن نیە، بەڵکوو هێما و چیرۆکی ئێحسان نووری پاشا و کۆمەڵێک جەنگاوەر و پاڵەوانی کوردیشە کە کۆماری جوانەمەرگی ئاڕاڕاتیان دامەزراند. بەشێکی زۆری ئاهەنگ و ڕێوڕەسمە کۆنەکانی کوردەواری، پەیوەستن بە ئاو و سروشتەوە و سەدان شیعر و حیکایەتی کوردی هەیە کە باس لە ژینگە و جوانی سروشتی ئەم خاکە دەکەن، ئەمانە هەموویان بەشێکن لە شوناسی کولتووری و پاراستنی سروشت بەم مانایە، پاراستنی ڕەگ و ڕیشەی کولتووری و مێژوویی نەتەوەیە.

نیگەرانییەکان بۆ پاراستنی ژینگە دەتوانن وەک فاکتەرێکی یەکگرتوو بۆ میللەتێک کاربکەن. کاتێک قەیرانێکی ژینگەیی (وەک وشکبوونەوەی دەریاچەیەک یان پیسبوونی هەوا) کاریگەری لەسەر هەموو خەڵکی وڵاتێک دەبێت، ئەمە دەتوانێت ببێتە هۆی بەهێزبوونی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی هاوبەش و هاوپشتی نیشتمانی بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە.

پارێزگاری لە میراتە سروشتییەکان وەک میراتی نەتەوەیی، بەرپرسیاریەتیی نیشتمانی لەهەمبەر ئێکۆسیستم و بنیاتنانی ناسنامە و شوناس لە ڕێگەی سروشت بەشێک لە توخمە سەرەکییەکانی قووتابخانەیەکی  نوێ لە ئەندێشەی سیاسیی مودێڕنن کە بە ئێکۆناسیۆنالیزم ناوبانگی دەرکردووە، ئێکۆناسیۆنالیزم یان “نەتەوەخوازیی سەوز” ڕێبازێکە کە هەوڵ دەدات نەتەوە و ژینگە ئاشت بکاتەوە و لەسەر ئەم ئیدە دامەزراوە کە گەلانی جیهان بە هۆی گرێدراوبوونیان بە ئاخ و کلتووری خۆیانەوە لەبەرامبەر پاراستنی ژینگە بەرپرسیاریەتیی تایبەتیان هەیە. ئەم ڕێبازە نیشانی ئەدا کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان ژینگە، شوناس، دیموکراسی و هاووڵاتیاندا هەیە.

پارێزگاری لە ژینگە بە شوناس و مانەوەی کلتووری گەلانەوە بەستراوەتەوە و خاک و ژینگە تەنیا سەرچاوەیەک   بۆ کشتوکاڵ و ئابووری نین، بەڵکوو بوونەوەرێکی پیرۆز و بەشێک لە شوناسی کۆلێکتیڤی ئەوانیشن. هەر ئەوەشە وادەکات دەسەڵاتی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی بە کۆمەڵێک ئامرازی وەک میلیتاریزم و سووتاندنی بە ئەنقەستی دارستانەکان دەست بۆ لەناوبردن و تێکدانی ژینگەی کوردستان دەبات.

TAGGED: ڕەزا کەمانگەر, ژینگە ، نیشتمان و بەرەنگاری, کۆمەڵە
KomalaMedia 2025/08/20
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بەشداری شاندێکی کۆمەڵە لە ڕێوڕەسمی ساڵیادی دامەزرانی پارتی دێموکراتی کوردستان لە ئاڵمان

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?