By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: کاک مەلا محەممەدی نیک پەی باوکی هاورێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لەتیف نیک پەی ماڵئاوایی لە ژیانکرد
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > کوردستان > کاک مەلا محەممەدی نیک پەی باوکی هاورێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لەتیف نیک پەی ماڵئاوایی لە ژیانکرد
کوردستانهەواڵ

کاک مەلا محەممەدی نیک پەی باوکی هاورێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لەتیف نیک پەی ماڵئاوایی لە ژیانکرد

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/05/31 at 5:56 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بە پێی هەواڵێک کە لە ناوچەی مەریوانەوە گەیشتووە، بەداخەوە کاک مەلا محەممەدی نیک پەی کەسایەتی ناسراو و خۆشەویستی ناوچەی مەریوان  ئەمرۆ دووشەممە ١٠ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی کاتژمێر پێنجی بەیانی لە ماڵەکەی خۆی لە شاری مەریوان  لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیانکرد و بۆ هەمیشە ئازیزانی بەجێهێشت.
کاک مەلا محەممەد کەسایەتییەکی خۆشەویست و مرۆڤێکی بەهیممەت و تێکۆشەر بوو کە لەناو جەماوەری خەڵک لە ناوچەی مەریوان وبەتایبەت لە ئاواییەکانی چۆرونەنە خاوەن پێگەیەکی بەرز وقایمی کۆمەڵایەتی بوو.کاک مەلا محمەممەد هاوکات باوکی هاورێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە،هاورێ لەتیف نیک پەی بوو کە  فەرماندەی گوردانی کاک فوئاد و لە کادرە سیاسی و لێهاتووەکانی کۆمەڵە لە ناوچەی مەریوان  بوو کە بەداخەوە هاوینی ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی لەناوچەی مەریوان گیانی ئازیزی بەختی ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵە وخەڵکی بەشمەینەتی کوردستان  کرد.لێهاتوویی و خۆشەویستی هاورێ لەتیف ئەوەندەیتر بنەماڵەی نیک پەی خۆشەویستر و پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەتی باوکی قایمتر کردبوو، هەر بۆیە دامودەزگا سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی گەلێک جاران کاک مەلا محمەممەدیان دەستبەسەر کرد و خستیانە ژێر ئازار و ئەسکەنجە، بەڵام هەرگیز نەیانتوانی ورەی خەباتکارانەی لاواز کەن و لە تێکۆشان لە پێناو ئەو ئامانجانەدا کە لەتیفی کوری لە پێناویاندا گیانی بەختکردبوو ساردی بکەنەوە،بەمجۆرەش ئەم کەسایەتییە تێکۆشەرە هەتا دوا ساتەکانی تەمەنی دڵی بۆ ئازادی ورزگاریی گەلەکەی لێیدەدا.
بەداخەوە چوونەسەری تەمەن و نەخۆشی ئەو دەرفەتەی نەدا کە کاک مەلا محەممەد سەرکەوتنی خەباتی رەوای گەلەکەی بەچاوی خۆی ببینێ و سەرەنجام بەرەبەیانی ئەمرۆ بۆ هەمیشە چاوەکانی لێکنا.
شایانی باسە ئەمرۆ بەیانی تەرمی کاک مەلا محەممەد لەنێو ئاپۆرەی خەڵک وبنەماڵە ودۆستان وناسیاوانیدا  لەسەر وەسییەتی خۆی لە تەنیشت گڵکۆی هاورێ لەتیف نیک پەی لە گۆرستانی “چۆرونەنە” ئەسپەردە کرا.
ئێمە بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی کاک مەلا محەممەدی نیک پەی لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پربەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیزی ولە هەموو خەڵکی خەباتکاری ناوچەی مەریوان و ئاواییەکانی چۆرونەنە دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.
یادی ئازیزی کاک مەلا محەممەدی نیک پەی بەرزوبەرێز بێت
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی
٣١ی مەی ٢٠٢١ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/05/31
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بەشداری وەڤدێکی رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد لە دیبەیتی (پرسی ژن لە دیدگا فیکری و سیاسییە جیاوازەکان) کە لەشاری سلێمانی رێکخرابوو.
بابەتی دواتر پەیامی پیرۆزبایی کۆمەڵە بە بۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?