By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: کریدۆری زەنگەزوور: نەخشەی ژئۆپۆلیتیکی ناوچەکە دەگۆڕێت
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتار > کریدۆری زەنگەزوور: نەخشەی ژئۆپۆلیتیکی ناوچەکە دەگۆڕێت
وتار

کریدۆری زەنگەزوور: نەخشەی ژئۆپۆلیتیکی ناوچەکە دەگۆڕێت

KomalaMedia
دوا ئاپدەیت: 2025/08/26 at 8:02 PM
KomalaMedia
هاوبەشکردن
5 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ئەرمەنستان و ئازەربایجان بە ناوبژیوانی ئەمریکا و لە واشنتن ڕێککەوتنێکی ئاشتییان واژۆ کرد و ئەم ڕێککەوتنە کۆتایی بە ٣٥ ساڵ دوژمنایەتیی نێوان هەردوو وڵات هێنا. یەکێک لە لایەنە سەرەکییەکانی ئەم ڕێککەوتننامەیە سپاردنی کۆنتڕۆڵکردنی ڕێڕەوی ستراتیژیی زەنگەزوور بە کۆمپانیایەکی تایبەتی ئەمریکایە. ئەم ڕێڕەوە کە بە “ڕێڕەوی ترامپ بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی نێودەوڵەتی” ناونراوە، کۆماری ئازەربایجان لە ڕێگەی خاکی ئەرمەنستانەوە بە ناوچەی نەخجەوان دەبەستێتەوە. نەخجەوان ناوچەیەکی سەر بە کۆماری ئازەربایجانە کە بۆ چەندین دەیە دەبێ لە وڵاتەکەی دابڕاوە و لە ڕێگەی ئاسمان و دراوسێیەتی لەگەڵ تورکیا و ئێرانەوە پێداویستییەکانی دابین دەکات. به گوێرەی ڕێککەوتنامەکە، کریدۆری زەنگەزور بۆ ماوه ی ٩٩ ساڵ له لایەن ئەمریکاوە سەرپەرەشتی دەکرێت. ئەم ڕووداوە گەورەترین گۆڕانکاریی ژئۆپۆلتیک و ژئۆئیستراتژیکی چەند دەیەی ڕابردووی ناوچەی قەفقازە و کۆمەڵێک ئەنجامی گرنگی بۆ ئێران و ناوچەکە لێدەکەوێتەوە و دواجار لەتوانایدا هەیە هاوسەنگی هێز لە ناوچەکە بگۆڕێ.

١- ململانێی زەنگەزوور هێمای قۆناغێکی نوێ و گواستنەوە لە سیستەمی کۆنەوە بۆ سیستەمی نوێی نێودەوڵەتییە. لەم قۆناغە نوێیەدا سەرجەم هێزە ناوچەیی و جیهانییەکان لەهەوڵی دووبارەناساندنەوەی خۆیان و بەدەستهێنانی پێگەی خۆیان لە سیستەمی نێودەوڵەتی تازەدان. لەدوای پەلاماری ڕووسیە بۆ سەر ئۆکراین و دوورکەوتنەوەی مۆسکۆ لە ڕووداوەکانی قەفقاز، دەرفەت بۆ هاتنی ئەمریکا و ناتۆ بۆ قەفقاز خولقا و ڕووسیە وەک بەهێزترین هەژموونی قەفقاز لە هاوکێشەکان دابڕا. 

گەمارۆی ژئۆپۆلتیکی ئێران و ڕووسیا یەکەمین کارتێکەری و کاریگەریی کۆنترۆڵکردنی زەنگەزوور لەلایەن ئەمریکایە. ئێران زۆر نیگەرانە لەوەی ئەم ڕێڕەوە بێتە هۆی بچڕانی سنووری وشکانی لەگەڵ ئەرمەنستان، لەبەرئەوەی کە  ئەرمەنستان تاکە سنووری ئێران لەگەڵ ئۆراسیا و تەنیا ڕێگەی ڕاستەوخۆ بۆ قەفقاز و ئەوروپایە. بوونی ئەمریکا لەم ڕێگایەدا بە مانای گەمارۆدانی ئێرانە و ئەمەش زبجیرەی فشار و گەمارۆکانی ئەمریکا لەهەمبەر ئێران کامڵ دەکات. تورکیە وەک هێزێکی ناوچەیی پێشوازیی لە ڕێککەوتنەکە کردووە و لەڕاستیدا کردنەوەی ئەم ڕێگەیە بە مانای بەستنەوەی تورکیە بە جیهانی تورک لە ئاسیای ناوەندییە. ئەم بابەتەش بە مانای بەهێزبووبی کاریگەرییەکانی حەوزەی ئاناتۆلی و لاوازبوونی زیاتری پتانسیەل و هێزی ئێران لە قەفقاز و ناوچەکەیە. 

٢- ئەم ڕێککەوتنە کاریگەری گەورە لەسەر ئابووری ئێران دادەنێت و بەشێک لە سەرچاوە ئابوورییەکانی ئەم وڵاتە لەناودەچێت. لە ساڵانی ڕابردوودا ئێران ڕێگەی ترانزیتی نێوان کۆماری ئازەربایجان، تورکیا و نەخجەوان بووە و لەم ڕێگەوە داهاتێکی گەورەی دەست خستووە. نەمانی ئەم ڕێگە ترانزیتییە و گواستنەوەی بۆ کریدۆری زەنگەزوور، جیا لەوەی پێگەی ژئۆپۆلتیکی ئێران لاواز دەکات، گرنگیی ئێران بۆ هاتووچو و گواستنەوەش لەناودەبات. لەلایەکی ترەوە ئەم ڕێڕەوە دەتوانێت ڕێگایەکی جێگرەوە دابین بکات بۆ گواستنەوەی وزە لە دەریای خەزەرەوە بۆ ئەوروپا بەبێ ئەوەی پێویست بکات بە ئێران و ڕوسیادا تێبپەڕێت و ئەمەش توانا و پێگەی کێبڕکێی ئێران لە بواری وزە لاواز دەکات. زۆربەی لێکۆڵەرەوەکان پرسی زەنگەزوور لە چوارچێوەی شەڕی کریدۆرەکاندا شرۆڤە دەکەن و پێیانوایە کردنەوەی ئەم کریدۆرە کاریگەریی گەورەی ئابووری لەسەر چین و ڕووسیەش دادەنێ و ئەمەش بەشێک لە ئیستراتژی ئەمریکا بۆ ڕوبەڕوبوونەوە لە گەڵ چینە. تورکیە و کۆماری ئازەربایجان بە پشتیوانیی ئەمریکا دەتوانن ببنە ڕێگەی سەرەکیی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوای جیهان و ئەمەش قازانجی ئابووری بۆ ئەو وڵاتانە و ئیزۆلەبوونی زیاتری  ئێران و هاوپەیمانەکانی لێدەکەوێتەوە.

٣- لایەنێکی تری کاریگەرییەکانی زەنگەزوور، کاریگەریی سیاسییە. بەڕێوەبەرایەتیی نەودونۆ ساڵەی کریدۆری زەنگەزوور لەلایەن کۆنسێرسیۆمێکی ئەمریکایی بە مانای بوون و حزووری هەمیشەیی نەک هەر ئابووری، بەڵکوو ئیستیخباراتی و ئەمنیەتیی ئەمریکاشە. نزیکبوونی زەنگەزوور لە سنوورەکانی باکووری ڕۆژاوای ئێران ئەتوانێ هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆی ئەمنییەتی بۆ سەر ئێران بێ، بەتایبەت کە کێشمەکێش و بەریەککەوتنی دەیان ساڵە لە نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکادا هەیە. 

هەر لە چوارچێوەی کاریگەرییە سیاسییەکاندا دەکرێ ئاماژە بە داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئەرمەنستانیش بکرێ. لە چەند دەیەی ڕابردوودا پەیوەندییەکی دۆستانە لە نێوان ئێران و ئەرمەنستاندا بووە و بەڵام گۆڕانکاری لە بلۆکبەندییە سیاسییەکان ئەتوانێ کاریگەری لەسەر داهاتووی پەیوەندییە دیپلۆماتیکەکانی ئەم دوو وڵاتەدا دابنێ و ئەرمەنستان لە ئێران دوور بخاتەوە. ئەرمەنستان لە مانگەکانی ڕابردوو و لەدوای شکستی ئەو وڵاتە لە پاراستنی ناوچەی قەرەباغ، لە ڕووسیە دوور کەوتەوە و ڕووی لە ئەمریکا و بلۆکی ڕۆژاوا کرد و ڕەنگە وردە وردە کۆتایی بە پەیوەندییە ئیستراتژیکەکانی لەگەڵ ئێرانیشدا بێنێ. 

بابەتێکی تری پەیوەندیدار بە پرسی کاریگەرییەکانی زەنگەزوور، دروستبوونی گۆڕانکاری لە هاوسەنگی و هاوکێشە سیاسییەکان لە ناوچەکەیە. کرانەوەی ئەم کریدۆرە ئێران دەکاتە هێزێکی لاوەکی و بێ کاریگەر و ئەم وڵاتە هیچ نفوزێکی لە ناوچەی قەفقازدا نامێنێ. 

TAGGED: ئاسۆی ڕۆژهەڵات, ڕەزا کەمانگەر, کریدۆری زەنگەزوور: نەخشەی ژئۆپۆلیتیکی ناوچەکە دەگۆڕێت, کۆمەڵە
KomalaMedia 2025/08/26
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر لە پرسی ژینگەوە بۆ ئێکۆپۆلیتیکی سیاسی

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?