لە ڕۆژانی هەینی و شەممە ٢٤ و ٢٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥ی زایینی، ڕێکخراوی هاوپەیمانی پێشڕەو بە میوانداریی حیزبی سوسیاڵ دیموکراتی سوئیس لە شاری لوسێرن کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لە پێناو یەکسانی ڕەگەزی ژنان و پیاوان بەڕێوە برد.
ئەم کۆنفڕانسە بە بەشداریی نوێنەرانی ٤٧ وڵات و زیاتر لە ٨٠ بەشداربووی بەرپرس لەنێویاندا وەزیر، پارلمانتار و سەرکردەی ڕێکخراوەکانی ژنان لە سەراسەری جیهان بە مەبەستی گفتوگۆ کردن لە سەر پێشخستنی سەرکردایەتی سیاسی فێمێنیستی و پاراستنی ئاشتی ڕێکخرابوو.
لەم کۆنفڕانسەدا چەندین سرکردەی سیاسی و بەرپرسی حیزبی لە وتارەکانیانیاندا بانگەوازیان بۆ دروستکردنی یەکگرتوویەتی نێودەوڵەتی و پشتیوانی لە ژنان لە پڕۆسەی ئاشتی و بڕیاردانە سیاسییەکان، کرد.
لە لایەن کۆمەڵەوە هاوڕێیان غەزال موهتەدی و هێمن ئەیووبی بەشداریی کۆنگرەکە بوون کە ڕۆڵی ژنانی کوردیان لە پیناو ئازادی و مافی یەکسانی لە شۆڕشی گەڵانی ئێرانەوە تا بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی بۆ بەشداربوان شی کردەوە، کە بووە هۆی جێی سەرنجی بەشداربووان.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەبەران و ڕێکخەرانی کۆنفڕانسەکە داوایان کرد هەموو ئەوانەی کە باوەڕیان بە مافی ژنان و دیموکراسی هەیە، بەشداری بکەن لەم بانگەوازە گرنگە لە پێناو پەیوەندیدانی ئاشتی و یەکسانی ڕەگەزی.
پەیامەکانی ئەو کۆنفرانسە لە چوارچیوەی دەنگی هاوبەشی سەرکردایەتی فێمێنیستدا بوون، بۆ ڕێنمایی لە پێناو بەرەو پێشبردنی مافی ژنان و پاراستنی ئاشتی لە سەرتاسەری جیهان.






