By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی شکۆمەندی “ژن، ژیان، ئازادی”، حیزبی سۆسیالیستی فەرەنسی، بەرپرسانی حیزبی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی بانگهێشت کرد بۆ کۆبوونەوەی فەرمی لە پاریس
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > کوردستان > بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی شکۆمەندی “ژن، ژیان، ئازادی”، حیزبی سۆسیالیستی فەرەنسی، بەرپرسانی حیزبی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی بانگهێشت کرد بۆ کۆبوونەوەی فەرمی لە پاریس
کوردستانهەواڵ

بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی شکۆمەندی “ژن، ژیان، ئازادی”، حیزبی سۆسیالیستی فەرەنسی، بەرپرسانی حیزبی کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی بانگهێشت کرد بۆ کۆبوونەوەی فەرمی لە پاریس

KomalaMedia
دوا ئاپدەیت: 2025/09/09 at 1:32 PM
KomalaMedia
هاوبەشکردن
1 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

کۆبوونەوەکە ڕۆژی شەممە ٦ی سێپتامبری ٢٠٢٥ی زایینی، بە ئامادەبوونی شاندێکی کۆمەڵە بەڕێوەچوو کە پێکهاتبوو لە هاوڕێیان ناهید بەهمەنی ئەندامی دەفتەر سیاسی، جەمیلە ڕەحیمی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و حەمید ئەمینی بەرپرسی کۆمیتەی کۆمەڵە لە فەڕانسە و هاوکاری دەفتەری پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان  وه لەلایەن ڕیزدار دیلان بوتیفلات، سکرتێری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی حیزبی سۆسیالیستەوە بەگەرمی پێشوازییان لێکرا.

باسەکانی ئەم دیدارە لەسەر میحوەری شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” و کاریگەرییە قووڵەکانی لەسەر کۆمەڵگای ئێران و کوردی بوو. لە دیدارەکەدا باسیان لە ڕۆڵی یەکلاکەرەوەی ژنان لەم ڕاپەڕینە مێژووییە و پێگەی دیار و بەرچاوی کۆمەڵە لە پێشخستنیدا کرد.

جگە لەوەش بارودۆخی ناوچەکە، بارودۆخی ئێران و بەتایبەتی پرسەکانی کوردستان و هەروەها چارەنووسی زیندانیانی سیاسی و دەستبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، بەتایبەتی ژنانی کورد کە حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێنراوە، وەک نیگەرانییەکی جیددی خرانە بەرنامەی کار.

لە کۆتاییدا هەردوولا جەختیان لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکان و فراوانکردنی هاوکارییەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەتایبەت لە چوارچێوەی ئینتەرناسیۆنالی سۆسیالیستدا کردەوە.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە دوو ڕێکخراویی نێونەتەوەییدا لە گەڵ پاڕتی سۆسیالیستی فەڕانسە هاوپەیمانە و هەردووک وەک سۆسیال دێموکڕات لە زۆر بابەتی پەیوەندیدار بە گەشەی بەهاکانی سۆسیال دێمکرات وەک دوو پاڕتی دەستە خۆشک هاوکارن.

دەفتەری پەیوەندییە نێەنەتەوەییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

TAGGED: "ژن، ژیان، ئازادی", دەفتەری پەیوەندییە نێەنەتەوەییەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران, ساڵیادی شۆڕشی شکۆمەندی "ژن، ژیان، ئازادی", کۆمەڵە
KomalaMedia 2025/09/09
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر ڕاپۆرتێک سەبارەت بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە زیندانەکانی ئێران و کوردستان و ئاماری زیندانەکان و گرتنگەکان بە گشتی
بابەتی دواتر تاکتیک یان گۆڕان لە سیاسەت: لە ئومەتەوە بۆ میللەت

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?