By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: گیانبەختكردنی هەڵسوڕاوێكی دێرینی كۆمەڵە لەشاری بۆكان
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > گیانبەختكردنی هەڵسوڕاوێكی دێرینی كۆمەڵە لەشاری بۆكان
ڕاگەیاندن

گیانبەختكردنی هەڵسوڕاوێكی دێرینی كۆمەڵە لەشاری بۆكان

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2016/01/31 at 6:38 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بەداخ‌و پەژارەیەكی زۆرەوە ئاگادار كراینەوە كە دوێنی شەممە رێكەوتی 10ی رێبەندان واتە 30/1/2016 هەڵسوڕاوی تەشكیلاتی نهێنی كۆمەڵە، هاوڕێ “سلێمان هونەرمەند” بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لەرێگای سەرەكی بۆكان – سەقز گیانی بەختكرد.

هاوڕێ سلێمان كە لەنێوان هاوڕێیانیدا بە (مەش كازم) ناسرابوو، لە پێش روخانی رژیمی پاشایەتییەوە پەیوەندی بەكۆمەڵەوە هەبووە‌و، لە دوای رووخانی رژیمی شا‌و لەكاتی گرتی شارەوانی بۆكان، یەكێك لەو كەسانە بوو كە رۆڵی بەرچاوی هەبووە.

هاوڕێ سلێمان سەرەڕای ئەوەی كە ماوەیەك كەوتە زیندان‌و دواتریش لە ژێر چاودێریی مۆرەكانی رژیمی كۆماری ئیسلامیدا بوو، بەڵام قەت كۆڵی نەدا‌و ورەی هەر وەك پێشوو بەرزبوو، بەجۆرێك كە لە دەیەی 60ی هەتاویی كە كۆمەڵە شارەكانی كوردستانی بەرەوە دێهاتەكان بەجێهێشت، ناوبراو سەرەڕای مەترسیییەكان بە كامیۆنەكەی كەلوپەلی بۆ پێشمەرگە دەگواستەوە‌و هەواڵی ناوشاری پێدەگەیاندن.

هاوڕێ سلێمانی دۆستی كرێكاران‌و زحمەتكێشان بوو و بەهۆی ئەوەی كە خۆی لە بنەماڵەیەكی هەژاربوو لە ئێش ‌و ئازاری هەژاران تێدەگەیشت.  ناوبراو تا دواساتەكانی ژیانی پەیوەندی لەگەڵ كۆمەڵە نەپچڕاند‌و وەك هەڵسوڕاوێكی نهێنی چالاكی هەبوو.

ئێمە لەلایەن سەركردایەتی‌و هەموو كادر‌و ئەندامان‌و پێشمەرگەكانی كۆمەڵەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی “هونەرمەند”‌و مونیر خانمی هاوسەری‌و منداڵەكانی دەكەن. هەروەها سەرەخۆشی لەهەموو دۆست‌و هاوڕێیانی‌و خەڵكی قارەمانی شاری بۆكان دەكەین‌و خۆمان بە شەریكی خەم‌و پەژارەیان دەزانین.

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
11ی رێبەندانی 1394 – 31/1/2016

وێنە: لە راستەوە: گیانبەختكردوو هاوڕێ خالید فەرهادزادە ناسراو بە وستا عەبدوڵا – هاوڕێ سلێمان هونەرمەند _ هاوڕێ هاشم رەزایی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2016/01/31
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پەیامی سەرەخۆشی كۆمەڵە بەبۆنەی مەرگی ناوادەی هەڵسوڕاوی سیاسی كاك موزەفەر ئەدەب
بابەتی دواتر بەشداری رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد لەسمینارێك سەبارەت بەهەڵبژاردنەكانی ئێران

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?