By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: یەك روداوو، دوو كارەسات
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > Uncategorized @ku > یەك روداوو، دوو كارەسات
Uncategorized @kuکوردی

یەك روداوو، دوو كارەسات

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2016/03/16 at 2:16 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
6 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

پەرویز رەحیم زادە
پاش تێپەڕبونی 20 ساڵ لە كارەساتی كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجەو گیانلەدەستدانی زیاتر لە 5000 هەزار مرۆڤ هێشتاكە هەڵەبجە هەر برینە قووڵەكەی سەر جەستەی كوردو مرۆڤایەتیە.
هەڵەبجە شوێنی هەڵهاتنی تاوانێكی گەورەو لە هەمانكاتدا ئاوابوونی دەنگی لە گەرۆدا خنكاوی مرۆڤایەتی بوو. لە كاتێكدا ئێمەی كورد بەرەوڕووی ئەم كارەساتە بووینەوە كە هیچكەس هیوایەكی بۆ نەمابوویەوە، تروسكاییەك لە جارێكی تر هەستانەوە بەدی نەدەكراو تەم‌و مژێكی قورس باڵی بەسەر ئەم نەتەوەدا كێشابوو. 16 -01-1988 ئەگەرچی لە ناو خۆیدا رووداوێكە كە بە گشتگیری دەبینرێت، بەڵام بۆ ئێمە وەبیرهێنەرەوەی دوو رووداوە كە تێیداو لە نێو دڵیدا كارەساتێكی دڵتەزێنتر روویداوە. وەك ئەوەی گوللەیەك دوو جار لە نێو هەناوی جەستەی مرۆڤێكدا بتەقێتەوە.
گوردانی شوانی كۆمەڵە لە ئاستی كارەسات بووە دەستەچیلەی ئاگری شەڕی كۆنەپەرستانەی دوو رژیمی دژ بە ئینسانیەت و ئازادی كە جیا لەوەی پەڵەیەكی رەش بوون بەناوچاوانی مرۆڤایەتی هیچ داهێنانێكیان جیا لە خولقانی جینایەت و كاولكاری نەبووە. واتە چ ئەوەی خولقێنەری كارەسات بووە‌و چ ئەوەی كارەساتەكەی ئەنجامداوەو خێرایی پێ بەخشیوە، دوو تاوانی گەورەن كە باوەش بە یەكتردا دەكەن‌و تاوانێكی گەورەتر دەخولقێنن كە لەم بابەتەدا پێی دەڵێین تاوان دژی مرۆڤایەتی.
پاش كیمیابارانی هەڵەبجە لە لایەن رژیمی بەعسی رووخاوو هاوكات گیانبەختكردنی زیاتر لە 70 پێشمەرگەو كادرو ئەندامی كۆمەڵە لە گوردانی شوان، ئەم هەواڵە بە خێرایی‌و وەك دەسكەوتێك لە میدیاكانی سەر بە رژیمی كۆماری ئیسلامی بڵاوكرایەوە. مەسەلەی سەرنجراكێش لێرەدا ئەوەیە چ روانین و ئیدلۆژیەك لە پشت بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە كە وەك دەسكەوت باسی لێكرا خەوتووە، كە رێگە دەدات رق و نەفرەتی خۆی بەو شێوە ئاشكرا بكات ئەویش لە كاتێكدا كەسانێك لە هێزەكەی خۆشی بەركەوتەی ئەو كارەساتە بوو؟َ
یان ئەوەی وانیشاندەدا كە لە كاتی ئەو كارەساتە یارمەتیدەری خەڵكی هەڵەبجەیە‌و بە هانایانەوە هاتووەو دژی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی هەڵوێستی دەبێت … !
بەڵام بە خۆشحاڵیەوە باسكردن لە تیاچوونی گوردانی شوانی كۆمەڵە ئاماژە بە چی دەكات؟
ئەو هێزەی لە یەكێك لە دژوارترین رۆژەكانی خەباتی خەڵكی كوردستان لە نێو جەماوەری خەڵك‌و هاوكات دەركەوتنی كۆمەڵە وەك رۆڵگێڕێكی گرینگی بزووتنەوەكە و بە خۆشەویستی مرۆڤێكی تێكۆشەرو جەماوەریی وەك كاك شوان ناوی گوردانی شوانی لێ نرا تەنیا هەڵگری رواڵەتێكی نیزامیانە نەبوو كە خەباتی چەكداری دەكات و زەبر دەوەشێنێت و دوژمن بەزێنە‌و لەهەر بەربەرەكانێ و رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ داگیركەرانی كوردستان پاشەكشەیان پێدەكات، بەڵكوو ناوو ناوبانگی گوردانی شوان هەڵگری مانایەكی قووڵترو ئاماژە بە كۆمەڵێك تایبەتمەندیە كە وای لێدەكاتلە هێزێكی تەنیا چەكدار جیای بكاتەوە. گوردانی شوان لە ناوچەیەكی هەرە گرینگ‌و ئیستراتژی هەم بۆ كۆمەڵە‌و هەم بۆ بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵكی كوردستانپاش بە دەسەڵات گەیشتنی كۆماری ئیسلامی‌و لە قۆناغی نوێی شۆڕشی كورد كە بە تایبەتی‌و لە پانتاییەكی فراوان ناوچەكانی خوارووی كوردستان و شاری سنەی لە خۆگرتبوو كاریگەریی زۆری داناو بە خەبات و تێكۆشانی بەردەوام و شەوو رۆژی مەیدانی بە داگیركەران و كۆنەپەرستان تەنگ كردبوو.
ئەو چەمكە نوێیانەی بە هاتنە مەیدانی كۆمەڵە وەك رەوتێكی دژە باوو شۆڕشگێڕ خۆیان دەرخست، پاش پێكهاتنی گوردانی شوان لەو ناوچە، ئەم هێزە بە فراوانی بردیە نێو قووڵایی دڵی خەڵكی ناوچەكە. دوو ئەركی قورس و گرینگ لە سەر شانی گوردانی شوان بوو، یەكەم بەربەرەكانێی نیزامی لەگەڵ كۆماری ئیسلامیەكی پڕ چەكی تازە بەدەسەڵات گەیشتوو كە بە ئیدۆلۆژیەكی توندئاژۆ هێرشی هێنابوو، كاری وشیاریدەرانە لە نێو جەماوەری خەڵك. كۆماری ئیسلامی پاش دەركردنی بڕیاری هێرشی یەكەم بۆسەر كوردستان لەگەڵ خۆڕاگری شارێك بەرەوڕوو بوو كە دواتر بەشێكی هەرە زۆری خۆی لە نێو گوردانی شوان‌و داستانی قارەمانەتیەكانی دوایی دیتەوە. گۆڕانی جوگرافیای شۆڕش وەك قورسایی بزوتنەوەكە لە شومالەوە بۆ جنووب بە هەمان رادە ئەرك و بەرپرسایەتی گەورەتری لەسەر یەك لەوانە گوردانی شوان دانابوو. بۆیە گوردانی شوان هەموو ئەرك و بەرپرسایەتیەكانی خۆی تا دوایین ساتەكانی ژیانی بە باشی بەڕێوە برد. لە بەشداریكردنی تاك بە تاك لە موقاومەت‌و رێكخستنەكانی شاری سنە تا خەباتی پێشمەرگانە و كاری خەست و خۆڵی وشیاركردنەوە و تا دوایین رۆژەكانی خۆی كە ئەویش داستانێكی دیكەی خۆڕاگریە.
لە دوایین ساتەكاندا‌و ئەو كاتانەی گوێی هەموو جیهان لە ئاست روودانی كارەساتێك كەڕ بوو، ئاگری شەڕی ماڵوێرانكەر لە وڵاتێكدا كە لە ژێر چەكمەی دوو رژیمی دژ بە یەك‌و دژ بە مرۆڤایەتی، لە جەستەی خەڵك بەردرابوو، گوردانی شوان لە نێو دڵی ئەم كارەسات‌و گڕكانەدا حەماسەیەكی دیكەیان خولقاند كە پێی دەڵێین راوەستان‌و سووربوون. گوردانی شوان دەكرا لەو شوێنە بمێنێتەوە یان بچێتە دەرەوە، جێگۆڕكێ بكات یان تەنانەت خۆ بە دەستەوە بدات، بەڵام لە دەرەوەی هەر بڕیارو راسپاردەیەك كە لە سەرەوە دەكرا یان نەدەكرا بڕیار بدرێتە ئەو گوردانە‌و بەڕێكردنیان بەرەو شوێنێكی دیكە، ئەو هاوڕێیانە بڕیاری راوەستان‌و مانەوەیان داوە كە رەنگە لەو كاتەدا‌و بۆ ئەوان ئەو شەڕە بە مانای كۆتایی یەكجارەكی شەڕە بۆیە بڕیار راوەستانە‌و ئاوات سەركەوتن. ئەوان تا دوایین ساتەكانی ژیانیان وەفادار بە رێباز‌و ئامانجەكانیان مانەوەو پشتی یەكیان گرت و سەركەوتنی خۆیان خستە گرەوی پێكەوبوون‌و یەكگرتووییان.
ئەگەرچی گوردانی شوان كەوتە ناوەڕاستی ئەو شەڕە داسەپێندراوە‌و گیانبەختكردنیان خەسارێكی گەورە بوو بۆ كۆمەڵە‌و بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵكی كوردستان، بەڵام سەرەڕای هەر لێكدانەوەیەك لەسەر ئەم رووداوە، راوەستان‌و تێكۆشانی پەیگیرو بەردەوامی هاوڕێیانی گوردانی شوان‌و حەماسە بێوێنەكانیان، لاپەڕەیەكی زێڕینی مێژووی كۆمەڵە‌و خەڵكی كوردستانە كە بە گیانبازی نەسڵێك لە تێكۆشەرترین رۆڵەكانی نەتەوەكەمان بەدیهات.
بۆیە یادكردنەوەی رووداوی كارەساتی هەڵەبجە بۆ ئێمە بیرهێنەرەوەی دوو كارەساتە كە لە دوو بوونەوەری نێو یەك جەستە كەوت‌و تێكەڵكبوونی خوێنی هاوڕێیانی گوردانی شوان لەگەڵ 5000 هەزار مرۆڤ لە هەڵەبجە بەردەوامیمان پێ دەدات بۆ درێژەدان بە خەباتی رەوامان.

11-03-2015

ناوەندی ڕاگەیاندن 2015/03/17
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر ڕاوه‌ستان – بۆ شه‌هیدانی گوردانی شوان – فه‌ره‌یدون ئه‌رشه‌دی
بابەتی دواتر 25 ساڵ پاش شەهید كردنی گوردانی شوان

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?