By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: یەیامی رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد.. پیرۆز بێ ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی كۆمەڵە!
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ئاسۆی ژنی كورد > یەیامی رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد.. پیرۆز بێ ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی كۆمەڵە!
ئاسۆی ژنی كورد

یەیامی رێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد.. پیرۆز بێ ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی كۆمەڵە!

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2019/02/18 at 12:32 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

چل ساڵ لەمەوبەر لە ناو دڵی كۆمەڵگایەكی چەوساوە و تاریك و دواكەوتو ، ڕووناكیەك لە ئاسۆوە سەری هەڵداو پەیامێك، هیواو ئومێدیكی تازەو جیاوازی خستە ناو دلی كۆمەڵگا و خەلكی كوردستانەوە.

 

چل سال لەوە پێش ڕێكخراوێك هەڵسوڕانی ئاشكرای خۆی لە كوردستان ڕاگەیاند كە تا ئێستاش گاریگەری ئەرێنی و گەورەی لەسەر بزوتنەوەی ژنان و بیری یەكسانیخوازیی بەرچاوو و ئاشكرایە.

 

كۆمەڵە پەیام هێنەری ئازادی، یەكسانی، مۆدێرنیزم و بەرابەری كۆمەڵایەتی بوو. پێشەنگ و داكۆكاری پەیگیرو جیدی پێشكەوتنخوازی و چینی چەوساوە و ژنان بوو و ئێستاكەش هەر جێگای هیوایانە.

 

كۆمەلە داهێنەری سوننەت گەلێكی پێشكەوتوانە و یەكسانیخوازانە بوو كە تا ئێستاش هەر مۆركی كۆمەلەی پێوەیە و لە كوردستان دا چەسپاوە.

 

كۆمەلە بە بەرەنگاری بونەوە لەگەل دواكەوتویی و داب و نەریتی كۆن ، بوو بە پاڵپشتی ژنان و خەباتی مەدەنی و سیاسییان.

 

یەكەم پۆلی پێشمەرگەی ژن شان بە شانی پیاوان، بۆ یەكەم جار لە مێژوو دا، لە لایەن كۆمەڵەوە ڕێكخرا. ئەو هەنگاوە نەك هەر دەرگای ئەو مەیدانە و زۆر مەیدانی تری بۆ ژنی كورد واڵا كرد بەڵكوو بەربەرەكانێی توندی دژ بە داب و نەریتی كۆن ڵەگەڵ خۆی هێنا.

 

پەیوەست بوونی بە كۆمەڵی ژنان بۆ ناو ڕیزی خەباتی چەكداری و پێشمەرگانە و هەروەها باقی بووارەكانی خەباتی سیاسی و كۆمەڵایەتی، سیما وڕوواڵەتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستانی گۆڕی.

ئەوڕۆ چل ساڵ تێپەڕ بووە و بیری یەكسانیخوازی و ڕزگاری ژن هەموو كوردستانی داگرتوە و بۆتە داخوازی هەموو كۆمەڵگا.

 

جیا لە كاریگەریی كۆمەڵە لەسەر بزوتنەوەی ژنان، پئشكەوتنخوازی و خەباتی چینی چەوساوەش لە كوردستان گوڕو تینێكی نوێی پەیدا كردوە و ناوەرۆكی بزوتنەوەی كوردستانیش كامڵتر بووە.

 

ئاسۆی ژنی كورد وێڕای پیرۆزبایی ڕۆژی كۆمەڵە و پێزانینی بەو هەنگاوە بوێرانەیە و مێژووییە، پێداگری زیاتر دەكات لەسەر مافی ژنانی كوردستان و پێی وایە كە كۆمەڵە پێویستی بە هەنگاوی گەورەتر هەیە بۆ تێكەڵ بون لەگەڵ بزوتنەوەی ژنان. خاو بونەوە و دور كەوتنەوەی كۆمەلە لە پرسی ژن و بزوتنەوەی ژنان قابیلی قبوڵ و پاساو نیە.

هیوادارین لە سالیادی چل ساڵەی ئاشكرا بونی كۆمەڵە دا جارێكی تر شاهیدی عەهد و پەیمانێكی جیدیتر ببین بۆ درێژەی ڕێبازی كۆمەڵە ، بۆ یەكسانی و بۆ یەكگرتویی زیاتر لە ناو بزوتنەوەی كوردستاندا.

 

 

سڵاو لە فیداكاری و یادی هەموو گیانبەختكردوانی كۆمەڵە

سڵاوو ڕێز بۆ بنە ماڵەی سەربەرزی گیانبەختكراوانی كۆمەڵە

سڵاو لە هەموو ڕیزەكانی كۆمەڵە

بژی ئازادی، بژی یەكسانی

 

ڕێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد

16ی فێریوەری ۲۰۱۹ی زائینی

بەرانبەر بە ۲۷ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2019/02/16
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر رێوڕەسمی رۆژی کۆمەڵە لە وڵاتی یونان بەڕێوەدەچێت
بابەتی دواتر یادی 26ی رێبەندان لەناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵە بەرز راگیرا

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?