By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ئامریکا لەبابەت دەستپێراگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی هوشداری دەدا.
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > ئێران > ئامریکا لەبابەت دەستپێراگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی هوشداری دەدا.
ئێران

ئامریکا لەبابەت دەستپێراگەیشتنی کۆماری ئیسلامی بە چەکی ئەتۆمی هوشداری دەدا.

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/02/01 at 6:16 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ئانتۆنی بلینکێن وەزیری دەروەی ئامریکا هۆشداری دەدات کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی لەسەر رەوتی پێشلکردنی بەربەستەکانی سەر پرۆژە ناەوکییەکەی بەردەوام بێ ،کاتێکی زۆر کەمی پێویستە بۆئەوەی دەستی بە کەرەسەی پێویست بۆ سازکردنی چەکی ئەتۆمی رابگات.
بلینکێن لە چاوپێکەتنێکدا لەگەڵ کەناڵی” ئێن بی سی” وێرای دەربرینی نیگەرانی خۆی و ئیدارەی نوێی ئامریکا ووتی کۆماری ئیسلامی تەنیا چەند مانگی پێویستە بۆ ئەوەی دەستی بە کەرەسەکانی سازکردنی چەکی ئەتۆمی رابگات. ئەم نیگەرانییەی وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە کاتێکدایە کە حکوومەتی ئێران سەرەرای بردنەسەری ئاستی لەسەدا ٢٠ی پیتاندنی ئۆرانیۆم، رادەگەیەنێ کە ئەگەر دەوڵەتی ئامریکا بە خێرایی و بە بێ هیچ پێش مەرجێک نەگەرێتەوە نێو رێکەوتننامەی ئەتۆمی،ئەوان بە پێی دوایین پەسندکراوی مەجلیسی شورای ئیسلامی پابەندبوونی خۆیان بەرامبەر بە بەربەستەکانی رێکەوتنی ئەتۆمی بە تەواوی دەخەنە ژێرپێ.لە لایەکیترەوە هەرچەند حکوومەتی ئێران بەبەردەوامی هەوڵدان بۆ سازکردنی چەکی ئەتۆمی رەتدەکاتەوە،بەڵام مەرجی گەرانەوەی خۆی بۆ رێکەوتنە ئەتۆمییەکە بەستۆتەوە بە هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو بریاری گەمارۆ و بەربەستانەی کە ئیدارەی دۆناڵدترامپ پاش هەڵوەشاندنەوەی رێکەوتنی “بەرجام” خستوویەتە سەر ئەو وڵاتە.لەبەرامبەردا حکوومەتی نوێی ئامریکا هەتا ئێستا داوا لە ئێران دەکا کە پابەندی هەموو ئەو بەربەستانە بێ کە پێشتر بۆی داندرابوو هەتا ئامریکاش بگەرێتەوە نێو رێکەوتننامەی بەرجام.
هەر لەم پێوەندەدا وەزیری دەرەوەی ئامریکا رایگەیاند کە حکوومەتی نوێی وڵاتەکەی بە سەرۆکایەتی جۆزێف بایدن لە پێناو گەیشتن بە رێکەوتنێکی “درێژماوەتر و بەهێزتر” لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانیان دەربارەی ئێران هەوڵدەدەن.هەروەها ووتی بەرنامەی موشەکیی ئێران و دەستێوەردان و ئاژاوەگێرییەکانی لە ناوچەکە لە ریزی ئەجندای کاری داهاتووی حکوومەتی ئامریکادا دەبێ.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/02/01
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڵگیرسانی شەر لە ناوچەکە بە مەترسی جیددی بۆسەر خەڵکی سڤیل دەزانێ.
بابەتی دواتر ڕاگەیاندنی ناوەندی هاوکاری لە مەڕ پەلەقاژە تەبلیغییەکانی ئەو ماوەی ڕابردووی کۆماری ئیسلامی

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?