By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ئاڵمان.. بەشداریی هاوڕێیانی کۆمەڵە لە ئاکسیۆنی پشتیوانی لە خەڵکی بانە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > ئاڵمان.. بەشداریی هاوڕێیانی کۆمەڵە لە ئاکسیۆنی پشتیوانی لە خەڵکی بانە
هەواڵ

ئاڵمان.. بەشداریی هاوڕێیانی کۆمەڵە لە ئاکسیۆنی پشتیوانی لە خەڵکی بانە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2017/09/11 at 12:28 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ئەمرۆ شەممە ۹ی سیپتامبر ۲٠۱۷ ئاکسیونێک لە شاری کوڵن (ئاڵمان ) بۆ دەربرینی نارەزایەتی بە دژی کوشتنی کۆڵبەرانی کورد و پشتیوانی لە بزوتنەوەی جەماوەری کوردستانی رۆژهەڵات لەوانە شارەکانی بانە،سنە و مەریوان لە لایەن هێزە سیاسیەکانی کوردستان بە رێوە چوو.

سەرەتای بەرنامەکە لە لایەن هاورێ سوهەیلا بابەک پێشکەشکاری بەرنامەکە بە کورتە پەخشانێک و هەروەها بە خێرهاتنی بەشدار بووان دەستی پێکرد.

دواتر بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی ئەو دوو کۆڵبەری شاری بانە و هەموو ئەو ئینسانانەی کە لە پێناو بەدەستهێنانی ماڤە رەواکانی خۆیان گیانیان بەخت کرد و بە گشتی هەموو گیانبەختکردوانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد چەند ساتێک بێدەنگی راگەیندرا.

پاشان پەیامی کومیتەی هێزە سیاسیەکان بە زمانی ئاڵمانی لە لایەن هاورێ ئارێز خوێندرایەوە. دواتر لە لایەن هاورێ وریاوە قسە و باسێک بە زمانی ئاڵمانی لە سەر باروودۆخی کۆڵبەران لە کوردستان پێشکەش کرا.

لە درێژەی بەرنامەکەدا سرودێک و پارچە موسیقایەک لە لایەن هاورێ سانان محەمەدی بە رێوە چوو.

پاشان پەیامی هێزە سیاسیەکان لە لایەن هاورێ سوهەیلا بابەک خوێندرایەوە،دواتر هاورێ سوڵتان گوڵاوی بە زمانی ئاڵمانی لە سەر کۆڵبەران قسە وباسێکی پێشکەش کرد.
لە لایەن بەرێز سیاوەش محەمەدی چەندین دروشم بە زمانی ئاڵمانی پێشکەش کراو دواتر کاک مارتین بە زمانی ئاڵمانی قسە و باسێکی پێشکەش بە بەشداربووان کرد.

لە درێژەی بەرنامەکەدا رەپێکی کوردی لە لایەن بەرێز هەژیر سەبارەت بە کۆڵبەران پێشکەش کرا،و دواتر هاورێ شۆرش کەریمی قسە و باسێکی بە زمانی کوردی پێشکەش کرد.
لە لایەن بەرێزان فەواز بێرجمانی ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان (رۆژئاوا) و کاک عەلی ئەندامی پارتی سوسیالیستی کوردستان قسە و باسێکیان بە زمانی کرمانجی پێشکەش کرد. بەرنامەکە بە پارچە موسیقایەک کۆتایی پێهات.

کومیتەی هێزە سیاسیەکانی کوردستانی رۆژهەڵات

حیزبی دیموکراتی کوردستان
کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
پارتی ئازادی کوردستان
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی ڕاگەیاندن 2017/09/09
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر راگەیاندنی ژمارەی 3ی كۆمەڵە لەسەر رووداوەكانی بانە
بابەتی دواتر بەشداری هاوڕێیانی کۆمەڵە لە یۆتۆبۆری لە ئاکسیۆنی پشتیوانی لەخەڵکی بانە

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?