By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
دوا بابەتەکان
بەشی دووهەمی ڕاپۆرتی سێمیناری سیاسیی کاک #عەبدوڵا_موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە لە وڵاتی #سوئیس لە ژێر ناوی ئاوڕدانەوەیەک لە یەک ساڵ شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی
ڤیدیۆ وتار
راگەیاندن سەبارەت بە دیداری رەهبەریی کۆمەڵە و دیموکرات
ڕاگەیاندن هەواڵ
ڕاگەیاندنی کۆتایی پلێنۆمی ٩ی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
بەڵگەنامەکان هەواڵ
ڕاپۆرتی سمیناری سیاسیی هاورێ عەبدوڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە لە وڵاتی سوئیس لە ژێر ناوی ئاوڕدانەوەیەک لە یەک ساڵ شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی
ڕاگەیاندن
همکاری برای اتحاد فراگیر و دمکراتیک
Uncategorized @ku
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لەسەقز رێ لە گەشتی گرووپەکانی شاخەوانی دەگرێ.
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • دواڕۆژ
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > کوردستان > ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لەسەقز رێ لە گەشتی گرووپەکانی شاخەوانی دەگرێ.
کوردستان

ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لەسەقز رێ لە گەشتی گرووپەکانی شاخەوانی دەگرێ.

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/03/19 at 8:05 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
1 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بە گوێرەی هەواڵێک کە لەشاری سەقزەوە گەیشتووەتە ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە،وەرزشوانان و گرووپەکانی شاخەوانی سەقز بریاریان دابوو کە ئەمرۆ هەینی بە مەبەستی بەرێکردنی دواین هەینی ساڵ و پێشوازیکردن لە هاتنی بەهار و ساڵی نوێ بەرەو شاخی “ڕووش” برۆن و لە کۆبوونەوەیەکی فراوانی شاخەوانان و خەڵکیتر وەک نەریتی ساڵانی پێشوو بە ئاهەنگگێران و شایی و شادی دەربرین ساڵی کۆن بەرێکەن و بەرەو پێشوازی ساڵی نوێ بچن. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لە شەوی رابردووەوە لەرێگای پێوەندیکردن و بە هەرەشەوگوورەشە لە شاخەوانەکان هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەم بریارەی خەڵکی داوە. بە پێی ئەو زانیارییانە لە بەرەبەیانی ئەمرۆوە هێزەکانی رژێم هەموو ئەو رێگایانەیان گرتووە کە دەچنەوە شاخی “ڕووش” و ترس و نیگەرانی زۆریان لە کۆبوونەوەی جەماوەری پێوە دیارە.
شایانی باسە لەزۆربەی شارەکانی کوردستان دەزگا ئەمنییەتییەکانی رژیم لەرێگای پێوەندی تەلەفۆنی و بە هەرەشەکردن لە گرووپەکانی شاخەوانی هەوڵدەدەن پێش بە بەرێوەچوونی رێورەسمەکانی پێشوازیکردن لە نەورۆز بگرن و لە رێگای گرتنی وێنە و ویدیۆ و ناونووسکردن و تۆمارکردنی ناوی شاخەوانەکان ،گووشارەکانیان بەو مەبەستە زیادکردووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/03/19
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر رێورەسمی رۆژی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە لە ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵە
بابەتی دواتر پەیامی نەورۆزیی هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە سکرتێری گشتی کۆمەڵە

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە

سڕینەوە لە لیستی خوێندنەوە

پاشگەزبوون
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?