پێشنیوەرۆی سێشەممە ١٤ی گەلاوێژ ئەندامانی ئەنجومەنی پەنابەرانی رۆژھەڵات کە بریتی بوون لە بەڕێزان: زوڵەیخا محمەدی، رەزا مورادی، ئەنوەر عەلەوی سەردانێ دەفتەری پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد.
 وەفدی میوان لە لایەن ھاوڕێیان عەتا ناسرسەقزی بەرپرسی پەیوەندییەکان و رێباز تورجانی ئەندامی دەفتەری پەیوەندیەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە پێشوازییان لێکرا.
 لەدیدارەکەدا بارودۆخی پەنابەرانی رۆژھەڵات لە ھەرێمی کوردستان تاووتوێ کرا و کێشە و گرفتەکانی پەنابەران و پەیوەندییان لەگەڵ دامودەزگاکانی ھەرێم خرایەبەرباس.
 کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان پشتگیری خۆی بۆ ھەوڵ و ماندوبوونی ئەنجومەنی پەنابەران دووپات کردەوە و جەختی لەوەش کردەوە لەکار و چالاکییەکانیان بۆ باشترکردنی ژیانی پەنابەران ھاوکاریی تەواوی ئەنجومەن دەکات.


 
			 
			
 
			 
                                