By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەمەڕ تەحریمی شانۆگەریی هەڵبژاردنی نوێنەرانی مەجلیس لە ئێراندا
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > کوردی > بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەمەڕ تەحریمی شانۆگەریی هەڵبژاردنی نوێنەرانی مەجلیس لە ئێراندا
کوردیهەواڵ

بەیاننامەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەمەڕ تەحریمی شانۆگەریی هەڵبژاردنی نوێنەرانی مەجلیس لە ئێراندا

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/01/01 at 9:06 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
4 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

هاونیشتمانیانی بەڕێز!
کۆمەڵانی خەڵکی مافخوازی کوردستان!
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران پاش ڕیزکردنی کۆمەڵێک مەرج و پێکهێنانی بەربەست بۆ کاندیداکانی خوازیاری نوێنەرایەتی لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، لە داهاتوویەکی نزیکدا شانۆی هەڵبژاردنەکانی بەڕێوە دەبات.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لەگەڵ ئەوەی کە باوەڕی وایە کە بە درێژایی تەمەنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە نێوەرۆکی مەجلیسێکی ڕاستەقینە بەتاڵ کراوە و هیچ کات نەک هەر نەیتوانیوە لە پرسە گرینگەکانی ئێراندا بڕیاردەر و شوێندانەر بێت، بەڵکوو ئەم مەجلیسە بۆ خۆی بەشێکی گرینگ لەم رێژیمەیە و وەک یەکێک لە ئۆرگانە سەرەکییەکانی ئەم نیزامە سەرکوتکەرە رۆڵی گێڕاوە. وێڕای ئەو ڕاستییەش، لە هەلومەرجی ئێستادا و بەتایبەت پاش حەرەکەتە ئیعترازییەکان و ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی خەڵکی ئێران و کوردستان لە خەزەڵوەری ئەمساڵدا ڕوونتر و ئاشکراتر لە هەموو کات دەرکەوت کە نە مەجلیسی ڕێژیم پارلەمانێکی ڕاستەقینەیە و نە نوێنەرانی ئەو مەجلیسە پارێزگاری لە خەڵک و ماف و ئازادییەکانیان دەکەن.
لەو حەرەکەتە ئیعترازییانەدا هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بە فەرمانی راستەوخۆی خامنەیی خەڵکیان دایە بەر دەستڕێژی چەک و گیانیان لە سەدان کەس ئەستاند، بە هەزاران کەسیان بریندار کرد و هەزاران کەسی دیکەشیان ڕفاند و ڕەوانەی ئەشکەنجەگا و سیاچاڵەکانیان کردن، کە هەتا ئێستاشی لەگەڵ بێت هیچ زانیارییەکی ڕوون لە سەر چارەنووسییان لە بەردەستدا نییە. بەڵام نە مەجلیس بە گشتی و نە نوێنەرانی ئەو مەجلیسە بە تاک، هەڵوێستێکی شیاویان بەرانبەر بەم کردەوانەی کۆماری ئیسلامی نیشان نەدا.
هاتنە سەر شەقام و خۆپێشاندانەکانی ئەم ساڵ و چەند ساڵی ڕابردووی گەلانی ئێران بە گشتی و خەڵکی کوردستان بە تایبەتی، بێ پێگەیی و بێزراوبوونی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان لە نێو خەڵکدا بە تەواوی دەرخستووە. کۆماری ئیسلامی سەرەڕای ئەنجامدانی گەورەترین تاوانەکان بەرامبەر بە خەڵکی ڕاپەڕیو و وەزاڵەهاتوو، دەیەوێ بە وەڕێخستنەوەی شانۆسازیی هەڵبژاردن و هێنانی خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان، لە بەرچاوی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی، هێندێک ئێعتیبار بۆ خۆی دەستەبەر بکات و سەرپۆش لەسەر ڕیسوایی خۆی دابنێت.
بە لەبەرچاوگرتنی تێکڕای ئەم راستییانە، ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممە ٢ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٣ی دیسامبری ٢٠١٩ی زایینیی خۆیدا بڕیاری بایکۆتی فەعالی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ڕێژیمی پەسەند کرد و لەو باوەڕەشداین کە لەم بارودۆخەی ئێستای ئێران و کوردستاندا هەر کەس و تاکێک لەو بەناو هەڵبژاردنانەدا خۆی بەربژێر بکات یا بچێتە سەر سندووقی دەنگدانەکان، راستەوخۆ خزمەتی بە مەشرووعییەت پێدان بە جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی کردووە.
لەو پێوەندییەدا ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران ڕوو دەکاتە کۆمەڵانی خەڵک لە ئێران بە گشتی و کوردستان بەتایبەتی کە لە چوون بۆ سەر سندووقەکانی شانۆی هەڵبژاردن خۆ ببوێرن و رێگاش نەدەن پیلانەکان و نەخشە دزێوەکانی ڕێژیم بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ سەر سندووقەکان سەر بگرێت.
هەروەها ئەوانەی کە بە هەر نیازێک خۆیان بۆ بەناو نوێنەرایەتیی لەو مەجلیسەدا کاندید کردووە با ئەو راستییەیان لە بیر بێت کە دەبێ بەرژەوەندییەکانی خەڵک لە سەرەوەی مەسڵەحەتی خۆیان دابنێن و بناغەی قازانج و ویستی خۆیان لەسەر مانەوەی کۆماری ئیسلامی بونیاد نەنێن .
لە کۆتاییدا جارێکی دیکە، جەخت لەسەر ئەو هەڵوێستە دەکەینەوە کە لە هەلومەرجی ئێستادا بایکۆت کردنی هەڵبژاردنی نوێنەرانی مەجلیس زیاتر لە پێشوو بۆتە ئەرکێکی نیشتمانی و نەتەوەیی.
بە هیوای بەرپەرچدانەوەی هەر پیلانێکی ڕێژیم و گوتنی “نا”یەکی گەورەی دیکە بە ڕێژیم بە جۆرێک کە وەڵامدەری حەرەکەتە ئیعترازییەکانی خەڵک و ڕێزدانان بۆ قوربانییان و بریندارانی سەرکوتەکانی ئەم دواییانەی خەڵکی ڕاپەڕیوی وڵاتەکەمان بێت.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

٤/١٠/١٣٩٨
٢٥/١٢/٢٠١٩

ناوەندی ڕاگەیاندن 2019/12/30
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پەیامی پیرۆز بایی هاوڕێ عومەر ئیلخانی زادە
بابەتی دواتر بیانیه‌ی مرکز همکاری احزاب کوردستان ایران در رابطه با تحریم نمایش انتخابات نمایشی مجلس در ایران

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?