By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بانگەوازیکی بەپەلە لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانەوە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > بانگەوازیکی بەپەلە لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانەوە
هەواڵ

بانگەوازیکی بەپەلە لە ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانەوە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2018/05/02 at 10:53 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ئەگەری ئێعدامی رامین حوسێن پەناهی هەیە،

هەڵمەتێکی گشتی و خێرا بۆ رزگارکردنی گیانی ئەو پێویستە!

لە ڕۆژی سێشەمە ١١ی بانەمەڕەوە، بەندیی سیاسیی کورد رامین حوسێن پەناهی بۆ قەرەنتینە راگوێزراوە. نیشانەکان ئەوە دەگەیەنن کە جەلادەکانی کۆماری ئیسلامی نیازی ئێعدامی ئەو لاوە کوردەیان لەم ١-٢ رۆژە دا هەیە. بە سەرنجدان بە تەئیدکرانەوەی حوکمی لە سێدارەدانی ڕامین لە لایەن دیوانی بەرزی وڵات و هەروەها بە وەبەرچاوگرتنی ڕق و دوژمنایەتیی لەمێژینەی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر خەڵکی کوردستان و لەمانەش گرنگتر، پێویستیی ئێستای ئەو ڕێژیمە بە چاوترساندنی خەڵکی وەزاڵەهاتووی شارو ناوچەکانی کوردستان، نیگەرانی لە ئیعدامی رامین حوسێن پەناهی زۆر جیددییە.

لەم دوا ساتانەی ژیانی ئەو لاوە کوردە دا، تەنیا شتێک کە دەتوانێ ئەم ڕێژیمە لە بڕیاڕی ئێعدامی ئەو پاشگەز بکاتەوە، بەرز بوونەوەی دەنگی نارەزایەتیی هاوزمانان و هاونیشتمانانی رامین و هەموو مرۆڤە بە ویژدان و بە هەڵوێستەکان لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵاتە. بەم بۆنەیەوە بانگەوازی کۆمەڵێک کەمپەین و چالاکی لە نێوخۆی رۆژهەڵات و لە ولاتانی ئورووپایی بڵاو بوونەتەوە. ئێمە وێڕای پشتیوانی  لە کۆبوونەوە و ڕێپێوان و هەر حەرەکەتێکی دیکە بۆ بەرگری لە گیانی رامین حوسێن پەناهی و مەحکوومکردنی بڕیار و نیەتی ئێعدامی ئەو بەندییە سیاسییە، لە هاونیشتمانان لە نیوخۆ و دەرەوەی وڵات داواکارین دوایین دەرفەتەکان بۆ دەنگ هەڵبڕین دژی ئەم تاوانە، لە دەست نەدەن. چاوەروانیمان ئەوەیە هەڵمەتێکی خێرا و گشتی بۆ راکێشانی سەرنجی بیرورای گشتی بۆ لای تاوانێک کە خەریکە رووبدا ، وەڕێ بخەن.

لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی بەرگری لە مافی مرۆڤیش داوا دەکەین هەوڵەکانی خۆیان بە مەبەستی نەجاتی گیانی رامین حوسێن پەناهی، زیاتر و خێراتر بکەن.

ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران

پێکهاتوو لە:

حیزبی دیموکراتی کوردستان

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

١٢/٢/١٣٩٧

٢/٥/٢٠١٨

ناوەندی ڕاگەیاندن 2018/05/02
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر وەفدێكی پەیەدە سەردانی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی كرد
بابەتی دواتر فراخوانی فوری از مرکز همکاری احزاب کوردستان ایران

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?