By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بانگەوازی ناوەندی هاوكاری بۆ مانگرتنی گشتی رۆژی 3ی سەرماوەز لە سەرتاسەری ئێران
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هاوپەیمانیەکان > ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران > بانگەوازی ناوەندی هاوكاری بۆ مانگرتنی گشتی رۆژی 3ی سەرماوەز لە سەرتاسەری ئێران
ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران

بانگەوازی ناوەندی هاوكاری بۆ مانگرتنی گشتی رۆژی 3ی سەرماوەز لە سەرتاسەری ئێران

ئارام مودەڕیسی
دوا ئاپدەیت: 2022/11/22 at 7:50 PM
ئارام مودەڕیسی
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

خەڵكی خەباتكاری ئێران
ژنان، كرێكاران، بازاڕیان، خوێندكاران و چین و توێژەكانی كۆمەڵگای ئێران

زیاتر لە دوو مانگە كە ئاخێزی شۆڕشگێرانەتان دژی دیكتاتۆری كۆماری ئیسلامی بەردەوامە و زۆربەی ناوچەكانی ئێرانی گرتووەتەوە. خەڵكی خۆڕاگر و خەباتكاری ئێران لە شۆڕشی نوێی ژن، ژیان، ئازادی روخانی ئەم رژیمە خوێنڕێژەیان كردوەتە ئامانج و تا سەركەوتنی یەكجاری هەدا نادەن.
لەم رێبازەدا بەداخەوە ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی ناڕازی لەوانە زیاتر لە 50 منداڵ بە دەستی هێزە سەركوتكەرەكان گیانیان لەدەستداوە و بەهەزاران كەسیش برینداربوون یان دەستگیركراون. لەم نێوەندەدا كوردستان كە هەمیشە و لەهەموو قۆناغەكاندا پێشڕەوی خەبات دژی رژیم و مەتەرێزی لەشكان نەهاتووی خەڵكی ئازادیخوازی سەراسەری ئێران بووە، پشکێكی گەورەی لەم قوربانیدانە كەوتووەتە سەرشان و رۆژانە شاهیدی هێرشی بێڕەحمانەی هێزی ئێنتزامی و پاسدارانی تیرۆریست بۆ سەر خەڵكی كۆڵان و شەقامەكانی كوردستانین كە بەچەكی جەنگی دەیانكەنە ئامانج. چەند رۆژێكە رژیم بە هەموو هێزی خۆیەوە لە كوردستان حەمامی خوێنی وەڕێكسختووە و قەتڵوعامی گشتیی گرتووەتەبەر.

ئەم ئاخێزە سەرتاسەرییە بە بێ هاودڵی و یەكگرتوویی زیاتری هەموو چین و توێژەكانی خەڵك بەسەركەوتن ناگات. ئێمە وەك ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران داوا لە حیزب و لایەنە سیاسییەكان، چالاكوانانی مەدەنی و هەموو توێژەكانی خەڵك لەسەراسەری ئێران دەكەین لە پێناو بەهێزكردنی ئەم یەكگرتووییە و پشتیوانی لەخەڵكی خەباتكاری كوردستان رۆژی پێنجشەممە 3ی سەرماوەزی 1401 مانگرتنێكی گشتیی بەڕێوەببەن.

داوا لە هەموو ژنانی خەباتكار، كرێكارانی ناوەندە پیشەسازییەكان، بازاڕیان، مامۆستایان و خوێندكاران دەكەین لەم رۆژەدا بە مانگرتنی گشتیی پەیوەست بن. هەروەها میدیا دیموكراتیك و ئازادیخوازەكان بە بڵاوكردنەوە و روماڵكردنی ئەم بانگەوازە پشتیوانی خۆیان لە ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی خەڵكی ئێران رابگەیەنن تا جارێكی دیكە هەموو پێكەوە بە دەنگێكی بەرز خوازیاری روخانی ئەم رژیم منداڵكوژە بین.

ژن، ژیان، ئازادی

ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران
1ی سەرماوەزی 1401 – 22ی نۆڤامبری 2022

ئارام مودەڕیسی 2022/11/22
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بازيابی وحدت در صفوف دو کومه‌له، پاسخ درخوری به وضعيت کنونی در ضرورت گسترش مبارزات ما
بابەتی دواتر با اعتصاب گسترده سراسری به یاری کُردستان بشتابیم

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?