By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: باوکی هاورێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > باوکی هاورێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد
هەواڵ

باوکی هاورێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/11/07 at 11:52 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بە پێی هەواڵی گەیشتوو لە شاری سنەوە بەداخەوە کاتژمێر شەشی(٦) بەرەبەیانی دوێنێ هەینی ١٦ی خەزەڵوەر کاک محیەدین چراغ وەیسی لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی ماڵئاوایی لە ژیان کرد. کاک محیەدین چراغ وەیسی کە کەسایەتیەکی جێگای بروا و متمانەی خەڵکی شاری سنە و سیمایەکی خۆشەویست و خۆش نێوی جەماوەر بوو،باوکی هاورێ جەماڵی چراغ وەیسی تێکۆشەر و هەڵسووراوی لێهاتوو و ناسراوی کۆمەڵە بوو. هاورێ جەماڵ وەک تێکۆشەرێکی کۆمەڵە و وەک هەڵسووراوێکی بزووتنەوەی چەپ و سوسیالیستی و، لە درێژەی کار وهەڵسوورانی لێبراوانە وماندووینەناسانەی خوێدا، ساڵی ١٣٦٨هەتاوی لە رێورەسمی رێزگرتن لە ئەوەڵی مانگی مەی لە شاری سنە کە زیاتر بە ئەوەڵی مانگی مەیە سوورەکان دەناسران،پاش خوێندنەوەی وتارێک بە بۆنەی ئەو رۆژە جیهانیە،لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرا و پاش چەند رۆژ ئازار و ئەشکەنجە لە لایەن بێدادگاکانی کۆماری ئیسلامی سزای ئێعدامی بەسەردا سەپا و بە داخەوە چەند مانگ دواتر هاورێ جەماڵ لە سێدارە درا. شایانی باسە بەداخەوە مەعسوومە خانمی هاوژینی کاک محیەدین و دایکی هاورێ جەماڵیش ساڵێک لەمەوەبەر ماڵئاوایی لە ژیان کرد. ئێمە بە بۆنەی مەرگی کاک محیەدین وێرای دەربرینی هاوخەمی قوڵی خۆمان،لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پربەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەربەرز و ئازیزی چراغ وەیسی و هەموو خەڵکی شاری سنەی قارەمان دەکەین و،دڵنیاین کاک محیەدین و دایە مەحسوومە وەک هەزاران دایک و باوکی دڵ برینداری کوردستان بۆ هەمیشە ناو و یادیان بە زیندوویی دەمێنێتەوە. بژی یادی ئازیزی کاک محیەدین چراغ وەیسی.

کومیتەی ڕێکخستنی نەهێنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

١٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی ٧ی نوامبری ٢٠٢٠ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2020/11/07
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر آدم ربایی جمهوری اسلامی را محکوم می کنیم
بابەتی دواتر وەفدێکی پارتی ئازادی کوردستان سەردانی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی کرد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?