By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: با نەهێڵین کارەساتی شەنگال لە کوبانی دووپات بێتەوە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > با نەهێڵین کارەساتی شەنگال لە کوبانی دووپات بێتەوە
ڕاگەیاندن

با نەهێڵین کارەساتی شەنگال لە کوبانی دووپات بێتەوە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2014/09/19 at 2:30 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ماوەی چەند ڕۆژێکە گروپی تیرۆریستی داعش دوای شکستەکانی لە عێراق، هێرشێکی قورسی کردۆتە سەر کوبانی و دەوروبەری. خەڵکی شار بە هەموو جۆرە چەکێکی قورس دراونەتە بەر پەلامارێکی دڕندانە و بە هەزاران کەس ئاوارە بوون و هەزاران ژن و منداڵ گیانیان لە مەترسی دایە. کارەساتێکی مرۆڤی گەورە بەڕێوەیە.

هیچ گومانێک نیە لەوەی ئەم گروپە دژە ئینسانیە بۆ تۆڵەستاندنەوە لە مرۆڤایەتی خۆی ساز داوە و بە تەمای کۆمەڵکوژیەکی گەورەیە، بۆیە هاودەنگی و هەرەوەزێکی هەمەلایەنە پێویستە تا گیان و ماڵی دەیان هەزار ئینسان بپارێزرێ.

١. ئێمە داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و هەموو وڵاتانی ڕۆژئاوا و هەموو گەلانی ناوچەکە دەکەین تا بە هانای خەڵکی کوبانیەوە بچن.

٢. داوا لە هەموو ڕێکخراوە مرۆڤدۆست و ئازادیخوازەکانی جیهان دەکەین بکەونە گەڕ و بەر بە کۆمەڵکوژیەکی سامناک بگرن و بیروڕای گشتیی جیهانی لێ ئاگادار کەنەوە تا حەولێکی نێونەتەوەیی بخرێتە گەڕ بۆ نەجاتی دەیان هەزار مرۆڤی بێگوناه و بێ پەنا.

٣. داوا لە هەموو کوردانی نیشتەجێی وڵاتانی دەرەوە و چالاکوانانی سیاسی دەکەین تا بێدرەنگ و بە هەر شێوازێک کە بۆیان دەگونجێ کۆبوونەوە رێکبخەن و دەنگی خەڵکی بێگوناهی کوبانی بگەیەننە نەتەوە یەکگرتوەکان و هەموو خەڵکی جیهان. نابێ بێڵین بە بەرچاوی هەمومانەوە جینۆسایدێکی سامناک بەڕێوەبچێ و تاوانێکی مێژوویی بەرانبەر بە گەلێک کە بۆ مافی رەوا و ئینسانی خۆی خەبات دەکات، سەربگرێ.

٤. داوا لە هەموو حیزبە سیاسیەکانی ڕۆژئاوا و بە تایبەتی پەیەدە دەکەین کە سەرەڕای جیاوازی نێوانیان، رێگە بدەن هەموان بۆ دیفاع لە کوبانی بتوانن وزە و توانی خۆیان بخەنە خزمەتی خەڵک. یەکگرتوویی هێزە سیاسیەکانی ڕۆژئاوا زامنی راکێشانی پشتیوانی دەرەکی و بیرورای گشتیی جیهانیە.

٥. پێویستە هەموو حیزبەکانی هەموو پارچەکانی کوردستان لەم هەلومەرجەدا هەوڵ بدەن زۆرترین پشتیوانی بۆ نەجاتی خەڵکی کوبانی وەدیبێنن.

 

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

١٨ی سێپتەمبری ٢٠١٤ی زایینی

٢٧ی خەرمانانی ١٣٩٣ی هەتاوی

 

 

ناوەندی ڕاگەیاندن 2014/09/19
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر دیداری وەفدێكی كۆمەڵە لەگەڵ سەركردایەتی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)
بابەتی دواتر بەشداری پێنەکردنی ئێران لەکۆنگرەی پاریس- تەوەری وتووێژێکی هاوڕێ عومەر ئێلخانیزادە لەگەڵ NRT

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?