بەڕێز مەکتەبی سیاسی پارتی دێمۆکراتی کوردستان
  لە لایەن خۆمان و ھەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پیرۆزبایی ١٦ ئاب و ٧٤ مین ساڵوەگەڕی حیزبە تێکۆشەرەکەتان لێدەکەین. ھیوادارین ئەو بۆنەیە ببێتە ھۆی یەکریزی نەتەوەیی زۆرتری گەلی کورد و چەسپاندنی دێمۆکراسی.
 لێرەوە سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی ھەموو گیانبەختکردوانی پارتی و سەری رێز بۆ بنەماڵەی بەڕێزیان دادەنوێنین.
  کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
 ١٦ ئابی ٢٠٢٠ زایینی


