بۆ رێزگرتن لە 26ی رێبەندان، رۆژی كۆمەڵە، رۆژی 5 مارسی 2016 سمینارێك لە ژێر ناوی “هەلومەرجی سیاسی كوردستان و ناوچەكە و ئەركەكانی كۆمەڵە” بۆ هاوڕێ عومەر ئێخانیزادە سكرتێری گشتیی كۆمەڵە لە شاری ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید بەڕێوەچوو.
لە سمینارەكە كە بە بەشداریی ئەندامانی كۆمەڵەو چەندین لایەنو رێكخراوی سیاسیو ژمارەیەك كەسایەتی سیاسی بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی كوردستان بەڕێوچووە، هاوڕێ عومەر پاش پیرۆزبایی رۆژی كۆمەڵەو یادو رۆڵی هاوڕێیانی گیانبەختكردووی كۆمەڵە، قسەو باسێكی پێشكەش بە ئامادەبووان كرد.
هاوڕێ عومەر لە وتەكانیدا باسێكی لە هاوڕێ حەمە حسەینی كەریمی، یەكێك لە دامەزرێنەرانی كۆمەڵە كرد كە لەم رۆژەدا گیانی بەختكرد.
لەبەشێكی دیكە وتەكانیدا دەورونەقشی رۆشنبیرانو بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی كوردستان بەرامبەر بە داگیركەرانو كۆنەپەرستانو تایبەتمەندییەكانی ئەو بزوتنەوەیەی بەرز نرخاند.
لەكۆتایی وتەكانی سكرتێری گشتی كۆمەڵە، بەشداربووان لە روانگەی جۆراوجۆرەوە بە تێبینیو پێشنیار بەشداریی سمینارەكەیان كرد.