بەداخەوە ئاگاداركراینەوە كە بەسێ خانمی قارەمانی، دایكی هاوڕێی تێكۆشەر، هاوڕێ ناسری حیسامی ئەندامی پێشووی رێبەرایەتیو كادری لەمێژینەی كۆمەڵەو كەسایەتی ئەدەبیو چەپی كوردستان، رۆژی یەكشەممە لەشاری بۆكان كۆچی دوایی كردوە.
بەسێ خانم وەك كاك ناسر خۆی دەڵێت “ئەو ژنەی لە پەنجا ساڵی ڕابوردوودا بە تەنیایی منداڵەکانی بەخێوکرد، پێی خوێندن، لە سەرما و بەفر و باراندا کۆڵەنانی لە شێخاڵییەوە بۆ بردنە شار، لە پێشمەرگایەتیدا شاخەوشاخ و شارەوشار بەدوایاندا گەڕا و منداڵی بۆ ئەوانیش گەورە کرد، بە ئومێدی هاتنەوەیان ژیا و ئارەزووی بوو دوایین ڕۆژەکانی ژیانی لە لای بن، سەرەنجام، بە حەسرەت سەری نایەوە”.
ئێمە بەبۆنەی كۆچی دوایی بەسێ خانمی قارەمانی لەلایەن سەرجەم ئەندامانی رێبەرییو كادرو ئەندامانو پێشمەرگەكانی كۆمەڵەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوڕێ ناسرو كاك موزەفەرو بنەماڵەكەیانو هەموو كەسوكاریان دەكەین.
هیوادارین دوا ناخۆشی ژیانیان بێت.
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
١٠ی دێسامبری ٢٠١٤ – ١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٣