By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بەرێوەچوونی رێورەسمی رێزگرتن لە ئەوەڵی مانگی مەی،رۆژی جیهانیی چینی کرێکار
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > کوردی > بەرێوەچوونی رێورەسمی رێزگرتن لە ئەوەڵی مانگی مەی،رۆژی جیهانیی چینی کرێکار
کوردی

بەرێوەچوونی رێورەسمی رێزگرتن لە ئەوەڵی مانگی مەی،رۆژی جیهانیی چینی کرێکار

ئارام مودەڕیسی
دوا ئاپدەیت: 2022/05/03 at 1:38 PM
ئارام مودەڕیسی
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

کاتژمێر ٢ی پاش نیوەرۆی ئەمرۆ یەکشەممە ١ی مانگی مەی ٢٠٢٢ی زایینی لە ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵە رێورەسمێک بۆ رێزگرتن لە رۆژی جیهانیی کرێکار بەرێوە چوو.رێورەسمەکە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە هاورێیانی پێشمەرگە و کادر و ئەندامانی کۆمەڵە تێیدا بەشدار بوون بە سروودی ئەنترناسیۆناڵ و راگرتنی دەقیقەیەک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی هەموو گیانبەختکردووانی رێگای ئازادی و بەرابەریی ئێنسان دەستی پێکرد.دواتر هاورێ رەزا کەعبی جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە بۆنەی رۆژی جیهانی کرێکار قسەوباسێکی پێشکەش کرد کە تێیدا وێرای پیرۆزباییکردنی ئەو رۆژە لە کرێکاران،تیشکی خستەسەر بارودۆخی ئێستای جیهان و ئەو قەیران و نەهامەتییانەی خستەروو کە بەهۆی ناکارامەیی نیزامی سەرمایەداریەوە رووبەرووی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بووەتەوە.هاورێ رەزای کەعبی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وێرای ئاماژە بە بزووتنەوە جەماوەری و مافخوازانەی چین و توێژە جواروجۆرەکانی کۆمەڵگای ئێران، لەسەر پێویستی یەکریزی و رێکخراوبوونی کرێکاران بۆ دابینکردنی ماف و داخوازییەکانیان پێداگری کرد. هەروەها سەبارەت بە دۆخی کرێکارانی کوردستان وێرای ئاماژەکردن بە سیاسەتی دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە گەلی کورد و بە ئەنقەست دواکەووراگرتنی کوردستان لە بواری ئابووری و پیشەسازی و نەزۆک هێشتنەوەی هەموو جۆرە پرۆژەیەکی گرینگ و بنەرەتی ئابووری لە کوردستان،باسی بەتاڵانبردنی سامانی سرووشتی کوردستان و داڕماندنی ژێرخانی ئابووری کوردستانی لە لایەن حکوومەتی ناوەندی ئێرانەوە کرد و،لەسەر پێگە و کاریگەریی و لێکهەڵپێکانی بزووتنەوە جەماوەری و کرێکارییەکانی کوردستان لەگەڵ بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستانی کرد.ئەم رێورەسمە بە بڵاوکردنەوەی سروودی شۆرشگێرانە و لە نێو شایی و هەڵپەرکێی بەشداربوواندا کۆتایی پێهات.

ئارام مودەڕیسی 2022/05/03
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بەشداری بەشێک لە ئەندامانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ڕێپێوانێک لە شارەکانی ستۆکھۆڵم و یۆتۆبۆری بە بۆنەی یادی ڕۆژی جیھانی کرێکار
بابەتی دواتر بەشداری ئەندامانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ڕێپێوانێک لە شاری لەندەن بۆ ڕێزگرتن لە یادی ڕۆژی ١ ی مانگی مەی، ڕۆژی جیهانی کرێکار

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?