By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بەشداریی شاندێكی كۆمەڵە لە رێوڕەسمی 36ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەكەكە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > کوردی > بەشداریی شاندێكی كۆمەڵە لە رێوڕەسمی 36ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەكەكە
کوردیهەواڵ

بەشداریی شاندێكی كۆمەڵە لە رێوڕەسمی 36ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەكەكە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2014/11/28 at 12:53 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
1 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ئەمرۆ شاندێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەشدارییان لە رێوەڕەسمی 36ەمین ساڵیادی پارتی كرێكارانی كوردستان كرد.
بەبۆنەی 36ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی كرێكارانی كوردستان ئەمرۆ پێنجشەممە 27ی نۆڤامبر رێوڕەسمێك لە كەمپی مەخمور بەڕێوەچوو كە شاندێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان تێیدا بەشداربوو.
شاندەكەی كۆمەڵە لەو رێوەڕەسمەدا پەیامی كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی پێشكەش كرد كە ئەمە دەقی پەیامەكەیە:

بەڕێز كۆمیتەی ناوەندی پارتی كرێكارانی كوردستان
بەبۆنەی 36ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەكەكە، لەلایەن كۆمیتەی ناوەندیی‌و هەموو ریزەكانی كۆمەڵەوە گەرمترین پیرۆزبایی پێشكەش بە ئێوەی بەڕێزو هەموو كادر‌و ئەندامان‌و جەماوەری پارتەكەتان دەكەین.
ئەمساڵ لەكاتێكدا یادی دامەزراندنی پەكەكە دەكرێتەوە كە بەرخۆدانی شەڕڤانانی كۆبانێ‌و قارەمانێتی گەریلا‌و پێشمەرگە لە رۆژئاواو باشوری كوردستان دژی شەوپەرستانی داعش، لاپەڕەیەكی نوێی لەمێژووی خەباتی رەوای گەلەكەمان تۆمار كردوە. بێگومان ئەمەش بووەتە خاڵێكی وەرچەرخان لە مێژووی بزوتنەوەی خەڵكی كوردستان‌و یەكڕیزی حیزبەكانی هەرچوارپارچەی كوردستان.
هەر لەم بۆنەیەدا جەخت لەوە دەكەینەوە كە ئێمە خۆمان بە پاڵپشتی  خەباتی رەوا‌و بەرحەقی گەلی كورد لە هەرچوارپارچەی كوردستان دەزانین‌و خۆشحاڵین بە دۆستایەتی‌و پەیوەندی دێرین‌و پتەومان لەگەڵ پارتی كرێكارانی كوردستان.
هیواخوازین سەرجەم حیزبە سیاسیەكانی كوردستان بە یەكڕیزی زیاتر‌و بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی نەتەوەیی بەرەو دەستبەبەركردنی مافی رەوای گەلەكەمان لەهەر چوارپارچەی كوردستان هەنگاو بنێن.
جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین‌و هیوای سەركەوتن بۆ ئێوە‌و خەباتی گەلی كورد دەخوازین

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
كۆمیتەی ناوەندیی
27/11/2014

ناوەندی ڕاگەیاندن 2014/11/28
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی رۆژی 25ی نۆڤامبر لە ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵە
بابەتی دواتر كۆچی دوایی باوكی هاوڕێیەكی گیانبەختكردووی كۆمەڵە

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?