دژ بە شانۆگەریی هەڵبژاردنەكانی كۆماری ئیسلامی لەژمارەیەك لە وڵاتانی ئوروپایی خۆپیشاندان بەڕێوەچوو كە تێیدا ئەندامانو لایەنگرانی كۆمەڵە بەشداربوون.
رۆژی هەینی 29ی مانگی گوڵانو هاوكات لەگەڵ بەڕێوەچوونی شانۆگەریی هەڵبژاردنەكانی رژیمی ئێران، خۆپیشاندانێكی ناڕەزایی لەبەردەم باڵوێزخانەی كۆماری ئیسلامی لەوڵاتی دانمارك بەڕێوەچوو. لەو خۆپیشاندانەدا ژمارەیەك لە هاوڕێیانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانو لایەنگرانی حیزبو لایەنە سیاسییە كوردستانییو ئێرانییەكان بەشداربوونو ناڕەزایی خۆیان بەو شانۆگەرییەی رژیم راگەیاند.
لەخۆپیشاندانێكی هاوشێوەدا لە وڵاتی سوید، ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەگەڵ كۆمەڵێك لە نوێنەرو لایەنگرانی حیزبە كوردستانیو ئێرانییەكان بەشداری خۆپیشاندانێكیان كرد كەلەبەردەم سندوقی دەنگدان شانۆگەری هەڵبژاردن لەشاری یوتۆبۆری بەڕێوەچوو.
لەخۆپیشاندانەكەدا بە هەڵگرتنی دروشمو خوێندنەوەی بەیاننامە، شانۆگەری هەڵبژاردنەكانی رژیم مەحكوم كرا.
ڤیدیۆ.. خوێندنەوەی پەیامی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان لە ئاکسیۆن بە دژی شانۆگەری هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەردەم سندۆقی دەنگدانی دەست و پیوەندەکانی ڕژیم لە شاری یۆتۆبوری