By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بەشداریی كۆمەڵە لە كۆبوونەوەی حیزب‌و لایەنە سیاسییەكان بۆ مەحكوم كردنی تەقینەوەكانی كۆیە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > بەشداریی كۆمەڵە لە كۆبوونەوەی حیزب‌و لایەنە سیاسییەكان بۆ مەحكوم كردنی تەقینەوەكانی كۆیە
هەواڵ

بەشداریی كۆمەڵە لە كۆبوونەوەی حیزب‌و لایەنە سیاسییەكان بۆ مەحكوم كردنی تەقینەوەكانی كۆیە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2016/12/26 at 10:56 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
4 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

رۆژی یەكشەممە 25ی دێسامبری 2016، كۆبوونەوەیەك بە بەشداری نزیكەی 30 حیزب‌و لایەنی سیاسی لە هەر چوارپارچەی كوردستان بە بارەگای سەركردایەتی حیزبی دیموكراتی كوردستان بەڕێوچوو.

لەو كۆبوونەوەیەدا كە وەفدێكی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان كە پێكهاتبوون لەهاوڕێیان كەریم كەریمی، ئەندامی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵە‌و ئارام مودەرسی، ئەندامی كۆمسیۆنی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان بەشداربوون، تەقینەوەكانی رۆژی یەكی بەفرانباری بەردەم بارەگای سەركردایەتی حیزبی دیموكراتی كوردستان مەحكوم كرا‌و لەكۆتاییشدا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی‌و لەراگەیەنراوێكی هاوبەشدا پیلانە تیرۆریستییەكانی كۆماری ئیسلامی مەحكوم كرا.

دەقی راگەیەنراوەكە:

ئێمە نوێنەرانی نزیک بە 30حیزب و ڕێکخراوی سیاسیی بەشە جۆراوجۆرەکانی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەمە 25ی دیسەمبری 2016 بە یەکەوە لە شوێنی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی شەوی 1ی بەفرانباریئەمساڵ(21ی دیسەمبری 2016) لە قەڵای دیموکرات(بارەگای سەرەکیی حیزبی دیموکراتی کوردستان) لە نزیک شاری کۆیە، کۆ بووینەوە.

ئەو تاوانە تیرۆریستییە کە شەهید بوونی 5 پێشمەرگەی دیموکرات و دوو پۆلیسی ئاسایش و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکەی لێ کەوتەوە، بەشدارانی مەراسمێکی کردبوو بە ئامانج کە بە بۆنەی 86 ساڵەی لە دایکبوونی د.قاسملووی شەهید پێک هاتبوو. ئاشکرایە ئەگەر تیرۆریستان بیانتوانیبا بۆمبەکانیان بگەیەننە نێو شوێنی مەراسمەکە بە دڵنیاییەوە کارەساتێکی زۆر گەورەتریان دەخوڵقاند.
هەر یەک لە ئێمە حیزب‌و لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لەم کۆبوونەوەیە، پێشتر جیا جیا ئەم تاوانەمان بە توندی مەحکووم کردوە و هاوخەمیی خۆمان لە گەڵ بنەمالەی قوربانییەکان و حیزبی دیموکراتی کوردستان راگەیاندوە. ئەمڕۆش هەموومان یەکدەنگ و بە یەکەوە بۆ جارێکی دیکە ئەم کردەوە تیرۆریستیە مەحکووم دەکەینەوە و لە گەڵ بنەماڵەی قوربانیان ، دیموکراتەکان ولایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەلات، هاوخەمیی خۆمان دووپات دەکەینەوە.

ئەمە یەکەم جار نیە دەستی ڕەشی تیرۆر، لە هەرێمی کوردستان گیانی تێکۆشەرانی کوردی ڕۆژهەڵات دەستێنێ. لە نەوەدەکانی سەدەی 20 دا بە داخەوە سەدان کادر‌و پێشمەرگە‌و ئەندام‌و لایەنگری حیزبەکانی ڕۆژهەڵات‌و بنەمالەکانیان لە باشووری کوردستان بوون بە قوربانیی پیلانە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران. هەر لەم یەک دوو ساڵەی دواییش‌دا چەند پیلانی تیرۆریستی لە دژی بنکەکان‌و تێکۆشەرانی ژمارەیەک لەو حیزبانە پووچەڵ کراونەوە کە لە کاتی خۆی‌دا لە ڕێگای ڕاگەیەنە گشتییەکانەوە هەواڵەکەیان بڵاو بۆوە.

ئێمە نیگەرانین کە تاوانی تیرۆریستیی شەوی 1ی بەفرانبار‌و پیلانە پووچەڵ بۆوەکانی پێشتر، سەرەتایەک بێ بۆ ئەوەی جارێکی دیکە هەرێمی کوردستان ببێتەوە بە مەیدانی پیلان و هەڕەشە و کردەوەی تیرۆریستیی لە دژی لایەنە سیاسییە خەباتکارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لە کاتێك دا نەتەوەکەمان لەباشوور و خۆراوای کوردستان لە گەڵ تێرۆریزم لە شەڕێکی بەرین دایە و قوربانیی گەورە پێشکەش دەکاو، هەر لەم سۆنگەیەشەوە ڕێز و ئیعتیبارێکی جیهانیی وەدەست هێناوە، چۆن دەتوانین ڕێگە بدەین ڕۆڵەکانی بەشێکی دیکەی کوردستان لە سەر خاکی هەرێم ببن بە ئامانجی تیرۆر؟ هەر دەوڵەت و لایەنێک لە ژێر هەر ناوێك‌دا دەست بۆ تێرۆر و ڕەشەکوژی ببا مەحکوومە. هەر بۆیە جگە لەوەی هەر یەک لە ئێمە لە سیاسەت و تێکۆشانی خۆمان دا دژی دەوەستینەوە، بە ئەرکی حکوومەتی هەرێم و سەرجەم دەزگا پێوەندیدارەکانیشی دەزانین ڕێگر بێت لە بەڕێوەچوونی هەرەشە و پیلانی تێرۆریستی لە دژی لایەنە سیاسییەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان کە لە هەرێمی کوردستان، گیرساونەوە. هەر وەها سەرنجی هاوپەیمانەتیی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر بۆ لای تێرۆریزمی دەوڵەتی لە ناوچەکە بەرامبەر هێز و لایەنە خەباتکارەکانی بەشە جۆراوجۆرەکانی کوردستان ڕادەکێشین و پیویستی و گرنگیی بەربەرەکانی لە گەڵ ئەم جۆرە لە تیرۆریزمیان وەبیر دێنینەوە.

وێڕای مەحکوومکردنی شەڕو لەشکرکێشی، تیرۆر و سەرکوت و تۆقاندن لە لایەن دەوڵەتانی ناوچەلە ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ پرسی کورد دا، بە قووڵی باوەڕمان بەوە هەیە کە خەباتی گەلی کورد و هێزە سیاسییەکانی لە ڕۆژهەڵات و هەر پارچەیەکی دیکەی کوردستان، بە شەڕ و سەرکوت و تیرۆر لە نێو ناچێ. لە کاتێک‌دا لە سەر پشتیوانیمان لە خەباتی ڕەوای نەتەوەکەمان بۆ مافە ڕەواکانی لە هەموو بەشەکانی کوردستان پێ دادەگرینەوە، داوامان ئەوەیە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی کوردستان‌و ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان لە نێوخۆی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات، کەمپەین وچالاکیی هاوبەش لە دژایەتی لە گەڵ سیاسەت و بەرنامەو پیلانی تیرۆریستیدا وەڕێ بخەن.

 

 

ناوەندی ڕاگەیاندن 2016/12/26
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر هاوڕی رەزا كەعبی: تیرۆرەکانی کۆماری ئیسلامی ناوبانگی ئەم ڕژیمەی له جینایەت و مرۆڤکوژی بە جیهانی کرد
بابەتی دواتر راگەیاندنی كۆمەڵە .. مەرگی ناوادەی ناسر ئێرانپور، یەكێك لەنوسەرانی خەباتكاری گەلی كورد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?