By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: بەڕێوەچوونی یادی رۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵە لە وڵاتی یونان
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > بەڕێوەچوونی یادی رۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵە لە وڵاتی یونان
هەواڵوێنە

بەڕێوەچوونی یادی رۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵە لە وڵاتی یونان

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2017/06/25 at 2:47 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

رۆژی شەممە ٢٤ی ژوەنی ٢٠١٧ بەبەشداری ژمارەیەك لەئەندام‌و لایەنگرانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان‌و نوێنەری حیزب‌و لایەنە سیاسییە كوردستانییەكان‌و ژمارەیەك لە پەنابەرانی سیاسی لە شاری ئاتنی پایتەختی یونان، رێوڕەسمێك بەبۆنەی 31ی جۆزەردان، رۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵە بەڕێوەچوو.

سەرەتای رێوڕەسمەكە كە لەلایەن هاوڕێ گەشین سوهراب زادە پێشكەشكرا، بە سرودی بانگەواز، سرودی رەسمیی كۆمەڵە دەستی پێكرد. پاشان بۆ رێزگرتن لەیادی هاوڕێ خانەموعینی سەرجەم گیانبەختكردوانی رێگەی ئازادی‌و بەرابەری خولەكێك بە بێدەنگی راگیرا.

پاشان كورتەیەك لە ژیاننامەی هاوڕێ سەعیدی موعینی ناسراو بەخانە، وەك یەكەم پێشمەرگەی گیانبەختكردوی كۆمەڵە لەلایەن هاوڕێ گەشین خوێندرایەوە.
لەبەشێكی دیكە بەرنامەكەدا كورتە پەخشانێك بەم بۆنەوە لە لایەن هاوڕێ هەڵمەت محەمەدی پێشكەش بە ئامادەبوان كرا.

پاشان پارچە شیعرێك لەلایەن هاوڕێ سیروان بۆكان خوێندرایەوە. لە بەشێكی دیكەی رێوڕەسمەكەدا هاوڕێ ئارمان كورد، پاش دەربڕینی داخ‌و پەژارە بە بۆنەی گیانبەختكردنی 3 پێشمەرگەی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، لەسەر پێناسە‌و كاریگەرییەكانی هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵە لە بزوتنەوەی حەقخوازانەی خەڵكی كوردستان‌و داكۆكیكردن لە مافی خەڵكی كرێكار‌و زەحمەتكێشی كوردستان چەند وتەیەكی پێشكەش كرد.

لە درێژەی بەرنامەكەدا لەلایەن بەرێز “میمی ئاندرا پۆلۆ”ناسنامەی پێشمەرگەی كۆمەڵە بە زمانی یونانی خوێندرایەوە.

لە میانەی بەرنامەكەدا چەندین پەیام‌و بروسكەی حیزب‌و لایەنە سیاسیەكان پێشكەش بە رێوڕەسمەكە كرا. لەوانە پەیامی:
حیزبی دیموكراتی كوردستان
سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران
كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران
پارتی یەكێتی دیموكرات (پەیەدە).

ناوەندی ڕاگەیاندن 2017/06/25
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بە بۆنەی گیانبەختکردنی سێ پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ
بابەتی دواتر رێوڕەسمی رۆژی پیشمەرگەی کۆمەڵە لەسەر گڵکۆی هاوڕێ سەعید موعینی

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?