By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: تێکۆشەرێکی دێرین وخوشکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە مهاباد ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > کوردی > تێکۆشەرێکی دێرین وخوشکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە مهاباد ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
کوردی

تێکۆشەرێکی دێرین وخوشکی گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە مهاباد ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/10/23 at 8:37 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

زۆر بەداخەوە ئاگادار بووین کە دوێنێ جومعە ٣٠ی مانگی رەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی نەسرین عومەر عەلی لە هەڵسووراوان وتێکۆشەرانی دێرینی کۆمەڵە لە تەمەنی ٥١ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەی شاری مهاباد ماڵئاوایی لە ژیانکردووە.
نەسرین خانم ساڵی ١٣٤٩ی هەتاوی لە کۆشی بنەماڵەیەکی مامناوەندی لە ئاوایی ئاجیکەندی ناوچەی بۆکان چاوی بە ژین پشکووت.لەگەڵ دەستپێکردنی شۆرشی گەلانی ئێران و خرۆشی جەماوەریی خەڵکی کوردستان لە دژی رژیمی پەهلەوی و کاریگەریی کۆمەڵە لە بزووتنەوەی شۆرشگێرانەی کوردستان و سازدانی بەرەنگاریی جەماوەری لە دژی هێرشی کۆماری تازەبەدەسەڵات گەیشتووی ئیسلامی بۆسەر کوردستان،بنەماڵەی هاورێ نەسرین وەک زۆربەی بنەماڵەکانی کوردستان ئاوات و ئارەزوەکانی خۆیان بۆ ئازادی و سەربەستی بە خەباتی کۆمەڵەوە گرێ دا و لەو پێناوەشدا هاتنە ریزەکانی کۆمەڵەوە. نەسرین عومەر عەلی هەر لە تەمەنی تازەلاوییەوە وەک هەڵسووراوێکی لێهاتووی کۆمەڵە شان بە شانی هاورێ حەمەی برای شانی دایە بەر جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی کە پێدەسپێردرا و زۆر بەجۆش و خرۆشەوە لە پێناو ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵەدا تێدەکۆشا.زۆر بەداخەوە یەکێک لە براکانی هاورێ نەسرین، هاورێ دەروێش عومەر عەلی کە بە “حەمەی ئاجیکەند “دەناسراو و لە پێشمەرگە فیداکارەکانی گوردانی ٢٤ی مهاباد بوو،مانگی گوڵانی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لە بۆمبارانی شیمیایی مقەرەکانی کۆمەڵە لە لایەن رژیمی رووخاوی بەعسەوە لە دۆڵی بۆتێ لە ناوچەی رانیە لە کوردستانی باشوور لەگەڵ ٢٢ کەسیتر لە هاورێیانمان گیانی ئازیزی بەختکرد.پاش گیانبەختکردنی هاورێ دەروێش، یەک لە دوای یەک براکانی دیکەی هاتنە نێو ریزەکانی کۆمەڵە و ئەرکی سەر شانی هاورێ نەسرین ئەوەندەی دیکە قورستر بوو.بەڵام هەتا دوا ساتەکانی تەمەنی و سەرەرای ئیدارەدانی ژیانی بنەماڵەکەی بە ئامانج و باوەرەکانی وەفادار مایەوە و پاڵپشتێکی قایمی کۆمەڵە بوو.
بەداخەوە نەسرین خانم ماوەی چوار ساڵ بوو تووشی نەخۆشییەکی قورس ببوو،سەرەرای هەموو هەوڵ و ماندووبوونی بنەماڵەکەی بۆ چارەسەرکردنی،بەڵام رۆژی رابردوو لە نەخۆشخانەی شاری مهاباد بۆ هەمیشە دڵە گەورە و پر لە خۆزگە و هیوای بە ئازادی وسەربەستی لە لێدان کەوت و ئازیزانی بەجێهێشت.
ئێمە بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی خوشکە نەسرین عومەر عەلی لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پر بەدڵ سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی،لە کاک رەحمانی هاوسەری و شیرین وفەرهادی جگەرگۆشەی و، بە تایبەت لە کادر و تێکۆشەرانی دێرینی کۆمەڵە هاورێیان حەمە و عەلی و عەزیزی ئاجیکەند و هەموو خەڵکی ئاوایی ئاجیکەند دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین.
بژی یادی ئازیزی نەسرین عومەر عەلی.
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی
٢٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/10/23
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر راگەیاندنی کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لە ژیانکردنی کاک بەهرامی رەزایی فەرماندەی قارەمان و کادری لێهاتووی کۆمەڵە
بابەتی دواتر پەیامی هاوخەمیی کۆمەڵە بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی مامۆستا مەلا محەممەدی غەفووری تێکۆشەری دێرین وکەسایەتی ناسراو و ئازادیخوازی ناوچەی سەقز.

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?