By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: حەوتەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > حەوتەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو
هەواڵ

حەوتەمین کۆبوونەوەی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەڕێوەچوو

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2018/11/02 at 2:20 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ڕۆژی دووشەممە 11ی پوشپەڕی 1397ی هەتاوی، (02/07/2018) حەوتەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران لە ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بەڕێوەچوو.

پێشنیوەرۆی ئەمرۆ دووشەممە هەیئەتەكانی هەریەك لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئیران، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، حیزبی دیموکراتی کوردستان، و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، لە ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کۆبونەوە چەندین پرسیان تاوتوێ کرد.

سەرەتای کۆبوونەوەکە پاش پەسند کردنی دەستوری کار، یەکەم بڕگە لە دەستوری کاری کۆبوونەوە کە تایبەت بوو بە تێکۆشان و چالاکیی نێوان دوو کۆبوونەوەی ناوەند لەلایەن بەرپرسی دەورەیی ناوەند، عەتا ناسرسەقزی ئەندامی دەستەی کارگێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان پێشکەش کرا.
لەبەشێكی دیكە كۆبوونەوەكەدا پەسەندكردنی لۆگۆی پێشنیاركراوی ناوەند قسەی لەسەر كرا‌و پاش چەندین تێبینی لایەنەكان، لۆگۆیەك وەك لۆگۆی فەرمیی ناوەندی هاوكاریی پەسەندكرا.

خاڵێكی دیكەی دەستوری كاری حەوتەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی، باسێك بوو لەسەر پێكهێنانی ناوەند یان وتەبێژ یان نوێنەرایەتییەك لەئاستی باڵا بۆ پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان كە لەلایەن ناوەندەوە ئەركدار بكرێت‌و لەئەگەری رەزامەندی لایەنەكان پلاتفۆرمێكی بۆ بنوسرێت‌و میكانیزمی كارەكەی دیاری بكرێت.
باسێكی دیكە قسە بوو لەسەر كۆبوونەوەی كەسی یەكەمی هەر پێنج لایەن كە بەشداربووان پێیان باش بوو ئەو كۆبوونەوەی ئەنجام بدرێت‌و بڕیاردرا لەداهاتوویەكی نزیكدا كۆبوونەوەی كەسانی یەكەمی هەر پێنج لایەن كۆببنەوە.

باسەكانی حەوتەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی پاش چەندین كاتژمێر كۆتایی پێهات.

 

 

ناوەندی ڕاگەیاندن 2018/07/02
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بەیانیەی رێکخستنی نهێنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سەبارەت بە ئەگەری ئێعدامی ڕامین حسەین پەناهی
بابەتی دواتر راپۆرتێکی بەشی عەرەبی کاناڵی سکای نیوز لەسەر چالاکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?