By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: داخەکەم بۆ کاکە رەحمانی ئاڵیاوێ / عومەر ئێلخانیزادە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > وتار > داخەکەم بۆ کاکە رەحمانی ئاڵیاوێ / عومەر ئێلخانیزادە
وتار

داخەکەم بۆ کاکە رەحمانی ئاڵیاوێ / عومەر ئێلخانیزادە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2015/08/03 at 4:41 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
عومەر ئیلخانیزادە
هاوبەشکردن

ئەم بەیانییە بە هەواڵی دڵتەزێنی مەرگی کاک رەحمانی عەزیزی هاتمە سەر کار. زۆر بیرەوەری، تایبەتمەندی، دڵسۆزی، خۆڕاگری و فیداکاری کاک رەحمان و هاورێیانی و خەڵکی دێیە خنجیلانەکەی ئاڵیاوێ و دەشتی شنۆ و نەغەدە، وەک پەردەی سینەما هاتنەوە بەرچاوم.

ئەوکاتانەی زمان ئامان بوو، سێبەری ساواک بە هەموو وڵاتدا کشا بوو، هێشتا دەیەیەک بەسەر شکستی شۆڕشی ٤٦ و ٤٧ هەتاویی تێنەپەڕێبوو، شۆڕشی کورد لە باشور هەرەس و شکستی گەورەی بەسەردا هاتبوو، ئەو ڕۆژانەی زۆربە پێیانوابوو رژێمی پاشایەتی جوڵەی پێناکرێ و، رژێمەکەش خۆی وەک ژاندارمی ناوچە دەناساند و وەها لەخۆبایی ببوو و غورور گرتبوی کە خۆشی خۆی نەدەناسیەوە.

بەڵێ لەم شەوەزەنگ و ساتەوەختانەدا لەگەڵ کاکە رەحمانی ئاڵیاوێ و چەند هاوڕێیەکی ئاشنا بووم کە سەردەمانێک لەگەڵ حیزبی دێمۆکرات کاریان کردبوو. وەک کۆمەڵە بە نیاز بوین لەو ناوچەیە گەرای کۆمەڵە زۆرتر بڵاو بکەینەوە. ئاسان نەبوو بڕوا بە خەڵک بکەی، زۆر زەحمەت بوو دوای ئەم شکستانە خەڵک رابکێشی بۆ کاری سیاسی و حیزبی و دەبوو زۆر بە پارێزەوە دەراو تاقی بکەیەوە. بەڵام لە هەوەڵ دیدارەکان و ئاشنایەتی لەگەڵ کاک رەحمان بۆم دەرکەوەت کەسێکی وشیار و کردە و بە فیکرە، بە هەڵسوکەوتی ئاسایی سەرنجی بەرابەرەکەی رادەکێشا، بروای تۆی بە خۆی پێکدێنا، مەندی و میهرەبانی ئەو لەگەڵ عەقڵ و ئەزموونی ژیانی زەحمەتکێشی و سەرکێشییە جوانەکەی وەها یەکانگیر ببوو کە زوو دەتزانی جیاوازیی هەیە لەگەڵ دەوروبەری و، دەکرێ بە خەیاڵی ئاسودە متمانەی پێبکەی. بۆیە ئیتر ئەو بەپارێزیەی مەعمولی نهێنیکاریم لە قسەکردن لەگەڵی وەلا نا و قسەی سیاسیمان دەست پێکرد، دیتم هەڵەم نەکردوە و لەگەڵ ئەمەگدارێکی بە ورەی دژ بە چەوسانەوە و زۆرداری و وەفادار بە شۆڕشی رەوای خەڵکی کوردستان رووبەرووم کە لەمن تینوترە بۆ تێکۆشان و دونیایەک ئەزمونویشی لە پشتە. ئیتر پێکەوە و لەگەڵ هاورێیانی دیکە وەک کاک موحسینی رەحیمی، کاک ئەحمەد ئاڵیاوێ و… و کەسانێک کە ناویان ناهێنم دەستمان بە کار کرد. کاک رەحمان بۆ هەر کوێ لە دەشتی شنۆ و نەغەدە جەولەی دەکرد، پێوەندی تازەی بۆ پێکدێناین. بۆیە ئەو یەکێک لەوانە بوو کە کۆمەڵەی بە خەڵک ناساند و رێکخستنەکەی لەو ناوچەیە بەهێز کرد.

بە موچە و مەزرایەکی کەمەوە کە زۆرتر تەڕەکاڵی تێدا دەکرد، نەک بە هیمەتەوە ماڵ و منداڵی دەحاواندەوە، بەڵکوو میوانداریشی بە دڵفراوانی بەسەرەوە دەکرد. هیمەت بەرزیی ئەو پێاوە کردبویە خۆشەویستی هەموان. بۆ ئێمەی لاو و خوێنگەرمی ئەو کات کاک رەحمان هەمیشە هێورکەرەوە بوو. کاک رەحمان یەکیک لەوانە بوو کاتێک شۆڕشی نوێی کوردستانی باشور دەستی پێکردەوە، ماڵ بە ماڵ و دێ بە دێ پێخۆر و پێڵاو و پێخەفی کۆ دەکردەوە بۆ پێشمەرگە و دەمانگەیاندە ناوزەنگ و مامەندە. بە راستی وەک زۆری دیکە سەربازی ونبوی ئەم شۆڕشە بوو. یادی بەخێر، قەت لە بیری ناکەم و چاکە و ئازایەتی و هەڵسورانی بێوچانی لەبەر چاوی من و هاوڕێیانی کۆمەڵە ون نابێ. سەرخۆشی گەرمی خۆم بە کاک خالیدی عەزیزی تێکۆشەر و بنەماڵەی سەربەرزیان و هەموو هاورێیانی کاک رەحمان پێشکەش دەکەم و ئاواتی سەربەرزییان بۆ دەخوازم.

ناوەندی ڕاگەیاندن 2015/08/03
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر ئامانجی ئەردوغان و سیستمە فەشەلەکەی / رەزا كەعبی
بابەتی دواتر راگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە هەوڵی تیرۆریستیی کۆماری ئیسلامی

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?