By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: دایکی هاورێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > دایکی هاورێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد
هەواڵ

دایکی هاورێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/09/27 at 11:04 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بە پێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە بەداخەوە دوێنێ شەممە ٥ی رەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی رێکەوتی ٢٦ی سپتامبری ٢٠٢٠ی زایینی دایە فاتمە دایکی هاورێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە هاورێ فاتح روحانی لە شاری سنە بۆ هەمیشە چاوەکانی لێکنا و دڵی پر لە خۆزگە و تاسەی لە ئامێزگرتنی دووبارەی جگەرگۆشەکانی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت. هاورێ فاتح روحانی لە سەەرتاکانی مانگی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٣ لە دەشتی شلێر کەوتە کەمینی بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی و بە دیل گیرا و دواتر وەک زۆربەی خەباتکاران وتێکۆشەرانی دیلی دەستی دوژمن بە داخەوە لە سێدارە درا. دایە فاتمە کە خۆشەویستیی جگەرگۆشەکەی پانتاییەکی بەرینی لە دڵ ودەروونی داگیرکردبوو بە بەردەوامی بەر زیندانی ئێوین و قزڵحەساری کردبووە ژوانگەی خۆشەویستی وسۆزی خۆی لەگەڵ رۆڵە بەدیل گیراوەکەی.هاوکات لەگەڵ ئەوە وەک دایکێکی خۆشەویست و مێهرەبان وەک سیمبوولی ناسراوی”دایکە سنەیی” شیو ودۆڵ و هەردی ناوچەکانی کامیاران و سەرشیوی سەقز و سەردەشتی بۆ دامرکاندنەوەی ئاگری دەروونی تامەزرۆی دیداری رۆڵەکانی بۆ لە ئامێزگرتنی سوهەیلای کچی و رەئووفی کوری و هاورێیان و هاوسەنگەرانی فاتح دەگرتەبەر. بەداخەوە دایە فاتمە لە کاتێکدا ماڵئاوایی لە ژیان کرد کە هەرگیز مەرگی هاورێ فاتحی قەبووڵ نەکرد و هەمیشە چاوی بۆ دیداری دووبارەی لە ئاسۆ بوو. ئێمە بە بۆنەی مەرگی دایە فاتمە وێرای دەربرینی خەم وپەژارەی خۆمان،لە لایان هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پربەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی ئازیزی و بە تایبەت سەرەخۆشی لە هاورێیان سوهەیلا و رەئووفی روحانی دوو تێکۆشەری دێرینی خەباتی پر لە شانازی کۆمەڵە و هەموو خەڵکی شاری سنەی سەربەرز دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین. بژی یادی ئازیزی دایە فاتیمە

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٦ی رەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی, ٢٧ی سپتامبری٢٠٢٠ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2020/09/27
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر ناوەندی هاوكاریی چۆڵكردنی زۆرەملێی گوندەكانی كوردستان لەلایەن كۆماری ئیسلامییەوە مەحكوم دەكات
بابەتی دواتر دواڕۆژ ژمارە ٩٦

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?