بە گوێرەی هەواڵێک کە لە ناوچەی مهابادەوە گەیشتووە سەرلە بەیانی رۆژی چوارشەممە ٢١ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی دایە “عەزیمەی فەتحوڵڵایی” خەڵکی ئاوایی “بەردەرەشان” لە دەشتی شاروێرانی مهاباد بەداخەوە بە هۆی چوونەسەری تەمەن و نەخۆشی بۆ هەمیشە دڵی برینداری لە لێدان کەوت. دایە عەزیمە کە دایکی هاورێی گیانبەختکردوو “رەشید پیر” بوو،خاوەن کەسایەتییەکی بەهێز و هەڵوێستی نیشتمانپەروەرانە بوو کە وەک دایکێکی تێکۆشەر و سیمایەکی خۆشەویست،لە نێو خەڵکی ناوچەکە و ئەو کەسانەی کە دەیانناسی و ناویان بیستبوو جێگای رێز و خۆشەویستییەکی تایبەتی بوو. هەر چەند دایە عەزیمەش وەک زۆرێک لە دایکان و باوکانی کوردستان بەر لەوەیکە خۆزگە و ئاواتی لە مێژینەیان بۆ رزگاری و سەربەستی بێتەدی دڵی برینداریان لە لێدان کەوت،بەڵام ناوی ئازیزیان لە مێژووی پرلە شانازی گەلەکەماندا بۆ هەمیشە بە زیندووی دەمێنێتەوە. ئێمە بە بۆنەی مەرگی دایە عەزیمەی فەتحوڵڵایی پربەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس وکاری و لە خەڵکی خەباتکاری ناوچەی مهاباد و بە تایبەت خەڵکی پێشمەرگەخۆشەویستی بەردەرەشان و دەشتی شاروێران دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین. بژی یادی ئازیزی دایە عەزیمەی فەتحوڵڵایی
کومیتەی رێکخستنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی ١٢ی نوامبری ٢٠٢٠ی زایینی