By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: دوو رابەر دوو ئەرك/ رەزا كەعبی
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > Uncategorized @ku > دوو رابەر دوو ئەرك/ رەزا كەعبی
Uncategorized @ku

دوو رابەر دوو ئەرك/ رەزا كەعبی

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2014/08/31 at 12:52 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
4 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

رۆژی 9ی خەرمانانی ساڵی 1358، ”فوئادی مستەفا سوڵتانی“ رابەری كۆمەڵە لە شەڕێكی نابەرابەر لەگەڵا سوپای گەورەی دوژمن كە تازە بۆ داگیركردنی كوردستان لەشكری كێشابوو گیانی بەخت كرد. رادیۆ تاران زۆر بە پەلە و خۆشحاڵییەوە هەواڵی كوشتنی ”كاك فوئاد“ی راگەیاند. تارماییەك باڵی بە سەر كۆمەڵەدا كێشا. لە سەرەتای ئەزموونێكی مێژوویی بۆ كۆمەڵە و بۆ رەوتی سۆسیالیستی لە كوردستان، كۆمەڵە رابەر و یەكێك لە لە وشیارترین ئەندامانی خۆی لە دەست دا.
10 ساڵا پاش مەرگی فوئاد، لە رۆژی 13ی خەرمانانی ساڵی 1368، ”سدیقی كەمانگەر“ دەنگی رەوا و بەهێز و دلێری راپەڕینی جەماوەری و یەكێك لە رابەرانی كۆمەڵە لەلایەن خائینێكەوە تیرۆر كرا.
فوئادی مستەفا سوڵتانی كە سەرەتای پاییزی 1357 پاش چەندین ساڵا لە زیندانی پاشایەتی هاتبۆدەر، تەنیا 11 مانگ ژیا، بەڵام رێگایەكی 10 ساڵەی پێوا. لەم 11 مانگەدا كاك فوئاد نەتەنیا وەك رابەری لایەق و بەتوانای كۆمەڵە خۆی جێ‌ خست، بەڵكوو بە خێراییەكی بەرچاو بوو بە سیاسەتدارێژی بزووتنەوەی كۆمەڵانی خەڵك و بوو بە رێكخەر و رابەری بزووتنەوە كۆمەڵایەتی و سیاسییەكان.
سدیقی كەمانگەر كە دیكتاتۆری پاشایەتی رێگای پێنەدابوو بە تەواوی رۆڵی خۆی وەك تێكۆشەرێكی ژیر و وشیار بگێڕێ‌، پاش رووخانی رژیمی پاشایەتی لە چەندین ئەزموونی دژوار بۆ رابەری جەماوەر و بزووتنەوەی جەماوەری توانی ببێت بە دەنگی دلێری ئاواتەكانی خنكێندراوی خەڵك و بوو بە دەنگێك بۆ خرۆشانی جەماوەر بۆ گەیشتن بە ئاواتەكانیان. ناوچەكانی باشووری رۆژهەڵاتی كوردستان دەنگی سدیقی كەمانگەریان لە گوێ‌ دەزرینگێتەوە.
27 ساڵا پاش مەرگی فوئاد جێگا خاڵییەكەی هێشتا لە رابەری كۆمەڵەدا دیارە. ناوی كاك فوئاد بوو بە ئەفسانە و ئۆستوورەیەك كە بۆ دەیان ساڵی داهاتووش لێكۆڵینەوەی لەسەر بكرێ‌ . 17 ساڵا پاش مەرگی سدیقی كەمانگەر بزووتنەوەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان جێگای بانگەوازێكی پڕخرۆشیان بۆ چوونە پێش بە پێویست دەزانن و لە كات و ساتی خرۆشانی جەماوەری، خەڵك هەست بە دەنگێكی وەك سدیقی كەمانگەر دەكەن. درەوشانەوەی ئەم دوو رابەرە كە لە سەرەتای بزووتنەوەیەكی نوێ‌ لە كوردستان دوو ئەركیان وەئەستۆ كەوت، بۆ رەوتی سۆسیالیستی، بۆ خەباتی خەڵكی چەوساوە و بۆ راپەڕینی لە دژی داگیركەری لاپەڕەیەكی زێرینی لە مێژووی ئەم گەلە چەوساوە تۆمار كرد.
لە ماوەی ساڵانی رابردوو و بە بێ‌ كاك فوئاد و كاك سدیق، گەلی كورد و رابەران و هەڵسووڕاوانی گەلێك ئەزموونی پڕبایەخیان تێپەڕاندووە. بزووتنەوەی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بە بێ‌ ئەم دوو رابەرە درێژەی بە خەبات و راوەستان بە دژی داگیركەران داوە. جیلێكی نوێ‌ لە تێكۆشەرانی كوردستان پێگەیشتن و لە دژوارترین ساتەكانی تێكهەڵچوون سەربەرزانە هاتوونەتە دەر. ئەمڕۆ كۆمەڵگای كوردستان و بزووتنەوە رەواكەی لە بەردەم دەرفەتێكی مێژوویی راوەستاوە، ئاڵ‌وگۆڕەكانی ناو كۆمەڵگای كوردستان و ئەزموونی سی ساڵی رابردوو ، دەرفەتێكی ناوچەیی و جیهانی بۆ ئەم بزووتنەوە رەخساندووە كە پێویستی بە رابەران و تێكۆشەرانی سیاسەتدارێژ و رێكخەری بزووتنەوەی جەماوەرییەكان و  دەنگێكی خرۆشاوی وەك ”سدیق“ـە.
ساڵی 1358 كۆمەڵە و رەوتی سۆسیالیستی و كاك فوئاد و كاك سدیق   لەبەردەم ئەزموونێك راوەستان و سەركەوتووانە لێی هاتنە دەر. ئێستا كۆمەڵە و رەوتی سۆسیالیستی بە بێ‌ كاك فوئاد و كاك سدیق، بەڵام بە پشت بەستن بە ئەزموونێكی سی ساڵە و لە هەل‌ومەرجێكی لەبارتردا دەتوانێ‌ و دەبێ‌ ئەركی خۆی بۆ رابەری كردنی بزووتنەوەی رزگاریخوازی و بۆ بەهێز كردنی رەوتی چەپ و عەداڵەتخواز بە ئەنجام بگەێنێ‌. دەرفەتێكی مێژوویی دیكە بۆ رابەرانی رێكخەری بزووتنەوەی جەماوەری و بۆ وتە بێژانی پڕخرۆشی خەباتی جەماوەری رەخساوە. با بە پشت بەستن بەم ئەزموونە و بە دەرس وەرگرتن لە كاك فوئاد و كاك سدیق خۆمان بۆ دەوری داهاتوو تەیار بكەین.
سەرنووسەر

ناوەندی ڕاگەیاندن 2014/08/31
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر بۆ یادی رێبەری گیان بەختكردوو، هاوڕێ سدیقی كەمانگەر
بابەتی دواتر بۆ کاک فوئاد / به‌هرۆز مه‌ڵکشا

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?