By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: دکتور کەماڵ مەزهەر مێژوونووسی بەناوبانگی کورد ماڵئاوایی لە ژیانکرد
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > هەواڵ > کوردستان > دکتور کەماڵ مەزهەر مێژوونووسی بەناوبانگی کورد ماڵئاوایی لە ژیانکرد
کوردستانهەواڵ

دکتور کەماڵ مەزهەر مێژوونووسی بەناوبانگی کورد ماڵئاوایی لە ژیانکرد

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2021/03/16 at 3:57 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی رەشەمە د. كه‌مال مه‌زهه‌ر مێژونوسی به‌ناوبانگی كورد له‌ ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیانکرد.
دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر ‌ ساڵی 1937ی زایینی له‌ ناوچه‌ی ئاغجه‌له‌ری سه‌ر به‌شاری كه‌ركوك له‌دایكبووه‌، له‌ ساڵی 1959 له‌ زانكۆی به‌غدا بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌بواری مێژوو به‌ده‌ستهێناوه‌ و دواتر چووەتە وڵاتی شوورەوی ئەوکات.
كه‌مال مه‌زهه‌ر له‌ ساڵانی 1971 تاوه‌كو 1975 هاوكاری سه‌رۆك و ئه‌ندامانی زانستی فه‌رهه‌نگناسیی كوردی بووە له‌ به‌غدا.
دکتور کەماڵ مەزهەرژمارەیەکی بەرچاو کتێبی بە زمانە جۆراوجۆرەکانی وەک کوردی و رووسی وعەرەبی چاپ و بڵاو کردووەتەوە.
هێندێک لە بڵاوکراوەکانی دکتور کەماڵ بریتین لە:

  • کوردستان لە ساڵانی شەڕی جیھانیی یەکەم
  • ڕاپەرینی ١٩٢٠ لە ڕۆژھەڵاتناسیی سۆڤیەت
  • چاوپێکەوتنێک بە چەند کێشەیەکی نێونەتەوەیی لە ڕۆژھەڵاتی ناوین
  • ڕۆلی گەلی کورد لە ڕاپەرینی ١٩٢٠ی عێراق
  • سەرھەڵدان
  • چینی کرێکاری عێراق پەیدابوونەوە و یەکەمین بزووتنەوەکانی
  • مەکیاڤێلی و مەکیاڤێلیسم
  • حەقیقەتەکانی مێژووی کوردەکان
  • چەند وتارسەبارەت بە پەیوەندیەکانی نێونەتەوەییی دەوڵەتە مەزنەکان
  • چەند وانە لە سەر مێژووی ئێرانی نوێ و ھاوچەرخ
  • کوردستان لە ساڵەکانی شەڕی یەکەمی جیهاندا
  • کورد و کوردستان لە بەڵگەنامە نهێنییەکانى حکومەتى بەریتانیادا[٤]
  • ئافرەت لە مێژوودا: کورتە باسێکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی
  • تێگەیشتنی ڕاستی؛ شوێنی لە رۆژنامەنوسی کوردیدا
  • مێژوو
  • ڕونەسانس
  • پەڕەکانێک لە مێژووی گەلی کورد
  • چینی کرێکارانی عێراق پەیدابوونەوە و یەکەمین بزووتنەوەکانی
  • خەباتی ڕزگارکەری کوردان دژ بە ئیستیعماری بریتانیا لە ساڵانی ١٩٣٢-١٩١٨ی زایینی
  • کورتەیەک لە مێژووی کوردەکان لە ساڵانی ١٩٥٨-١٩١٨ی زایینی
  • بەشدرایکردن لە نووسینی کتێبەکانی: پەیدابوونەوەی چینی کرێکار لە وڵاتە ئاسیاییەکان و ئەفریقاییەکان
    ئەمرۆ سێ شەممە ٢٦ی مانگی رەشەمە ئەم مێژوونووسە بە ناوبانگەی کورد لە وڵاتی ئاڵمان و لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا ماڵئاوایی لە ژیانکرد.
ناوەندی ڕاگەیاندن 2021/03/16
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر دەستدرێژی سێکسی بۆسەر ژنانی زیندانی،نامرۆڤانەترین ئازار وشکەنجە
بابەتی دواتر پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی نەورۆز و هاتنی ساڵی نوێی٢٧٢١ی کوردی

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?