By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: دەستگیركردنی رابەران‌و ئەندامانی پەرلەمانی هەدەپە هێرشێكی دیكەیە بۆ سەر ئازادییە سیاسییەكان
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > دەستگیركردنی رابەران‌و ئەندامانی پەرلەمانی هەدەپە هێرشێكی دیكەیە بۆ سەر ئازادییە سیاسییەكان
ڕاگەیاندن

دەستگیركردنی رابەران‌و ئەندامانی پەرلەمانی هەدەپە هێرشێكی دیكەیە بۆ سەر ئازادییە سیاسییەكان

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2016/11/04 at 3:57 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
1 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

شەوی رابردوو هێزی تایبەت‌و پۆلیسی توركیا هێرشیانكردەسەر ماڵی سەلاحەدین دەمیرتاش‌و فیگەن یوكسەكداغ هاوسەرۆكانی پارتی دیموكراتیكی گەلان‌و هەشت پەرلەمانتاری ئەم پارتە‌و دەستگیریان كردن. ئەم كردەوە دژە دیموكراتیكە، لەدرێژەی بەسەربازیی ‌و پۆلیسیكردنی دۆخی سیاسی توركیایە كە چەندین مانگە پەیڕەو دەكرێت.

پارتی دیموكراتیكی گەلان كە لە رێگەی خەباتی سیاسی‌و مەدەنی بەرگریی لە مافەكانی كورد لەتوركیا دەكات‌و داكۆكیكاری ئازادییە سیاسییەكانە، خاوەنی 59 كورسی پەرلەمانی توركیایە‌و خاوەنی نفوزێكی بەرینە لەكوردستاندا. دەستگیركردنی رابەران‌و پەرلەمانتارانی هەدەپە نەك تەنیا پێشێلكردنی ئاشكرای دیموكراسییە، بەڵكو زیان بەو هەوڵانە دەگەیەنێت كە بۆ تەبایی نێوان كورد‌و تورك لەو وڵاتە دەدرێت.

ئێمە ئەم كردەوە پۆلیسی‌و نادیموكراتییە بەتوندی مەحكوم دەكەین‌و پشتیوانی لەخەباتی مەدەنی‌و سیاسی گەلی كورد لە باکوری کوردستان بۆ دەستبەركردنی مافە نەتەوەیی‌و دیموكراتیكییەكانیان دەكەین. ئێمە خوازیاری ئازادكردنی گیراوەكانی شەوی رابردوو ‌و ئازادی هاوسەرۆكانی هەدەپە‌و سەرۆكی شارەوانی ئامەدین. ئەم شێوازە لە بەرەوڕوبوونەوە لەگەڵ حیزبە سیاسییەكان، رۆژنامەكان‌و هەڵسوڕاوانی مەدەنی، بێگومان ئیرادەی خەڵك بۆ ئازادی نەك لاواز ناكات، بەڵكو خەباتیان بۆ بەدەستهێنانی مافە دیموكراتییەكان بەهێزتر دەكات. خەڵكی تورك‌و كورد لەتوركیا خوازیاری پێكەوەژیانی ئاشتیانەن‌و بەدڵنیاییەوە دروستبوونی دیكتاتۆرییەكی نوێ قبوڵ ناكەن.

كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
4ی نۆڤامبری 2016- 14ی خەزەڵوەری 1395

ناوەندی ڕاگەیاندن 2016/11/04
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر شاندێكی پارتی كرێكاران‌و رەنجدەرانی كوردستان سەردانی ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەیان كرد
بابەتی دواتر دستگیری رهبران و اعضای پارلمان حزب دمکراتیک خلقها(ه. د. پ) حملەای دیگر بە آزادیهای سیاسی

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?