By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد بەبۆنەی رۆژی جیهانیی كرێكار
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ئاسۆی ژنی كورد > راگەیاندنی رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد بەبۆنەی رۆژی جیهانیی كرێكار
ئاسۆی ژنی كوردهەواڵ

راگەیاندنی رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد بەبۆنەی رۆژی جیهانیی كرێكار

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/04/30 at 4:37 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

پیرۆز بێت یەكی مانگی مەی رۆژی هاوپشتی جیهانیی چینی كرێكار

 یەكی مانگی مەی، رۆژی هاوپشتیی كرێكارانی هەموو جیهانە كە لە سیستمی سەرمایەداری ئەمرۆدا سەرەڕای پێشكەوتنەكان ژیانی رۆژانەیان لەسەخترین دۆخدا بەڕێوەدەچێت‌و سفرەی خێزانەكانیان تا دێت هەژارتر دەبێت. لەم رۆژەدا كرێكاران جەخت لەسەر پشتیوانی‌و هاوپشتی یەكتر دەكەنەوە‌و یەكدەنگ خوازیاری مافە زەوتكراوەكانیان دەبن.

ئەمساڵ لەكاتێكدا رێز لە رۆژی جیهانی كرێكار دەگرین كە بڵاوبونەوەی پەتای كۆرۆنا ژیانی ئاسایی لە زۆربەی وڵاتان پەك خستوە، ئەوەش كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ژیانی كرێكاران داناوە كە بۆ دابینكردنی بژیوی ژیانی خێزانەكانیان پێویستان بە كاری رۆژانەیە، بەڵام لە زۆربەی وڵاتان كە ویروسی كۆرۆنا تێیدا بڵاوبوووەتەوە، دەوڵەتان كەمترین كاریان بۆ دابینكردنی ژیانی كرێكاران كردوە‌و كرێكاران ناچارن بۆ كار لەماڵەكانیان بێنە دەرەوە‌و مەترسی توشبوون بە نەخۆشی كۆرۆنا لەسەریان زیاتر بێت.

ئێرانیش یەكێكە لەو وڵاتانەی بەهۆی ناكارایی‌و كەمتەرخەمی بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی ئەو پەتایە بە شێوەیەكی مەترسیدار تێیدا بڵاوبووەتەوە‌و رۆژانە شاهیدی چوونەسەرەوەی ژمارەی تووشبوان‌و قوربانیانی ئەم پەتا نوێیەن. كۆماری ئیسلامی كە لە هەموو ساڵانی رابردوودا‌و لەپاش هاتنە سەركاریەوە مافەكانی كرێكارانی پێشێلكردوە‌و هەر دەنگێكی ناڕەزایی هەڵسوڕاوانی كرێكاریی سەركوت كردوە‌و لە زیندانەكانی خستوون، لەپاش هاتنی كۆرۆناش زیاتر ماهیەتی دژە كرێكاری خۆی نیشانداوە. لەپاش هاتنی كۆرۆنا بە وتەی خودی بەرپرسانی رژیم بە دەیان كارگە‌و كارخانە داخراون‌و زیاتر لە 7 ملیۆن كرێكار بێكار بوون، ئەمەش بێجگە لە كرێكارانی وەرزی‌و رۆژانە كە بۆ دابینكردنی بژیوی ژیانیان ناچاربوون رۆژانە كار بكەن. كۆماری ئیسلامی لەم قەیرانە مرۆییەدا هیچ هاوكارییەكی كرێكاران‌و زەحمەتكێشانی نەكرد‌و بە پێچەوانەوە لە میدیاكانی خۆیەوە هەوڵیداوە قەیرانەكە كەمڕەنگ بكاتەوە‌و لەلایەن بەرپرسانی باڵای كۆماری ئیسلامیشەوە خەڵك هاندەدرێت سەرەڕای مەترسییەكانی توشبوون بە كۆرۆنا بچنەوە سەركارەكانیان.

لەم نێوەندەدا كرێكارانی ژن كە توشی بێمافی زیاتر دەبن هەم لەكۆمەڵگا‌و هەم لە شوێنی كار، فشارێكی زیاتریان دەكەوێتەسەر‌و ژنانی سەرپرستی خێزانی بۆ پەیداكردنی نانی سفرەی خێزانەكانیان دوو ئەوەندەی كرێكارانی پیاو توشی گرفتی جیدی دەبن. هاوكات بەهۆی قەیرانی كۆرۆنا و هەژاری زیاتر كرێكاران‌و خێزانەكانیان‌و مانەوەیان لەماڵەكانیان رۆژانە هەواڵی خۆكوژی ژنان‌و كچان لە بنەماڵە كرێكارییەكان بەهۆی هەژاری‌و دەستكورتی بڵاودەبێتەوە كە هۆكاری سەرەكی ئەم هەموو نەهامەتییە تەنیا كۆماری ئیسلامییە. دەسەڵاتدارانی رژیمی ئێران دەبێت وەڵامدەرەوەی هەموو ئەو نەهامەتییانە بێت كە توشی چینی كرێكار‌و زەحمەتكێش لە ئێران‌و كوردستان هاتووە.

ئەمساڵ لەكاتێكدا رێز لە رۆژی جیهانیی كرێكار دەگرین كە بە هەزاران ژن‌و كچ لە ناوەندە پزیشكییەكان شان بەشانی پیاوان، بۆ شەڕ لەگەڵ ویروسی كۆرۆنا گیانی خۆیان دەخەنە مەترسیییەوە، جێگەی خۆیەتی سەری رێز‌و نەوازش لەبەر پێشمەرگانی سپی پۆش دابنەوێنین كە لەبەرگی پزیشك‌و پەرستاردا بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان گیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە. سڵاو دەنێرین بۆ هەموو ئەو ژنانەی لە بەشەكانی دەرمانسازی‌و سازكردنی كەرەسەكانی خۆپارێزی كۆرۆنا ماندونەناسانە كار دەكەن.

رێوڕەسمەكانی یەكی ئایاری ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لەزۆربەی وڵاتان بەڕێوەناچێت، بەڵام ئەمە نابێتە هۆكار بۆ ئەوەی هەموومان پاڵپشتی كرێكاران نەكەین‌و لەم رۆژەدا پیرۆزبایی لە سەرجەم كرێكارانی كوردستان بە تایبەت كرێكارانی ژن دەكەین‌و بۆ پشتیوانی لە داخوازییە رەواكانیان دەكەین.

بژی یەكی مانگی مەی رۆژی جیهانیی كرێكار

سەركەوێ بزوتنەوەی رەوای كرێكاران

ڕێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد

11ی گوڵانی 1399 – 30 ئەپریلی 2020

ناوەندی ڕاگەیاندن 2020/04/30
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر راگەیاندنی کۆمەڵە بە بۆنەی یەکی مانگی مەی رۆژی جیهانیی کرێکار
بابەتی دواتر راگەیەنراوی ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات بە بۆنەی یەكی مانگی مەی

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?