By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی دوو پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > کوردی > راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی دوو پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە
کوردیهەواڵ

راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی دوو پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/02/10 at 4:35 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی دوو پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!

دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە!

زۆر بە داخەوە رادەگەیەنین کە لە ماوەی رابردوودا دوو هاورێی دێرینی کۆمەڵە،هاورێیان ئیرەج رادفەر ناسراو بە دیاکۆ، کە لە ساڵانی خەباتی پێشمەرگانەیدا  دوو جار بە قورسی بریندار ببوو،و هاورێ کەریم مەولوودی لە سیما ناسراو و خۆشەویستەکانی کۆمەڵە لە شاری سەقز کە سەرەرای گیانبەختکردنی برایەکی، بە بنەماڵە بە هۆی تێکەڵاوی و قوربانیدانیان لە شۆرشی کوردستاندا وەک زۆرێک لە بنەماڵەی تێکۆشەرانی کوردستان  لە لایەن حکوومەتی ئیسلامییەوە سزای دوورخرانەوە لە زێد و شاری خۆیان بەسەردا سەپابوو و بە ناچاری لە دەرەوەی کوردستان دەژیان،لە وڵاتی سوئێد و بە هۆی نەخۆشییەوە بۆ هەمیشە بە جێیان هێشتین.

مەرگی هاورێیان دیاکۆ و کەریم لە کاتێکدایە کە کۆمەڵە لەبەر دەم یادکردنەوەی ٥٠ ساڵەی تەمەنی دایە. لە یادی ٥٠ ساڵەی تەمەنی کۆمەڵەدا وێرای رێزگرتن لە  ئەرک و ماندوو بوون و خەباتی هەموو تێکۆشەرانی  دێرینی کۆمەڵە،پێگەی گیانبەختکردووانی ئەو رێبازە بەرز نرخێندراوە.بۆیە بێگوومان مەرگی ئەم دوو هاورێ ئازیزەش لەسەر بەردەوامیمان لە خەبات و تێکۆشان سوورترمان دەکات و لەگەڵ هاوسەنگەران و هاورێیان و بنەماڵەی سەربەرزیان پەیمان نوێ دەکەینەوە کە هەتا وەدیهاتنی ئامانجە بەرز و ئینسانییەکانی هەموو گیانبەختکردووانی کۆمەڵە لە خەبات و تێکۆشان دەست هەڵناگرین.

لێرەوە و لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵە پر بە دڵ سەرەخۆشی لە خۆمان و بنەماڵەی ئازیزی هاورێیان ئیرەج رادفەر(دیاکۆ) و کەریم مەولوودی دەکەین.

بەرز و بەرێز بێت یادی ئازیزی هاورێیان ئیرەج رادفەر(دیاکۆ) و کەریم مەولوودی.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

٠٩/٠٢/٢٠٢٠ی زایینی

٢٠/١١/١٣٩٨ هەتاوی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2020/02/10
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
بابەتی دواتر دوارۆژ ژمارە ٨٤ چاپ و بڵاوکرایەوە

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?