By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی باوکی هاورێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > کوردی > راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی باوکی هاورێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە
کوردیهەواڵ

راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی باوکی هاورێیەکی گیانبەختکردووی کۆمەڵە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2020/03/02 at 4:58 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان!

دۆستان و دڵسۆزانی کۆمەڵە!

بەمجۆرە رادەگەیەنین کە بەداخەوە کاک سدیق مورادی ناسراو بە سدیقی حاجی عەلی،کەسایەتی ناسراو و سیمای خۆشەویستی ناوچەکانی ساراڵ و بەرپلەی ساراڵ و،باوکی هاورێی گیانبەختکردوومان هاورێ ئیقباڵ مورادی کە پاییزی ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی گیانی لە پێناو ئامانجە بەرزەکانیدا بەختکرد و،هەروەها باوکی ئازیزی هاورێیان عوسمان مورادی و ئیدریس مورادی،بە هۆی نەخۆشییەوە دڵی پر لە هیوا و ئاواتی بە رزگاریی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت.

کاک سدیق کە کەسایەتیەکی خەباتکار و جێی متمانەی خەڵکی ناوچەکە بوو، بە بیانووی بوونی کورەکانی لە ریزەکانی کۆمەڵە و هەروەها لە زیندانەکانی رژیمدا،بە بەردەوامی لە ژێر گوشاری دام ودەزگا ئەمنییەتی و سەرکوتگەرەکانی رژیمدا بوو،کە هەمیشە بە خۆراگری و سەربەرزییەوە بەکرێگیراوانی رژیمی بە چۆکدا دەهێنا.

ئێمە بە بۆنەی مەرگی کاک سدیقی مورادی لەلایان هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە وێرای دەربرینی غەم و پەژارەمان،پر بە دڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵەی سەربەرزیان و بە تایبەت لە هاورێیان کاک عوسمان و کاک ئیدریس مورادی(شانشین) و،هەموو خەڵکی ناوچەی ساراڵ و بەرپلەی ساراڵ دەکەین.

بێگوومان ناو و یادی کاک سدیق وەک هەموو ئەو تێکۆشەر و خەباتکارانەی کە بە گیان و بە ماڵ لە خزمەت شۆرشی کوردستاندا بوون،بۆ هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

بژی یادی ئازیز و خۆشەویستی.

سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

١٢ی رەشەمەی ١٣٩٨ی هەتاوی

٢ی مارسی ٢٠٢٠ی زایینی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2020/03/02
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پیآمدهای ویروس کرونا در جمهوری اسلامی ایران
بابەتی دواتر راگەیاندنی سکرتاریەتی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی برای گیانبەختکردوویەکی کۆمەڵە لە شاری کرماشان.

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?