By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی كۆمەڵە.. بەرز‌و بەڕێزبێت یادی هاوڕێ سدیقی كەمانگەر
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > راگەیاندنی كۆمەڵە.. بەرز‌و بەڕێزبێت یادی هاوڕێ سدیقی كەمانگەر
ڕاگەیاندن

راگەیاندنی كۆمەڵە.. بەرز‌و بەڕێزبێت یادی هاوڕێ سدیقی كەمانگەر

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2016/09/03 at 5:08 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

‎ 27 ساڵ لەوەپێش‌و لەم رۆژەدا جارێكی دیكە برینێكی قوڵ لەلایەن بەكرێگیراوانی كۆماری ئیسلامییەوە لەجەستەی كۆمەڵە درا. كاتژمێری 2ی سەرلەبەیانی رۆژی 13ی خەرمانانی ساڵی 1368 هاوڕێ سدیقی كەمانگەر، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵە‌و ئەندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئەوكات، لەكاتێكدا تازە لەكاری ئامادەكردنی بەرنامەی رادیۆ تەواوی ببوو، لەلایەن خائین‌و خۆفرۆشێكی كۆماری ئیسلامی شەهید كرا.

هاوڕێ سدیقی كەمانگەر خۆشەویست‌و دڵسۆزی كرێكاران‌و زەحمەتكێشانی كوردستان، ساڵی 1325 لەئاوایی “ئافڕیان” سەر بەشاری كامیاران چاوی بەژین پشكوت. كاك سدیق كە دەرچووی كۆلێژی یاسای زانكۆ تاران بوو، هەر لەدەورانی خوێندكاریدا بەڕیزەكانی كۆمەڵە پەیوەست بوو. لەساڵەكانی دەیەی 50، لەناكۆكی نێوان جوتیارانی زەحمەتكێشی ئاوایی دارسێرانی مەریوان، لەگەڵ خاوەن زەوی‌و فیودالەكانی ناوچەكە، كە خەریك بوو شكڵی خەباتێكی جەماوەری بەخۆیەوە بگرێت، هاوڕێ سدیق وەك پارێزەرێكی نەترس‌و خەباتكار، لایەنی جوتیارانی گرت‌و بەرگری لەمافەكانیان كرد. ئەمەش سەرەتایەك بوو بەلەشكڵگرتنی سیمایەكی جەماوەریی‌و شۆڕشگێڕ لەنوێ زەحمەتكێشانی ناوچەكەدا.

هاوڕێ سدیق زیاتر لە دوو دەیە، خەبات لە رێگەی رزگاری چینی كرێكارو زەحمەتكێشی وەك ئامانجی سەرەكی ژیانی خۆی دانا، دەسپێكردنی خەبات لە رێكخراوی نهێنی كۆمەڵە هەر لە یەكەم رۆژەكانی دامەزراندنی، دەركەوتن وەك رابەرێكی جەماوەری لە ماوەی شۆڕشی گەلانی ئێران دژ بە رژیمی پاشایەتی، دەركەوتنی وەك رابەرو وتەبێژی بەرەی رادیكاڵ‌و شۆڕشگێڕی بزوتنەوەی كوردستان دژ بە رژیمی ئیسلامی، پاشان درەوشانەوەی وەك زمانی ئاگرینی خەڵكی راپەڕیوی كوردستان لە جەریانی نەورۆزی خوێناوی شاری سنە‌و خۆڕاگری خەڵكی كوردستان، بەشێك لە كارنامەی سیاسی پڕبەرهەمی هاوڕێ سدیقی كەمانگەر پێكدەهێنن.

لەم رۆژەدا رێز دەگرین لەیاد‌و بیرەوەریی هاوڕێی سەركردە‌و خەباتكاری نێو ریزەكانی كۆمەڵە‌و بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی كوردستان‌و پەیمان تازە دەكەینەوە بە درێژەدان بە رێبازەكەی هاوڕێ سدیق‌و هەموو گیانبەختكردوانی كۆمەڵە، ناوو یادیان بەرز رادەگرین.

ناوەندی راگەیاندنی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
13ی خەرمانانی 1395ی هەتاویی

ناوەندی ڕاگەیاندن 2016/09/03
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر راگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان
بابەتی دواتر وەفدێكی كۆمەڵە سەردانی نوێنەرایەتی پەیەدەی لەهەرێمی كوردستان كرد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?