By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی كۆمەڵە بە بۆنەی كۆچی شێركۆ بێكەس
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > راگەیاندنی كۆمەڵە بە بۆنەی كۆچی شێركۆ بێكەس
ڕاگەیاندن

راگەیاندنی كۆمەڵە بە بۆنەی كۆچی شێركۆ بێكەس

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2014/01/08 at 1:10 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
هاوبەشکردن

بەرێز بێ یادی شێرکۆ بێکەس شاعیری گەورەی سەردەمی ژانەگەورەکانی کورد،

 

ڕۆژی یەکشەممە، شێرکۆ بێکەس شاعیری گەورەی کورد و دەنگی ڕەسای بزووتنەوی ئازادیخوازی کورد، لە ئەنجامی نەخۆشیدا، لە نەخۆشخانەیەکی شاری ستۆکهۆڵم ماڵاوایی لە ژیان کرد. ئەوە بۆ بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان و بۆ کۆمەڵەش کە کاک شێرکۆ دۆستی ڕاستی و وەفاداری بوو، کۆستێکی گەورەیە.

شێرکۆ بێکەس، شاعیری گەورەی سەردەمی ژانە گەورەکانی کورد بوو. کیمیابارانی هەڵەبجە، ئەنفالی خەڵکی کوردستان، کۆڕەوی سەدان هەزار کەس لە خەڵکی کوردستان، سووتاندنی گوندەکان و چوڵکردنی شارەکان و، مردن aو تێداچوونی هەزاران منداڵ و نەخۆش لە کۆڕەودا و، گوللەبارانکردنی لاوان و مێرمنداڵان لە شەقامی شارەکان و سووتانی مەزرا و خەلە و خەرمانی جووتیارانی کورد، ڕووداوە تاڵەکانی سەردەمی ژیانی شێرکۆ بێکەس بوون. لەو ڕۆژە دژوارانەدا، شێرکۆ بێکەس و شیعری شێرکۆ بێکەس، دەنگی ورەبەخش و ئومێدبەخشی وەستانەوەی کورد بوون بە ڕووی ستەم و داگیرکاریدا.

لە شەڕی بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاریدا و لە ڕۆژانی ڕاپەڕینی شکۆداری خەڵکی کوردستاندا، شێرکۆ بێکەس و شیعری شێرکۆ بێکەس، لە سەنگەرەکانی شاخ و شەقامەکاندا، هەڵمەتیان دەبرد، بریندار دەبوون، شەهید دەبوون و، دەژیانەوە و دەرسی ئومێد و خۆڕاگرییان دەدا.

بە درێژایی ئەو ساڵانە، شیعری شێرکۆ بێکەس لە بەرەی پێشکەوتن و ئازادیخوازیدا لە دژی کۆنەپەرەستی وەستا، پشتیوانیی لە بەرەی پێشڕەوی کۆمەڵگەی کوردی کرد، داکۆکیی لە مافی ژنان و مناڵان کرد و، هەوڵیدا هاواری بێبەشان و ژێردەستان بەرزتر کاتەوە. شیعری ئەو ببوە هاورازی دڵە بچکۆلەکەی حەمەی بۆیاخچیش.

کاک شێرکۆ پشتیوانێکی دڵسۆز و دۆستێکی وەفاداری کوردی ڕۆژهەڵات و کۆمەلە بوو. لە ڕۆژانی خەباتی سەختی شاخدا، شێرکۆ بێکەس و هەگبەی شیعرەکانی، گەرما و ئاوەدانیی “دەواڕە شڕەکان”ی هەواری پێشمەرگەی کۆمەلە بوون. شیعری شێرکۆ بێکەس ببووە خوێنگری ”بەیان“ی کچە پێشمەرگەی کۆمەڵە، ببووە هاوڕێی قەڵەمە سوورەکەی دوکتور جەعفەر و، شنەی لاوێنەری یادی کاک فوئاد و پێنج براکەی شەهیدی ”مستەفاسوڵتانی“ لە مەزاری ”تاڵەسوار“. شێرکۆ بێکەس خەباتی ئازادیخوازانەی بەرینایی کوردستانی کردبووە هەوێنی شیعر و هەڵوێستی مرۆڤدۆستانەی. ئەو بوو کە بوێرانە بوو بە داشداری شیرینی عەلەمهویی، ئیحسانی فەتاحیان و فەرزادی کەمانگەر و ناوی کۆماری سێدارەی نایە سەر جمهوری ئیسلامی.

ماڵاواییکردنی کاک شێرکۆ بۆ بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد، کۆستێکی بەژان بوو. بەم بۆنەیەوە سەرەخۆشی لە خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان، بنەماڵەی بەڕێزی و لە ریزەکانی پێسکەونخوازیی دەکەین.

 

کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

یەکشەممە ٤/٨/ ٢٠١٣ زایینی یان ١٣ گەلاوێژی ١٣٩٢

ناوەندی ڕاگەیاندن 2014/01/08
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر کوردستان و پیویستی هاوئاهەنگی چەپ/ عومەر ئێلخانیزادە
بابەتی دواتر دیداری هەیئەتێکی پژاک لە ناوەندی سەرکردایەتی کۆمەڵە

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?