By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی كۆمەڵە.. كۆماری ئیسلامی بە شانۆگەریی هەڵبژاردن مەشروعیەت پەیدا ناكات
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > راگەیاندنی كۆمەڵە.. كۆماری ئیسلامی بە شانۆگەریی هەڵبژاردن مەشروعیەت پەیدا ناكات
ڕاگەیاندنکوردی

راگەیاندنی كۆمەڵە.. كۆماری ئیسلامی بە شانۆگەریی هەڵبژاردن مەشروعیەت پەیدا ناكات

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2016/02/16 at 12:03 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
3 خولەک بۆ خوێندنەوە
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
هاوبەشکردن

كەمتر لە دوو هەفتەی دیكە شانۆگەریی هەڵبژاردنەكانی كۆماری ئیسلامی لەئێران بەڕێوەدەچێت.

هەر وەك تەواوی دەورەكانی پێشووی ئەم شانۆگەرییە ئێستاش زۆر بێ شەرمانەتر بەهەموو بەرەكانی رابەریی‌و ویلایەتی فەقێ پرۆپاگەندەی بۆ دەكەن. ئەم شانۆگەرییە بڕیارە جارێكی دیكە وەك ئامرازێك بۆ پەردەپۆشكردنی سیاسەتەكانی یەكێك لەدیكتاتۆرترین‌و دژە خەڵكیترین رژیمەكانی هاوچەرخ بەكار بهێنرێت. قانون‌و سیستمی هەڵبژاردن لەم رژیمەدا نەك تەنیا لە قازانجی بەشداری خەڵك‌و كاندیدە سەربەخۆكان‌و غەیری خودییەكان بچوكترین گۆڕنكاری بەسەردا نەهاتووە، بەڵكو رۆژ بەرۆژ ‌و دەورە پاش دەورە بازنەی بەشداریكردنی تەنانەت داكۆكیكارانی سەرسەختی ویلایەتی فەقێ‌و خزمەتگوزارانی دێرینی كۆماری ئیسلامیش بەرتەسكتر بووەتەوە. لەحاڵێكدا كە سیاسەتمەداران‌و بەرپرسانی باڵای رژیم خۆكاندیدكردنیان لەم شانۆگەرییەدا رەتدەكرێتەوە، هەرچەشنە تیۆری‌و بۆچوونێك بۆ بەشداریی لەم شانۆگەرییە، خزمەت بە مانەوەی هارترین بەرەی كۆماری ئیسلامی‌و ئاوەڵاكردنی دەستیان لە بەردەوامبوونی سەركوت‌و دیكتاتۆریی دەكات.

لەتاریكستانێكدا كە كۆماری ئیسلامی بۆ زۆرینەی زۆری خەڵكی ئێرانی دروستكردوە، مەودای هەژاریی‌و سەروەت گەیشتووەتە ئاسمان، بەشی ژیانی كرێكاران‌و زەحمەتكێشانی‌و زۆربەی زۆری خەڵك، رۆژڕەشی‌و نیگەرانی‌و نائەمنییە، دیاردە كۆمەڵایەتییەكانی وەك لەشفرۆشی‌و كارتۆن خەوەكان‌و توشبوون بەمادە سڕەكەرەكان‌و بازرگانیكردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤ، ژیانی خەڵكیان رەشتتر كردوە. كوێی هەڵبژاردن دەتوانێت ئاوڕێك لە ژیان‌و چارەنوسی ئەم خەڵكە بداتەوە؟

خەڵكی كورد كە لەیەكەمین شانۆگەری ریفراندۆم لە 12ی خاكەلێوەی 1358 بە تێكڕا دەنگی “نا”یان بە كۆماری ئیسلامیدا، لەتەواوی دەورانی دەسەڵاتی ئەم رژیمەدا هیچكات رێگەیان بەوە نەداوە بەم جۆرە پیلانانە لەناو خەڵكی كوردستاندا پێگەیەك بۆ خۆی دەستبەر بكات. كۆماری ئیسلامی كە لەهەموو روویەك گەمارۆی كوردستانی داوە‌و یاسای داگیركاریی بەسەردا سەپاندوە، چیتر پێویستی بە دەنگدانی خەڵكەكەی نابێت. لەماوەی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامیدا بەرگریی‌و خۆڕاگری خەڵكی كوردستان‌و بەرزراگرتنی بزوتنەوەی ئازادیخوازیی، ئەوەی بە دەسەڵاتدارانی ئەم رژیمە‌و هەموو جیهان سەلماند كە كۆماری ئیسلامی‌و یاساكانی‌و دەسەڵاتەكەی لەكوردستاندا هیچ شوێنێكیان نیە. لە هەڵبژاردنەكانیشدا كۆماری ئیسلامی دەبێت هەمان وەڵام لە خەڵكی كورد وەربگرێتەوە كە لە ماوەی  37 ساڵ بەرخۆداندا بە رژیم دراوەتەوە.

لەبارودۆخی ئێستادا كە قەیرانی سیاسی ناوخۆیی رژیم تەشەنەی سەندوە‌و قەیرانە كۆمەڵایەتییەكان بەرەوڕووی كۆمەڵگای ئێران بووەتەوە‌و، هەژاریی‌و بێكاریی‌و نا ئەمنی‌و  بێ ئاسۆیی بۆ داهاتوو تانوپۆی ئەم كۆمەڵگایەكی تەنیوە‌و، داهاتووی كۆمەڵگایەكی 80 ملیۆنی لەپێناو پاراستنی دیكتاتۆرترین‌و دواكەوتووترین رژیم لەناو تاریكیدایە، شانۆگەری هەڵبژاردن بە سیستمی ئیستسوابی بۆ مانەوە‌و بەردەوامبوونی كۆماری ئیسلامییە‌و وەك مەجلیسیەكەی ئێستا، مەجلیسی داهاتووش دەبێت بە یەكێك لە ئۆرگانە سەرەكییەكان‌و یەكێك لە بناغەكانی هێشتنەوەی ئەم رژیمە. مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لەم 37 ساڵەدا بێجگە لە بەهێزكردنی پایەكانی ئەم رژیمە هیچی نەكردوە‌و هیچ پرۆژە‌و بەرنامەیەكی بە ئاراستەی باشتركردنی ژیانی خەڵك نەبووە، بە پێچەوانەوە بە ئاراستەی هەژاریی زیاتری خەڵك‌و زۆربوونی دیاردە دزێوە كۆمەڵایەتییەكان هەنگاوی ناوە.

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان شانۆگەریی هەڵبژاردن لە ئێران رەتدەكاتەوە بە تەواوی بایكۆتی دەكات. خەڵكی ئازادیخوازی ئێران‌و هێزە چەپ‌و سوسیالیست‌و ئازادیخوازكان‌و خەڵكی خەباتكاری كوردستان ئەم جۆرە شانۆگەرییانە قبوڵ ناكەن‌و بەشداریی تێدا ناكەن.

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
24ی رێبەندانی 1394

ناوەندی ڕاگەیاندن 2016/02/16
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر كۆنفرانسی ساڵانەی ئەندامانی كۆمەڵە لە ئاڵمان بەڕێوەچوو (وێنە)
بابەتی دواتر جمهوری اسلامی با نمایش انتخاباتی مشروعیت نمی یابد

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?