By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی هاوبەشی رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد و رێكخراوەكانی ژنانی هەر چوار پارچەی كوردستان بە بۆنەی هێرشی داعش بۆ سەر كوردستان
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ئاسۆی ژنی كورد > راگەیاندنی هاوبەشی رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد و رێكخراوەكانی ژنانی هەر چوار پارچەی كوردستان بە بۆنەی هێرشی داعش بۆ سەر كوردستان
ئاسۆی ژنی كورد

راگەیاندنی هاوبەشی رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد و رێكخراوەكانی ژنانی هەر چوار پارچەی كوردستان بە بۆنەی هێرشی داعش بۆ سەر كوردستان

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2014/09/09 at 2:30 AIM:
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
5 خولەک بۆ خوێندنەوە
ئاسۆی ژنی کورد
هاوبەشکردن

بۆ رای گشتی:
لە كوردستان، تەوای پێكهاتە وئاینەكان ،بەتایبەت چینی ژنان، رووبەروی مەترسیەكی زۆر گەورە بوونەتەوە. چەتە تیرۆریستەكانی داعش، دەیانەوێت دەست بەسەر ئەم خاكە پیرۆز و دێرینەدا بگرن و بیگەرێنەوە بۆ سەردەمی تاریكایی كۆنەپەرستی. بۆ ئەم مەبەستەش، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ هێرش و پەلامارە دڕندەكانیان زیاتر دەكەن، ئێمە سەری رێز و نەوازش دادەنوێنین بۆ ئەو قارەمانانەی كەلە بەرخودانی بێوێنەدا ، بەرامبەر ئەو چەتانە گیانیان بەختكرد. لە دوای رۆژئاوا و لە مانگی حوزەیراندا كاتێك چەتەكانی داعش دەستیان بەسەر موسڵ دا گرت پیلانی داگیركردنی شەنگال و مەخموریان داڕشت. لە دوای هێرش و پەلاماردانی خاكی پیرۆزی ئێزدیەكان، بەهەزاران كەسیان لە شەنگال كوشتوە، بە سەدان كەس لە تینوێتی و لە برسان گیانیان لە دەستداوە، زیادتر لە ۲۰۰،۰۰۰ هەزار كەس لە ترسی كۆمەلكوژی ڕوویان لە چیای شەنگال و رۆژئاوای كوردستان كردووە،دڕندەیی ئەو گرووپە بە ڕاددەیەكە دەستدرێژی دەكەنە سەركڤ و ژنانی كورد و لە بازارەكانیان وەك كۆیلە بازرگانیان پێوە دەكرێت و دەیانفرۆشن . پێویستە هەموومان بزانین كە ئەوان شەڕی خۆیان لەژێر ناوی ئیسلام دا دەكەن، بەڵام لەحەقیقەت دا داعش هێزێكی دژ بە ئیسلامە. ئەم خاكە هەمیشە بیروباوەڕ و ئاینە جیاوازەكانی لە باوەش گرتوە و لە ئێستاشدا داعش بەنیازە كوردستان داگیر بكات و بیگەڕێنێتەوە سەردەمی تاریكایی و كۆنەپەرستی. ئەوان دەیانەوێت ڕەنگە جیاوازەكان، چینە جیاوازەكان، ئاین و باوەڕیە جیاوازەكان لەناوبەرن و هەموویان بكەن‌ یەك رەنگ و یەك دەنگ و یەك شێوە، واتە هەولی لەناو بردنی تەواوی رەنگەكان دەدەن و دەیانەوێت تەنها رەنگی رەش و تاریكی ئاڵاكەیان بمێنێتەوە. بە كۆمەڵكوژی وهەرجۆرە هێرشێكی دڕندانە، بە هۆڤێتی و پەلاماری دژ بە مرۆڤایەتی یان ، هەوڵی لەناو بردنی چینە جیاوازەكان دەدەن.

لێرە دا ئێمە وەك نوێنەرانی ئافرەتان و ژنانی هەر چوارپارچەی كوردستان،كە ئمیزاكانمان لە خوارەوە هاتووە ڕای دەگەیەنین كە: یەكەم / ژنانی كوردستان وەك هەمیشە ئازایانە و بە ورەی پۆڵاینەوە , ئامادەین شان بە شانی ئەو هێزانەی پارێزگاری لە خاكی كوردستان دەكەن تێبكۆشێن و لەوپێناوەدا گیان فیدایی بكەین . سڵاو بۆ ئەو ژنانە دەنێرین كە بەرگری لە كوردستان دەكەن. دووەم/ بە یەكگرتوویی ویەك گوتاری هەموو هەوڵ و چالاكییەكانمان بۆ خزمەتكردنی ئاوارەو لێ‌ قەوماوان و ناساندنی ئەو تاوانە بە ناوەندی نێودەوڵەتی چڕ بكەینەوە . سێ‌یەم/ بانگەواز دەكەین بۆ گشت هێز و لایەنی نێو دەوڵەتی و مرۆڤ دۆست لەو كارەساتە دڕندە مرۆییەی كە ئەمرۆكە گەلی كوردستانی كردۆتە ئامانج , بێنە دەنگ و پاڵپشتییە مرۆییە كانی خۆیان خێرا تر و فراوانتر بكەن بۆ ئاوارە و قوربانیان و , ڕێگری بكەن لە ڕوودانی تاوانی جینۆساید و كارەساتی گەورەی مرۆیی كە خەریكە جارێكی تر هەڕەشە لە كوردستان دەكات . چوارەم / ئێمەی ژنانی كوردستان تەبایی و یەكڕیزی ماڵی كورد لەو دۆخەی ئەمڕۆ كوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێت لە هەر شتێكی تر بە پێویست تر دەزانین و لەو پێناوەشدا لە خەباتی بەردەوام دا دەبین. هەر بۆ ئەو مەبەستە داواكارین كە هیچ هێز و لایەنێك ئەو دۆخە بۆ بەرژەوەندی تەسكی سیاسی بەكارنەهێنێت , چونكە چارەنووسی هەموو گەلی كوردستان لە ژێر هەڕەشە دایە . لە كۆتایی دا سەركەوتن هەر بۆ گەلی كوردستانە . 18.08.2014
1-رێكخراووی پەیوەندییەكانی ئافرەتانی كورد
2-ئەنجومەنی ژنانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كەنەكە)
3- ژنانی بزووتنەوەی گۆڕان (پەرلەمانتاری هەرێمی كوردستان. د. جوان ئیسماعیل عەزیز) 4- یەكگرتووی خوشكانی ئیسلامی كوردستان
5- ڕێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان
6-ئەنجومەنی ژنانی عەشتار لە كامپی پەنابەرانی مەخموور
7- ڕێكخراوەێ ژنانی ئازرمیهر كوردستان
8-یەكێتی ژژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
9- كۆمەلەی ژنانی رۆژهەلات
10- ڕێكخراوەێ ئافرەتانی خەباتی كوردستان
11- ئاسۆی ژنی كورد
12- ڕێكخراوی ژنانی ڕۆژئاوای كوردستان (یەكێتیا ستار) لە باشووری كوردستان .
13- ئەنجومەنی ژنانی پارتی ئاشتی و دیموكراتی ( بەدەپە ) لە باشووری كوردستان .
14- كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان
15- چنار سەعد عەبدوالله/ ئەندام لە گروپی ئاشتی ژنانی پارتە سیاسیەكانی كوردستان 16- مەیان خەیری بەگ/ بوكی سەرۆك رۆحانی ئێزیدی/ میر تەحسین بەگ
17- د. رابیعە خانەقین چالاكوانی مافی مرۆڤ
18- نەجیبە عومەر ئەحمەد: هاوسەرۆكی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان PÇDK
19- جەمیلە سالح/ ڕێكخراوی مافی مرۆف نێونەتەوەیی UNAMI
20-ڤیان دزێیی: ئەندامی یەكیتی پەرلەمانتاران
21- كەژاڵ هادی: جێگری سەرۆكی لیژنەی داكۆكی كردن لە مافەكانی ئافرەتان لە پەرلەمانی كوردستان
22- بەڕێز عومەر: چالاكوانی كۆمەڵَگای مەدەنی
23- كانیاو بایز – ئەندامی سكرتاریەتی كۆمەڵەی ئافرەتانی كوردستان – عیراق
24- ناسكە عجیل ئیسماعیل/ چالاكوانی ژنان و بەرپرسی ڕێكخراوی گەشەپێدانی ژینگەیی 25- Dr. Viyan Silemani (Yekitiya Afretanî Kurdistan)

ناوەندی ڕاگەیاندن 2014/09/09
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر پەیامی رێكخراوەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە بۆنەی پەیوەست بوونی پۆلێك لاوی شۆڕشگێڕ بە ریزەكانی كۆمەڵە
بابەتی دواتر دواڕۆژ ژمارە ٧٠

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?