By using this site, you agree to the Privacy Policy and Terms of Use.
Accept
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
ئاگاداری
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
خوێندنەوە: راگەیاندنی کومیسیونی دەرەوەی وڵاتی کۆمەڵە سەبارەت بە دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپە
هاوبەشکردن
Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
Aa
  • دەستپێک
  • هەواڵ
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Search
  • دەستپێک
  • هەواڵ
    • کوردستان
    • ئێران
    • جیهان
  • ئاسۆی ڕۆژهەڵات
  • هاوپەیمانییەکان
    • ناوەندی هاوکاری ‌‌حیزبەکانی کوردستانی ئێران
    • هاوپەیوەندی بۆ ڕزگاری و یەکسانی لە ئێران
  • بەڵگەنامەکان
  • داوای ئه‌ندامیه‌ت
  • پەیوەندی
Have an existing account? Sign In
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Komala Party of Iranian Kurdistan > Blog > ڕاگەیاندن > راگەیاندنی کومیسیونی دەرەوەی وڵاتی کۆمەڵە سەبارەت بە دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپە
ڕاگەیاندن

راگەیاندنی کومیسیونی دەرەوەی وڵاتی کۆمەڵە سەبارەت بە دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی هەدەپە

ناوەندی ڕاگەیاندن
دوا ئاپدەیت: 2016/11/05 at 3:53 PM
ناوەندی ڕاگەیاندن
هاوبەشکردن
2 خولەک بۆ خوێندنەوە
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
هاوبەشکردن

دەستگیرکرانی دوو هاوسەرۆکی ه.د.پ  (سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یووکسەکداغ ) و هەشت نوێنەری کوردی ئەو حیزبە لە پارلەمانی تورکییە لە ماڵەکانی خۆیاندا بە دەستی هێزە تایبەتەکانی پۆلیسی ئەو وڵاتە، بووە لاپەڕەیەکی ڕەشی دیکە لە شێوازی نادموکراتیک و ملهوڕانەی حیزبی ئیسلامیی دەسەڵاتداری تورکییە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات و درێژە هەوڵی دەسەڵاتدارانی تورکییەیە بۆ دەرفەت نەدان بە هەوڵی دموکراتیکی گەلی کوردی دانیشتویی ئەو بەشەی کوردستان بۆ گەیشتن بە مافەکانیان.

ئەم کارەی هێزە ئەمنییەتییەکانی تورکییە زیاتر و ئاشکراتر دەریخست هەموو پڕۆپاگەندەکانی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بۆ پابەندبوون بە دموکراسی و هەوڵ بۆ چارەسەری مەسئەلەی کورد بە شێوازێکی ئاشتیخوازانە دوورن لە ڕاستی و دەسەڵاتدارانی تورکییە هیچ بایەخێک بۆ بەها دموکراتیکەکان دانانێن و تەنانەت نوێنەرانی پارلەمانی ئەو وڵاتە کە بە دەنگی خەڵک هەڵبژێردراون ئەگەر بە دڵی دەسەڵاتداران نەجووڵێنەوە وەکوو تاکەکانی دیکەی گەلی کورد لەو بەشەی کوردستان بە گرتن و زیندان وەڵامیان دەدرێتەوە و ئەردوغان و هاوبیرەکانی لە تورکییە دەیانەوێ هەموو دەنگێکی ئازادیخواز و دژی دیکتاتۆری لەو وڵات بخنکێنن.

ئەم کردەوە نایاسایی و نادموکراتیکەی دەوڵەتی تورکییە بە توندی مەحکووم دەکەین و خوازیاری ئازادکرانی خێرای گیراوەکان و بەندکراوانی سیاسیی دیکەی کورد لەو وڵاتەین.

کومیسیونی دەرەوەی وڵاتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ڕێگەی ئەم ڕاگەیاندنەوە داوا لە هەموو هاوڕێیانی ئەندام، لایەنگران و دۆستانی کۆمەڵە دەکا کە هەوڵ بۆ ڕێکخستن و بەشداری چالاکانە لە ئەو خۆپیشاندان و چالاکییانەدا بدەن کە بۆ پشتیوانی لە گیراوەکان و دژایەتیی دیکتاتۆریی دەسەڵاتدارانی تورکییە ڕێکدەخرێ.

پشتیوانی لە گیراوان، پشتیوانییە لە خەباتی مەدەنی گەلی کورد لە باکوری کوردستان و پشتیوانییە لە هەوڵی گەل بۆ گەیشتن بە مافە ڕەواکانیان و دژایەتیی لەگەڵ دیکتاتۆری و بیری دواکەوتوانەی دەسەڵاتدارانی تورکییە.

بەردەوام بێ خەبات بۆ گەیشتن بە ئازادی و سەربەستی

 

کومیسیونی دەرەوەی وڵاتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٤ی مانگی نۆڤامبری ٢٠١٦

ناوەندی ڕاگەیاندن 2016/11/05
بڵاوکردنەوە ئەم بابەتە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
Facebook Twitter Copy Link Print
بابەتی پێشتر دستگیری رهبران و اعضای پارلمان حزب دمکراتیک خلقها(ه. د. پ) حملەای دیگر بە آزادیهای سیاسی
بابەتی دواتر بەشداری ئەندامانی كۆمەڵە لە خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە گیراوەكانی هەدەپە

لە تویتێرەوە

Komala Party of Iranian  KurdistanKomala Party of Iranian  Kurdistan
کۆمەڵە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
© 2022 ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە
Welcome Back!

Sign in to your account

Lost your password?